کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوێ له‌م عه‌بقه‌ریه‌ بگرن !!!

Thursday, 02/05/2013, 12:00






بەرپرسانی یەكێتی باس دابەشكردنی سێ‌ سەرۆكایەتیەكە دەكەن‌و بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی هاوبەشی بەڕێوەبردنی دەسەڵات ،
مەحمود سەنگاویش دەڵێت پێویستە ئۆپۆزسیۆنیش بەشداری بكەن بۆ ئەوەی ئەگەر گەندەڵی هەبوو بەهەموومانەوە چارەی بكەین.

ئه‌رێ له‌ چ ووڵاێکدا بیستووتانه‌ ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن پێکه‌وه‌ حوکم بکه‌ن ....نه‌گبه‌تی یه‌کێتی و کورد له‌وه‌دایه‌ ئه‌م نه خوێنده‌وار وکه‌سانه‌ بوونه‌ته‌ ده‌مڕاستی خه‌ڵک و ووڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن..
سه‌نگاوی گومانی هه‌یه‌ گه‌نده‌ڵی هه‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ با بەهەموومانەوە چارەی بكەین و ده‌ڵێت ئەم وڵاتە هی یەكێتی‌و پارتی نیە بەتەنها، بەڵكو هی خەڵك‌و هەموو لایەنەكانە.
به‌خوا خه‌ڵکینه‌ قوڕێکمان بۆ گیراوه‌ته‌وه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م نموونانه‌وعه‌بقه‌ریانه‌ی وه‌ک مه‌حموود سه‌نگاوی و شێخ جه‌عفه‌ر و فازیل میرانی و نه‌خۆش و په‌که‌وتووه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ڕزگارمان که‌ن...
گرفته‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌م که‌سانه‌ ده‌میشیان داناخه‌ن و قسه‌ش ده‌که‌ن و پێشنیار و ته‌سریحیش ده‌ده‌ن...ئاخر مه‌حموود سه‌نگاوی نه‌گبه‌ت تۆ چی ده‌زانی له‌ زانستی سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات و بودجه‌ و پیلانی ئابوری ....چیت داوه‌ له‌م قسه‌وباسانه‌...
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌سته‌ڵات بگرێت و ووڵات به‌ڕێوبه‌رێت ، ئیتر ئۆپۆزیسیۆن چ مانایه‌کی ده‌مێنێت و ئه‌وکاته‌ کێ ده‌بێت به‌ ئۆپۆزیسیۆن!!
ئه‌لف وبای سیسته‌مێکی دیموکراسی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئۆپۆزیسیۆنی ووڵاتێک هه‌وڵ ده‌دات ده‌سته‌ڵات بگرێته‌ده‌ست له‌ هه‌ڵبژاردندا و حیزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌کان ده‌بنه‌ ئۆپۆزیسیۆن گه‌ر هاتوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا حیزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌کان شکست بێنن و ئۆپۆزیسیۆن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت ، نه‌ک به‌م مه‌نیقه‌ فه‌لسه‌فیه‌ی جه‌نابت ده‌ڵێت نان ده‌به‌خشیته‌وه‌ وخێریان پێده‌که‌یت!!!

ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ با بەهەموومانەوە چارەی بكەین و ده‌ڵێت ئەم وڵاتە هی یەكێتی‌و پارتی نیە بەتەنها، بەڵكو هی خەڵك‌و هەموو لایەنەكانە.
 هه‌موو کوردستانی باشوور به‌ ژێرزه‌مین و سه‌رزه‌مینه‌وه‌ تاڵانکراوه‌ له‌لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیاو  چه‌ته‌کانیانه‌وه‌ که‌ مه‌حموود سه‌نگاوی خۆی یه‌کێکه‌ لێیان ، و کوردستانی باشوور له‌ گه‌نده‌ڵی دا نووقووم بووه‌ نه‌ک هه‌ر به‌قسه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، به‌ڵکو به‌ پێ ی ڕاپۆرته‌ جیهانیه‌کانیش ، که‌چی سه‌نگاوی گومانی هه‌یه‌ که‌ گه‌نده‌ڵی هه‌بێت و داوا له‌ ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ با پێکه‌وه‌ چاکی بکه‌ین...

باشتره‌ دابنیشی به‌ده‌ردی خۆته‌وه‌ وده‌م له‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نه‌ده‌یت و تۆ به‌س بۆ هه‌ره‌شکردن و جوێن دان باشی به‌ ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازان و ترۆر و کوشتن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە