کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەسەڵات و تیرۆر

Wednesday, 11/12/2013, 12:00

1171 بینراوە


لە دواى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و شکستە چاوەڕوان کراوەکەى (ى.ن.ک) لەو هەڵبژاردنانەدا ، هێندەى نەخایاند چەندین کاردانەوەى ئەو هەرەسە لە بێ دەسەڵاتى ئەم دەڤەرە بە چەندین کارى نامرۆڤانە و نا دیموکراسیانە و دژ بە بەها مرۆڤییەکان بەرەو ڕوى هاوڵاتیان بوەوە ، وە چەندین کارى تیرۆرستى ئەنجام دراوە ، هەر کارێک بە شێوەیەک بەرامبەر رۆژنامە نوسان و هاوڵاتیان و تێکۆشەران و خەڵکى بە هەڵوێست و سڤیل بوەتەوە ، تیرۆر کردنى کاوە گەرمیانى و زەردەشت و سۆرانى مامە حەمە و عبدالستار چەندین تیرۆر کراوى ترى کوردستان ، دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە دەخاتە ژێر پرسیار گەلێکەوە کە هاوڵاتیانى کوردستان و سەرانى دنیاش متمانەیەکى بەم سەرانەى هەرێمى کوردستان نەمێنیت ، تیرۆر کردنى کاوە گەرمیانى دەبێتە لە ناو بردنى کەسێکى بلیمەتى بوارى ڕۆژنامەگەرى لە کوردستاندا بەڵام دڵنیاین ئەنجامى ئەم کارە تیرۆریستیە دەبێتە دروستکەرى هەزارەها کاوە گەرمیانى تر بۆ بەرنگاربونەوەى گەندەڵى و ناعەدالەتى و کارە تیرۆریستیەکان .
بکوژە بەکرێگیراوەکانى کاوەکان .. ڕۆبۆرتە گێلەکانى بکوژى قەڵەمەکان لە لایەن کۆمەڵە ئەقڵێکەوە بەڕێوە دەچێت نامۆن بە کلتورى کوردستان و کوردایەتى و کلتورى دەڤەرى سلێمانى و دەور و پشتى ، ئەمانە تەمەنى ئەم ڕەفتارەیان کورتە و زیاتر قیزەونیان دەکات.. زیاتر تفى نەفرەتى پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانى سەردەمى خەبات و تێکۆشان بە تەوێڵیاندا دەدرێت ، ئێمەى پێشمەرگەى دێرین ئەو ڕەفتارە تێرورە لەرزۆک و نامرۆڤانەیەى بەرامبەر هاووڵاتیان و میللەتەکەمان دەکرێت وە بەتایبەتى بەرامبەر بەڕۆژنامە نوسان پڕ نەفرەت و ڕیسوا دەکەین... ئەو کەسانە و پێلان دانەرەکانى لە ناو هەندێ لە دەسەڵاتدارانى ئەم دەڤەرە توند بوەتەوە.. بوەتە خۆرکە بۆ گیانى هاوڵاتیان و هەر جارەش بە شێوەیەک ئاکارەکانى دەبینین و خۆى نمایش دەکات ، هاوڵاتیانى کوردستان هێندە هوشیارن باش لەم سیناریۆ و هەڵسوکەوتەکان دەگەن و یاریە ناسیاسیى و نا مۆڕاڵیەکان بە باشى دەخوێننەوە ... دەزانن ئەم کارە تیرۆریستیانە ئەگەر چى تێکەڵ بە کایە سیاسیەکان بکرێت بەڵام لە دواجاردا زەرەر بەم حکەمەت و ئەزمونە دەگەیە نێت، کە هاوڵاتیان باجەکەى دەدەن ... وەلە ئەنجامدا ناشیرین کردنى ناوچەکە و لەبەردەم هەموو ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانى دنیا و مافەکانى مرۆڤ دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە وە دەچێتە فایلى ڕەشەوە ، ئەم تیرۆرکردنە یەک لە دواى یەکەکانى کوردستان و بە تایبەتى لە دەڤەرى سلێمانى و دەور و پشتى ، دەسەڵاتدارانى خۆسەپێنەری ئەم ناوچەیە گەورەترین زیان بەکوردستان وحکومڕانی وپڕۆسەکەی دەگەیەنێت کە بەدرێژایی مێژووی گەلەکەمان بەهەزارەها قوربانیمان بۆداوە سەدان کاوەى گەرمیانى لەپێناو نەمانى تیرۆر و لەناوبردنی دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆری بەعس وداگیرکەرانى کوردستان گینیان بەخت کردوە ...بۆیە کاروانى قوربانى دان لە کاوە وە بەردەوام دەبێت تا دەگەینە شوێنیک کە ماف و ئەرک و ئازادیەکان فەراهم دەبێت.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)