رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان : ئه‌گه‌ر گوتووبێژی چاره‌سه‌ری پێش نه‌که‌وێت، ئه‌وا شه‌ڕ له نێوان کورد و تورک دا ته‌شه‌نه
Wednesday, 16/06/2010, 12:00
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو دیداری له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی ئه‌نجام دا و له‌دیداره‌که‌یدا په‌یامی گرینگی راگه‌یاند.
ئۆجه‌لان سه‌رنجی بۆ سه‌ر مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م پێڤاژۆیه راکێشا و و گووتی؛ ئه‌گه‌ر پێڤاژۆی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری پێشنه‌که‌وێت، ئه‌وا شه‌ڕی کورد و تورک ده‌که‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هۆشدارییه‌که‌ی به‌مشێوه‌یه دا:" ئه‌گه‌ر پێڤاژۆی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری پێشنه‌که‌وێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی گه‌لی کورد و تورک که هه‌ندێ لایه‌ن خوازیارن، ده‌که‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه. هیچ که‌سێک مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م پێڤاژۆیه نابینێت. من بارودۆخی ئێستا ده‌چوێنم به بارودۆخی ساڵی 1918 له رووسیا و بارودۆخی شه‌ڕی ناوخۆیی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 1791 دا. ده‌زانرێ که له‌و سه‌روبه‌نده دا خوێنیکی زۆر رژێندرا. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پێکدادانی نێوان کورد و تورک قووڵتر ببێته‌وه. من پێویستییه‌کانی ئه‌رکی مێژوویی خۆم راده‌په‌ڕێنم و هه‌موو که‌سێک ئاگادار ده‌که‌مه‌وه".
ئۆجه‌لان ئه‌و شتانه‌ی که له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م پێڤاژۆیه به‌مشێوه‌یه ده‌ستنیشان کرد:" ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بکات، باسی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیک ده‌که‌ن. ده‌ڵێن؛ ده‌یخه‌نه بواری کردارییه‌وه. به وه‌رگرتنی پشتیوانی ئێران و سوریا و هه‌ندێ هێزی دیکه، پێڤاژۆیه‌کی خوێناوی ده‌کرێ هه‌تا راگه‌یاندنی کوردستانی نیوه سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام بکات. له ره‌وشێکی به‌مشێوه‌یه‌دا خوێنێکی زۆر ده‌رژێ، ژماره‌یه‌کی زۆر مرۆڤ گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ده‌ڵێن؛ ملیۆنێک سه‌ربازمان هه‌یه، ئێمه به‌هێزین و ده‌توانین له‌ناویان ببه‌ین. له‌وانه‌یه بتوانن ئه‌مه بکه‌ن، به‌ڵام من په‌که‌که ده‌ناسم. په‌که‌که به‌رخۆدان ده‌کات و له‌ناوناچێت. به‌ڵام بژاری من ئه‌و نییه. من باسی کۆماری دیموکراتیک، نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک، وڵاتی دیموکراتیک و ده‌ستووری بنچینه‌یی دیموکراتیکم کردبوو. بژاری من چاره‌سه‌ری دیموکراتیکی به‌بێ ڕژاندنی خوێنه. واتا ئه‌گه‌ر خوێنێکی زۆریش برژێ، خاڵی کۆتایی که پێیبگه‌ن، ئه‌و خاڵه‌یه که من باسی ده‌که‌م. چاره‌سه‌ری خۆی داده‌سه‌پێنێ. من هه‌وڵ ده‌ده‌م بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئێش و ئازار بکرێ و خوێن برژێ، چاره‌سه‌ری پێشبخه‌م.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که بۆ پێکهێنانی چاره‌سه‌رییه‌کی به‌وشێوه‌یه پێویست به کار و خه‌باتیکی زۆر هه‌یه و داوای کرد که له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێکی بنچینه‌یی دیموکراتیکدا به هه‌موو پارتی و لایه‌نێکی به پێوانه‌وه چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێ.
ئۆجه‌لان سه‌رنجی بۆ سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌کانی ئاکه‌په‌ش راکێشا و گووتی:" ئاکه‌په خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسییه. تۆ ده‌سه‌ڵاتداری سیاسیت. ئه‌و شتانه‌ی که تۆ ده‌یڵێیت، ئه‌رته‌ش ده‌یکات. به‌رپرسیارێتی سیاسی له سه‌ر شانی تۆیه . کاتێک ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی ئه‌رکه‌کانی خۆی رانهپهڕێنێ،پێویستییه‌کانی رۆڵی خۆی به جێنهگهیهنێت، ئه‌وا ئه‌رته‌شیش به گوێره‌ی هه‌وه‌سی خۆی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات. ئاکه‌په له سه‌ر سیاسه‌تی چاره‌سه‌رنه‌کردنی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شدا رێککه‌وتووه. ئاکه‌په به ئه‌رته‌ش ده‌ڵێ؛ تۆ کارت به من نه‌بێت، له به‌رامبه‌ر کوردان چی ده‌که‌ی بیکه.
ئۆجه‌لان به‌بیریهێنایه‌وه که زۆربه‌ی ڕۆشنبیره لیبڕاڵه‌کان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که ئاکه‌په چاره‌سه‌ری ده‌خوڵقێنێ. سه‌باره‌ت به‌م مژاره گووتی:" به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه; ئاکه‌په ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریدا.
ئۆجه‌لان به‌مشێوه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو:" ئاکه‌په له ترسی که‌وڵی خۆیدایه. هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ژمۆنی خۆی بونیاد بنێت. داخوازییه‌کانی بۆ گۆڕینی ده‌ستووری بنچینه‌ییشی، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت. هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌و گۆڕانکارییه به دیموکراسییه‌وه نییه. خۆی له‌خۆیدا ئاکه‌په هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به دیموکراسییه‌وه نییه. پێویسته ئه‌وه باش ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن. هه‌روه‌کو چۆن جه‌هه‌په له‌دوای ساڵی 1921 دا ده‌ستووری بنچینه‌یی گۆڕی و ده‌ستووری ساڵی 1924ی ئاواکرد و، 80 ساڵه هه‌ژموونی خۆی به‌رده‌وام ده‌کات، ئاکه‌په‌ش له ساڵی 2002 به‌دواوه، ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بکات. واتا ئه‌وه‌ی جه‌هه‌په ویستی له ماوه‌ی 80 ساڵدا پێکیبینێت، ئاکه‌په ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی 8 ساڵدا ئه‌نجامی بدات. واتا ئاکه‌په ده‌یه‌وێت لاسایی خراپی جه‌هه‌په بکاته‌وه.
ئۆجه‌لان ده‌ستووری بنچینه‌یی ساڵی 1924 ی جه‌هه‌په‌ی وه‌ک ده‌ستووری بنچینه‌یی کوده‌تا ناودێر کرد و گووتی:" جه‌هه‌په به‌و ده‌ستووره هه‌ژموونی خۆی بونیاد نا و ئێستاش ئاکه‌په له ساڵی 2002 به‌دواوه ئه‌و هه‌ژموونییه‌ی خستۆته ده‌ست خۆیه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌سه‌ڵاته ههژموونییهش به‌مشێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی به‌رده‌وام کرد:" به‌رده‌وامکردنی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ژموونیک، به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕێبازی فاشیزمانه‌وه. ئه‌وه‌ی ئاکه‌په پێکیدێنێت، ئه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش به پشتیوانی ئه‌و سه‌رمایه‌یه ده‌یکات که ناوه‌نده‌که‌ی له قۆنیا - قه‌یسه‌ریی و سه‌رمایه‌ی عه‌ره‌بی- سعودیه دایه. واتا ناوه‌ڕۆکی هه‌ژموونییه‌که‌ی هه‌روه‌ک خۆیه‌تی، ته‌نیا ڕێبازه‌کانی گۆڕاوه. من تا ئێستا ده‌مگووت؛ ئۆلیگارشی بیرۆکراتیک،ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریدا. ئێستاش ده‌ڵێم ئۆلیگارسی سیاسی له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریدا ئاسته‌نگه. من ده‌سته‌واژه‌ی ئۆلیگارشی سیاسی، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی‌دا به‌کارناهێنم، به‌ڵکو ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بینم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌ئاست ئه‌م دۆخه‌دا به‌رپرسیارن".
ئۆجه‌لان قه‌یرانی ئێستای نێوان تورکیا و ئیسرائیلیشی هه‌ڵسه‌نگاند و گووتی:" غه‌ززه ده‌مامکێکه، له‌بنه‌ڕه‌تدا به مه‌سه‌له‌ی غه‌ززه ده‌یانه‌وێ پیلانه قێزه‌ونه‌کانی سه‌ر کوردستان بشارنه‌وه. له‌بنچینه‌دا گه‌رده‌لول و تۆفانه‌که له‌سه‌ر کوردستانه ".
ئۆجه‌لان گووتی:" له‌وانه‌یه رێککه‌وتنه‌کانی رابردووی هه‌رێمه‌که‌ش تێکبچن."
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان لایه‌نه شاراوه‌کانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیلیشی هه‌ڵسه‌نگاند و گووتی:" له‌راستیدا مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی غه‌ززه نییه. مه‌سه‌له‌که ئه‌و پیلانانه‌یه که له‌سه‌ر کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. غه‌ززه ده‌مامکێکه، به مه‌سه‌له‌ی غه‌ززه ده‌خوازن ئه‌و پیلانانه‌ی که‌وا له‌سه‌ر کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت بیشارنه‌وه. تۆفان و گه‌رده‌لوله‌که له‌سه‌ر کوردستان به‌رپا ده‌که‌ن. من هه‌ندێک جار باسی روحا ده‌که‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه و من باش ئه‌وه ده‌زانم، هه‌ربۆیه من باسی ئه‌وه ده‌که‌م. ته‌نیا یه‌ک روحا به‌رامبه‌ر به سه‌د غه‌ززه‌یه. رۆژانه له روحادا هێنده‌ی ده غه‌ززه ژن و منداڵ ئاواره و کۆچبه‌ری هه‌رێمه‌کانی ده‌ریای سپی، ده‌ریای ره‌ش ده‌کرێن. ئه‌و خاکه به‌پیت و به‌ره‌که‌ته‌یه که سکی ده ملیۆن که‌س تێر ده‌کات، بێ ئاو هێشتراوه، مرۆڤه‌کانی له‌سه‌ر ده‌کوژرێت. ئه‌مه روونه و له‌پێش چاوانه. ئه‌و ئێش و ئازارانه‌ی که‌وا مرۆڤه کۆچبه‌ره‌کان ده‌یچێژن سه‌د هێنده‌ی ئه‌وه‌ی غه‌ززه خراپتره".
هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر دوو خاڵی تری گرنگیش و گووتی:" خاڵی یه‌که‌م ده‌ڵێم؛ ئیسرائیل له‌م هه‌رێمه‌دا به‌بێ کوردان ناتوانێت بژیت، به‌بێ کوردان دهخنێکێت. هه‌ر بۆیه ئه‌وه ده‌ساڵه خه‌ریکی پرۆژه‌یه‌که. ده‌یانه‌وێت له‌باشووردا نه‌ته‌وه -ده‌وڵه‌تێکی بچووک ئاوا بکه‌ن، چونکه پێویستیی ئه‌وان پێی هه‌یه. تورکیا تازه به‌تازه له‌مه تێگه‌یشتووه. کاتێک ئه‌وانه‌ی تورکیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌م مه‌ترسییه‌یان بینی زۆر تووڕه بوون. خاڵی دووه‌مینیش ئه‌وه‌یه که؛ پێویسته ئه‌وه ببینرێت که تائێستا تورکیا کوردانیان نکوڵی و قڕ ده‌کرد، ئه‌مریکا و ئیسرائیلیش به‌بێ هیچ مه‌رجێک و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانیان له‌م سیاسه‌ته ده‌کرد. ئێستا ئه‌م پشتیوانییه‌ی خۆیان لێی ده‌کشێننه‌وه. ئێستا ده‌توانین بڵێین؛ هاوپه‌یمانێتی نێوان تورکیا- سوریا- ئێرانیش تێکده‌چێت، ئه‌گه‌ر سه‌دی سه‌دیش نه‌بێت به‌ڵام وه‌ها بیرده‌که‌مه‌وه. سه‌رۆککۆماری سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له لێدوانه‌که‌یدا له ئه‌سته‌نبۆڵ گووتی:" به نکۆڵیکردن نابێت، پێویسته دان به کوردان‌دا بنرێت." له‌وانه‌یه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه تێکبچێت. ئێران لێی ده‌کشێته‌وه، سوریاش نایه‌ته ژێر باری ئه‌م پیلانه‌وه. به‌مڕه‌نگه باره‌که هه‌مووی ده‌که‌وێته سه‌ر پشتی تورکیا. له‌بنچینه‌دا مه‌سه‌له‌که ئه‌مه‌یه. غه‌ززه بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌مه‌یه".
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که پیلانه‌کانی ئاکه‌په ئه‌نجامگیر نابێت، بۆیه ئاکه‌په وه‌ها شۆک بووه. له‌مباره‌یه‌وه ئۆجه‌لان گووتی:" پێشتر مه‌سه‌له‌که‌یان وروژاند و پشتیوانیان دایه ئاکه‌په تا بچێته ناو مه‌سه‌له‌ی غه‌ززه‌وه. به‌ڵام له‌و رووداوه‌ی ئه‌م دواییه‌ی غه‌ززه‌دا پشتیوانیان لێنه‌کرد. ئاکه‌په وا بیری ده‌کرده‌وه که ئه‌مریکا پشتیوانی له ئیسرائیل ناکات. به‌ڵام واده‌رنه‌چوو. تووڕه‌یی و ناڕهحهتیشیان له‌سه‌ر غه‌ززه له‌به‌ر ئه‌مه‌یه. ئاکه‌په شۆک بوو، چاوه‌ڕێی شتێکی وه‌های نه‌ده‌کرد. جا له‌جیاتی ئه‌مه ده‌بوایه چی‌یان بکردایه؟ واتا له‌ره‌وشێکی وه‌هادا نه‌بوو که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بکات. له‌و رووداوه‌ی غه‌ززه‌دا، چه‌ندین جار خۆیان به‌ملا و به‌ولادا ده‌بن و دوای چه‌ند لێدوانێک رێککدهکهون و ملی خۆیان بۆ ئیسرائیل که‌چ ده‌که‌ن."
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد تورکیا به قه‌یرانی ئاڵا که له‌کاتی سه‌ردانی مه‌سعود بارازانی بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌رکه‌وت، په‌یامێکی به ئیسرائیل دا.
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کرد که تورکیا له که‌سی بارزانیدا کوردیان بچووک کردووه و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بارزانیش نه‌رم له ئاکه‌په نزیک ده‌بێته‌وه، داوای لێکرد که پیلانه‌کانی سه‌ر کوردان ببینێت.
ئۆجه‌لان سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر قڕکردنی سیاسی و داوای‌کرد که خه‌بات بۆ ده‌ستووری بنچینه‌یی دیموکراتی زیاتر بکرێت.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وه‌های کرد:" له‌سه‌ردانی بارزانی بۆ ئه‌نقه‌ره، هه‌بوونی ئاڵای تورکیا به‌ته‌نیا له پرۆتۆکهلهکهدا، په‌یامێکه بۆ ئیسرائیل. هه‌ربۆیه، تورکیا بارزانی وه‌کو نوێنه‌ری ئیسرائیل ده‌بینێت. ئه‌وه بۆچوونی ده‌وڵه‌تی تورکه. چۆن ئیسرائیل سه‌فیره‌که‌ی تورکیای له دانیشتنێکی فه‌رمیدا له‌سه‌ر کورسییه‌کی نزمتر دانیشاند و ته‌نها ئاڵای ئیسرائیلیان له‌سه‌ر مێزی دانیشتنه‌که دانا، نیشاندانی ئاڵای تورکیا به‌ته‌نیا، وه‌ڵامێک بوو بۆ ئیسرائیل.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به بۆچوونه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی که پشتیوانی له ئاکه‌په ده‌کات، هه‌ڵسه‌نگاند و سه‌رنجی ڕاکێشایه سه‌ر ڕووداوه‌کانی گرتن و ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و گووتی:"
به بارزانی بڵێن، به‌و شێوازه‌ی نزیکبوونه‌وه له ئاکه‌په، ئێوه ئاکه‌په ڕووبه‌ڕووی زۆری و زه‌حمه‌تی ده‌که‌نه‌وه.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ ئه‌نقه‌ره ئاوها هه‌ڵسه‌نگاندنی کرد:" هیچ چاره‌سه‌رییه‌ک له ئارادا نییه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی هیچ به‌که‌ڵکی ئاکه‌په نایه‌ت. ته‌نانه‌ت به‌که‌ڵکی بارزانیش نایه‌ت. پێشتر ده‌هاتنه لای من و وێنه‌ی مرۆڤی سه‌ربڕاویان نیشانی من ده‌دا و ده‌یانگووت ئه‌وه‌تا ئاوا ده‌که‌ن. من ئه‌و کات ئه‌وانم وشیار ده‌کرده‌وه و ئێستاش هه‌ر ده‌یکه‌م. پێویسته هه‌ستیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، ئه‌گینا له‌وه خراتر ده‌بینن، ده‌توانن 50 کاره‌ساتی تری وه‌ک هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بده‌ن. چۆن ئه‌و ڕاستیانه نابینن؟ پێشتر زۆر باسم له گرنگی کۆنفرانس و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کردبوو، پێنج پێوانه‌ی تیۆری و سێ هه‌نگاوی کرداریم پێشنیار کردبوو، ده‌توانن ئه‌وانه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و به‌گوێره‌ی ئه‌مه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌که‌ن، ئه‌وا به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆی ئه‌وان دایه.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که؛ له‌به‌رامبه‌ر کوردان‌دا، مه‌ترسی گه‌وره له‌ئارادایه و داوای له بارزانی و تاڵه‌بانیش کرد که ڕاستینه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه تێبگه‌ن و به‌مشێوه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو:" ده‌بێ بارزانی و ئه‌وانی تر هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه بکه‌ن. به‌دوای هه‌ندێ حیساباتی بچووک نه‌که‌ون. چونکه ئه‌وه سیاسه‌تێک نییه که به‌رژه‌وه‌ندی کوردان له‌خۆوه بگرێت. ڕه‌نگه به حیساباتی بچووک بتوانن سیاسه‌تێکی ڕۆژانه‌یی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی کاره‌ساتی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
ئۆجه‌لان سیاسه‌تی له‌ناوبردنی کوردانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه به‌مشێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند:"
کوردان له هه‌رێمێکی زۆر به‌رفراواندا ده‌ژین. هه‌ربۆیه ناتوانن له ڕووی جه‌سته‌یه‌وه له‌ناویان ببه‌ن. هه‌ربۆیه له‌به‌رامبه‌ر کوردان‌دا سیاسه‌تی قڕکردنی کولتووری به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته ڕۆژانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئایا له رۆژی ئه‌مڕۆدا هیچ گه‌لێکی تر هه‌یه که نه‌هێڵن په‌روه‌رده به زمانی دایکی ببینێت؟
له بچووکترین قونچکهکانی ئه‌فریقیاشدا، قه‌بیله هه‌ره بچووکه‌کان به زمانی دایکی خۆیان په‌روه‌رده ده‌بینن".
ئۆجه‌لان به زمانێکی توند ڕه‌خنه‌ی له‌و سیاسه‌تانه گرت که باسی ئه‌و ڕاستیانه ناکات و گووتی:" سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ڕاستینه‌ی خۆیان ناناسن. له‌گه‌ڵ ڕاستینه‌ی خۆیاندا کۆک نین. ترسی هه‌ره گه‌وره‌شیان ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ ڕاستینه‌ی خۆیاندا ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه".
ئۆجه‌لان جارێکی تر، باسی له گرینگی ئاکادیمیاکانی سیاسه‌ت کرد و گووتی:" ئیدی کاتی زیاترمان نییه له‌ده‌ستی بده‌ین. ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێکی بنچینه‌یی دیموکراتیدا، گوڕ به تێکۆشان بدرێت".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست