کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەت کەی پێکدێت ؟...

Sunday, 20/10/2013, 12:00






ئەم پرسیارەی سەرەوە لای زۆرێک لە هاوڵاتیانی کوردستان دروستبووە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەیلولی رابردوو و هەموو دەست لەسەر دڵ تا بزانن کەی حکومەت تەشکیل دەبێت ، حکومەت چۆن پێکدێت ؟ لە ئێستادا قسەوباس دەستیپێکردووە لەنێوانی لایەنەکان ، بەڵام ئەوەی هەستی پێ دەکرێت و دەبیسترێت ئەوەیە کە هەریەک لە لایەنە سەرکەوتووەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمسال پێداگری دەکەن لەسەر لیستی باڵا و بەرز بە نمونەی ئەوەی کە لیستی گۆران کە ئەمرۆ بە دووەم هێز دادەنرێت لەسەر ئاستی هەرێم داواکاری خۆی راگەیاندووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت یان وەزارەتە سیادیەکان وەک ناوخۆ و سامانە سروشتیەکان و پێشمەرگە و دارایی کە گەر بەم شێوەیە بێت پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها چەند وەزارەتێکی لاوەکی لەخۆ دەگرێت لەبەرئەوەی هەرچی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیە و وەزارەتێکی دیکەش دەدرێتە یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی ، یەکگرتوو جگە لەمانە ئەمرۆ بە مەرجێکی دیکە هاتە پێش ئەویش قەرەبۆکردنەوەی هەزار کادێری حیزبەکەیەتی بۆ بەشداری لە پێکهێنانی حکومەت ، بەم حاڵەوە و بەم بێنە وبەردەیەی ئێستە بێت پێکهێنانی حکومەتی ئەمجارە کارێکی ئێجگار سەخت دەبێت ئەمە لەو کاتەی کە هاوڵاتیان خوازیارن کە حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبێت بەهیوای ئەوەی ئیتر حکومەت لە خزمەت هاوڵاتیدا بێت ، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا باس بکرێت ئایا گۆران لە کوێی پێکهێنانی ئەم حکومەتەدا دەبێت ؟ ئایا سەنگی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە جەند دەبێت ؟ دەنگۆی ئەوە هەیە کە یەکێتی نیشتمانی لەگەل حیزبە براوە ئۆپۆزسیۆنەکان یەکبگرن بۆ شکست پێهێنانی پارتی ، یان یەکگرتنەوەی یەکێتی مەرجدار لەگەڵ پارتی بۆ خۆهەڵواسین پێیدا و بە دەسەلاتدا تا بتوانن ئەمجارەش بە هێزەوە بچنەوە حکومەت و پارلەمان و هەمان تاس و هەمان حەمام ، ئەم دوو بۆچونە تا دێت چر دەبێتەوە و بۆتە باس و خواسی شەو و رۆژی تاکی کورد لەم دەڤەرە ، ئەگەرەکانی پێکهێنانی حکومەت خەریکە زۆرێک لە سەرچاوەکانی ژیان ئیفلیج دەکات و ناکۆکی دەخاتە نێو ماڵی کوردی ، پێویستە هەموو لایەنەکان بەجددی هەوڵو توانای خۆیان بخەنە گەر بۆ هەرچی زووە پێکهێنانی حکومەت لەبەرئەوەی کات لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نیە و پێویستیشە بە شێوەیەکی سەرەکی هەریەک لە یەکێتی نیشتمانی و لایەنەکانی براوەی ئۆپۆزسیۆن خۆیان یەکلا بکەنەوە و هەرچی ئەو کەسایەتی و روخسارانەی پێشوو هەیە کە لای خەڵکی ئەم وڵاتە نەویستراون و سەنگێکی ئەرێنیان نیە دوربخرێنەوە و خەڵکی سەلیقە و بە ویژدان و خزمەتکاری هاوڵاتی و نیشتمان دەستنیشان بکەن پیاوی شایستە بۆ شوێنی شایستە و چیتر بە چاوی تجارەت و وەک کێکێکی بەتام لەم ولاتە نەڕوانن وئاورێک لە هاوڵاتی بدەنەوە و پەند لە رابردووی نزیک وەرگرن چونکە هەرکات میللەت بیەوێت بریار بدات بریاری گولچک بڕ دەدات و جێبەجێشی دەکات ، نەبینراوە و نەبیستراوە هیچ قەوارە و دولەتێک لە بریاری میللەت رزگاری بوبێت ، ئێمە نمونەی زیندووی نزیکمان لەپێشچاوە ، باچیتر خۆمان گێل نەکەین و بزانین چۆنە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەین و چۆنیش حکومەت پێکدەهێنین ، باهیچ نەبێت ئەمجارە رێز لە ویستی گەلەکەمان بگرین و ئەمجارە بە ویستی ئەوان کارەکان بکەین و بۆ هەر گرفت و کێشەیەک چارەسەری گونجاو و لەبارمان لەبەردەستدابێت و چیتر بە رواڵەت دوبەی نەبین و لە ناخیشدا وەک سۆماڵ و فەلەستین بژین تەنها بە روکەش لە ولات بچین و وەکو تر لە ئۆردوگایەکی زۆرە ملێ بکەین چونکە وڵاتمان چەند هێندی ولاتانی کەنداو گەورە و بەپیت و بەرەکەتە لە هەموو کەناڵەکانی ژیاندا و گەر تەنها ویستی لەسەربێت دەسەڵات و حکومەت دەتوانن باشترین و کەم وێنەترین ژیان و گوزەران بۆ هاوڵاتیان و ناوچەکە فەراهەم بکەن ، بەتایبەت کە ئەزمونێکی باشیان تێپەراندووە لە دەسەڵاتدارێتی حوکمرانیدا ئەگەرچی تا رادەیەک وەک پێویست و لە بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکان لە رابردودا وەک پێویست و خوازراو نەبوو و بەرێوە نەدەچوو .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە