دۆزینەوەی هەسارەیەک بە ناوی کانسری
Sunday, 18/08/2013, 12:00
1894 بینراوە
بەم دوواییانە زانایانی گەردوون ناسی هەسارەیەکیان دۆزیوەتەوە کە بەشێکی تەواوی بریتیە لە ئەڵماس وە 40 ساڵی ڕوناکی دورە لە زەویەوەو بە چاوی ئاسایی دەبینرێت لە شەوی ساماڵدا.
پلەی گەرمی سەر ئەم هەسارەیە کە ناوی (Cancri)ە زۆر بەرزە کە دەگاتە نزیکەی ١٦٤٨ پلەی سەدی وە بارستاییەکەی ٨ ئەوەندەی بارستایی زەویە و بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەخولێتەوە کە لە خۆر دەچێت وە دەکەوێتە مەداری قرژاڵەوە، ئەم هەسارەیە بە خێراییەکی زۆر بە دەوری ئەستێرەکەیدا دەخولێتەوە بە ڕادەیەک کە ١ سالی سەر هەسارەکە 18 کاتژمێر دەخایەنێت.
بە پێی لێکۆڵینەوەی تیمێکی هاوبەشی ئەمریکی و فەرەنسی کە لە پەیمانگایەکی فەرەنسا کراوە باوەڕ وایە کە سێ یەکی ئەم هەسارەیە ئەڵماسە کە دەکاتە سێ ئەوەندەی بارستایی زەوی.
شایەنی باسە نرخی ئەم هەسارەیە قەبڵێنراوە بە 26.9 نۆنلیۆن دۆلاری ئەمریکی(١ نۆنلیۆن بریتیە لە یەک و ٣٠ سفری لەبەردەمابێت)... وە دووری ئەم هەسارەیە مرۆڤی بێ ئومێد کردووە لەوەی کە پێی بگات چونکە 40 ساڵی ڕوناکی دووە وە یان 230ترلیۆن مایل دوورە.
سەرچاوە
www.hangthebankers.comئامادەکردن و نووسین: کۆسار عەوێنەی