کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەسەدان هەزار كەس لەئامەد گروپەكانی ئاشتی لەئامێز گرت

Wednesday, 21/10/2009, 12:00


گروپەكانی ئاشتی كە بەمەبەستی كرانەوەی سیاسەتی دیموكراتی و چارەسەری پرسی كورد گەڕابوونەوە توركیا، پاش تێپەڕ بوونیان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە و بەرێ كردنێكی شكۆمەندانەوە لەلایەن گەلەكەمان لەباشووری كوردستا، لەو دێوی سنوورەیش لەسلۆپی بە دەیان هەزار كەس پێشوازیان لە گروپەكانی ئاشتی َكرد. گروپەكانی ئاشتی قەندیل و مخموور بۆ گەیشتن بە شاری دڵان، شاری بەرخودان وژیان ئامەد لە سلۆپی، مەرسین، جەزیرە، شەرناخ بە جۆش و خۆرشێكی زۆرەوە لەلایەن خەڵكەوە پێشوازیان لێكراو ئێستاش بە سەدان هەزار كەس لە شاری ئامەد گروپەكانی ئاشتیان لەئامێز گرتووەو گروپەكانی ئاشتیش پەیامی خۆیان بە گەل و دەوڵەت رادەگەێنن.
جێگای باسه‌ زۆربه‌ی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌‌کانی  جیهانیی رووماڵی ئه‌و رووداوه‌ گرنگه‌یان کرد ، که‌ ببوه‌ جێگای سه‌رسوڕمانی په‌یامنێره‌کانیان..که‌ ناڵه‌کانی BBc , CNN, رۆیته‌ر و الجه‌زیره‌ و ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ و ده‌یه‌های دیکه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە