لیستى حەچەكەرەكەو كوڕە چوارساڵانیەكەم
Friday, 03/07/2009, 12:00
لەگەڵ دەست پێكردنى بانگەشەى هەڵبژاردن , خانەوادەكەى ئێمە وەك هەزاران خێزانى بەشمەینەتى كوردستان توماتیكیەن بە شادیەكى لە ڕادەبەدەر بەپیر لیستى گوۆڕانەوەین ,وەك ئەوەى ئێستا لە ناو شارو شارۆچكەكان باوە ,منداڵان بە تایبەت هەژارەكان چاكترین شادیان بەركەوتوە , لە لەبەركردنى تیشێرتى لیستە جیاجیاكان و لەسەر كردنى كاسكیت و لەدەست گرتنى ئاڵا و ئارمەكان....دیارە بە خودو خۆڕایش.ئێمەش هەر هەموومان لە هەوادارانى لیستى گۆڕانین , بە تاقى تەنیا كوڕ چوار ساڵانیەكەم نەبێ بە سەر سەختى داكۆكى لە لیستى كوردستانى دەكا ئێمە لە ماڵەوە بە هەموومان لە هەوڵى ڕازى كردنى كوڕە بچكۆلەكەمانین , هێندەى تیشێرتو ئارمى لیستى گۆڕانى بۆ دە هێنینەوە بۆى لە پایسكلەكەى ئەدەین ئەیدڕێنى و بە عەرزى دا دەدا , ئەڵێ من هەر حەچەكەرەكەم دەوێ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست