کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمپانيايیه‌كی ده‌رمانی نێچيره‌ڤان بارزانی ٣٠٠ ته‌ن ده‌رمانی به‌سه‌رچووی هێناوه‌ته‌ كوردستانەوە

Wednesday, 22/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (١)ی هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ تاقيگه‌ی ميديا سه‌نته‌ر له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ كۆمپانيايه‌كی هێنانی ده‌رمانی سەر‌به‌ نێچيره‌ڤان بارزانی كه‌ دكتۆر عه‌لی سه‌ندی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات زياتر له‌ ٣٠٠ ته‌ن ده‌رمانی به‌سه‌رچوو(ئێكسپايه‌ر)ی له‌ ولاتانی هندستان و ئيران و توركيا هێناوه‌ته‌ كوردستان و له‌و كارگه‌ی ده‌رمان دروستكردنه‌ی له‌ هه‌ولێرە ‌ ته‌نيشت كۆلێژی ده‌رمانسازی نزيك نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری دايانمه‌زراندووه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری عه‌لی قه‌مبوور، كه‌ يه‌كێكه‌ له‌و قاچاخچيانه‌ی داوده‌رمان زياتر له‌ ٥٠ ده‌رمانخانه‌ی له‌ هه‌ولێر به‌شه‌ريكايه‌تی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول و فازيل ميرانی و نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ هه‌ولێر كردۆته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌كی ديكه‌ی پزيشكی له‌ هه‌ولێر، كه‌ نه‌يوست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابێت، ئه‌وه‌ی راگه‌ياند، كه‌ ئێستا زۆربه‌ی پزيشكه‌كانی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كارگه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌كارناهێنن و ئه‌و ده‌رمانخانه‌يان بايكۆت كردووهم‌ كه‌ له‌ ده رمانی كارگه‌كه‌ی هه‌ولێری نێچيره‌ڤان بارزانی به‌كار بهێنن چونكه‌ ئه‌وه‌يان بۆ ئاشكرابووه‌ كه‌ زيانی ته‌ندروستی زياتری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە