کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌شه‌نگال فه‌رماندارى HPG هۆشیاریه‌کى گرنگ ده‌دات

Saturday, 06/09/2014, 12:00

2357 بینراوە


فه‌رمانداریى HPG له‌ هه‌رێمى شه‌نگال ڕایگه‌یاند که‌ زانیارى سه‌ربازى له‌ باره‌ى ئه‌و هه‌رێمانه‌ى له‌ لایه‌ن گه‌ریلاوه‌ ده‌پارێزرێن، وه‌کوو خاڵى چه‌ته‌کانى داعش پێشکه‌ش به‌ هێزى جۆراوجۆر ده‌کرێن. HPGدووپاتى کرده‌وه‌ که‌ چیاى شه‌نگال له‌ لایه‌ن گه‌ریلاوه‌ ده‌پارێزرێ و به‌م شێوه‌یه‌ لایه‌نه‌کانى هۆشیار کر...ده‌وه‌:" ره‌وشێکى مه‌ترسیدار له‌ ئارادایه‌، که‌ ده‌شێ ببێته‌ هۆى گێره‌شێوێنیه‌کى مه‌زن."
فه‌رماندارى HPG له‌ شه‌نگال له‌سه‌ر چه‌واشه‌کاریه‌کان له‌ باره‌ى کۆنترۆڵى چیاى شه‌نگال هۆشیاریدا . HPG له‌ لێدوانێکى ڕه‌خنه‌گرانه‌دا ده‌ڵێت:" له‌ شه‌نگال له‌و ساتانه‌وه‌ که‌ به‌رخۆدانمان ده‌ستپێکرد، هه‌وڵماندا ئاسایشى گه‌له‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین و له‌ به‌رامبه‌ر دوژمندا پاراستنێکى چالاک بکه‌ین. هێزه‌کانى گه‌ریلامان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌ ڕووحێکى فیداییانه‌ پێشخستووه‌ و هه‌موو فیداکاریه‌کیان کردووه‌. له‌ ئان و ساتى هێرشه‌کاندا وه‌ڵامى چه‌ته‌کان دراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو پێشڕه‌وى کردووه‌. ئه‌مڕۆ له‌ چیاى شه‌نگال که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلاکانى ئێمه‌دایه‌، ئاسایشى گه‌له‌که‌شمان که‌ له‌وێ ئاواره‌ن ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ و ده‌پارێزرێ."
HPG ڕایگه‌یاند هه‌ندێ زانیارى ده‌گه‌نه‌ ده‌ستیان که‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ زانیارى سه‌ربازى له‌ باره‌ى چیاى شه‌نگال ڕاده‌ستى هێزه‌ جۆربه‌جۆره‌کان ده‌کرێ وه‌کوو ئه‌وه‌ى داعش له‌ چیاى شه‌نگال بن و ووتی:" چیاى شه‌نگال له‌ ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى گه‌ریلادایه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ ڕاست بن که‌ هه‌رێمى ژێر کۆنترۆڵى گه‌ریلا وه‌کوو هه‌رێمى کۆنتڕۆڵکراوى داعش نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ ڕێ له‌به‌رده‌م گێره‌شێوێنیه‌کى مه‌ترسیدار ده‌کاته‌وه‌. ئێمه‌ وه‌کوو HPG که‌ به‌رخۆدانى شه‌نگال له‌گه‌ل یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال YBŞ به‌رده‌وام ده‌که‌ین، چاوه‌ڕوانین که‌ هێزه‌کانى تر له‌ هه‌رێمه‌که‌ هه‌مان ڕوانگه‌ و هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن. زانیارى سه‌ربازى له‌ باره‌ى چیاى شه‌نگال دراوه‌ به‌و هێزانه‌ى که‌ هێرشى ئاسمانى پێک دێنن و، ئه‌و هه‌رێمانه‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى ئێمه‌دان. ئێمه‌ وه‌کوو HPG پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ ده‌که‌ین که‌ به‌ ڕه‌نج و به‌رخۆدان به‌ ده‌ستمان خستوون، وه‌کوو ئه‌رکێکى خۆمانى ده‌بینین و، ئه‌گه‌ر دۆخێکى وه‌ها ڕاست بێ، ئێمه‌ به‌ ڕاى گشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌و لایه‌نه‌ به‌رپرسیار ده‌بێ."

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)