کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی تا له‌ سه‌ر ئه‌م عه‌قڵه‌ بێت ، میله‌ت هه‌ر پێی ده‌ڵێ ئای گیززززز.

Tuesday, 05/05/2009, 12:00

1910 بینراوە


زۆرم لا سه‌یره‌ ئه‌م حیزبه‌ ی پارتی ئه‌وه‌نده‌ خولیای جاش و خۆ فرۆش و کۆنه‌ به‌عسییه‌ ، ساڵی 1995 بو باشم له‌ یاده‌ ، سامانی که‌مه‌ر خان هه‌مو جفره‌و نهێنیه‌ کانی عارف ته‌یفوری به‌ 150 هه‌زار دیناری سویسرییه‌وه‌ دزی و هه‌مو سریاته‌کانی ته‌سلیم به‌ مه‌نزومه‌ کرد له‌ که‌رکوکی دڵه‌ که‌ی کاکه‌و قیبله‌که‌ی مامه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌بو له‌ م دوایانه‌دا سامانی که‌مه‌رخانی کوره‌ جاش که‌ باوکی یه‌کێک له‌ ئه‌نفالچیه به‌ ‌ ناو بانگه‌کان بوه‌، له‌لایه‌ن پاراستن و عارف ته‌یفوره‌وه‌ ده‌گیرێت و سێ مانگ زیندانی ده‌که‌ن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خیانه‌تی کردوه‌و نهێنیه‌کانی به‌ پیاوانی مه‌نزومه‌ فرۆشتوه‌ . به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌له‌ سجن به‌ره‌ڵای ده‌که‌ن و ده‌یکه‌ن به‌ جێگری ئاسایشی که‌رکوک به‌پله‌ی عقید ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ سه‌رانی پارتی چونکه‌ خۆیان هه‌میشه‌ به‌ بچوکی دوژمنان زانیوه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌رکوێ کوره‌ جاشێک یان کۆنه‌ به‌عسیه‌ک ببینه‌وه‌ بێ قه‌یدو شه‌رت ئه‌مان ده‌یکه‌ن به‌ شێری شێر خۆر له‌ میله‌ت و سه‌رشانی له‌گه‌ڵ تاجو نه‌جمه‌دا زه‌رد ده‌که‌نه‌وه‌ .
بۆیه‌ پێیان وایه‌ بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان سود له‌م خائینانه‌ وه‌ر ده‌گرن ، له‌ولاشه‌وه‌ دڵسۆزی به‌ میله‌ت ده‌فرۆشن و له‌ کاتێکی وادا ده‌که‌ونه‌ ماستاو کردن بۆ خه‌ڵکی . به‌ڵام من دڵنیاتان ده‌که‌م تائێوه‌ی روره‌ش له‌سه‌ر ئه‌م عه‌قڵه‌ بن میله‌ت هه‌ر پێتان ده‌ڵێ پارتی ئای گیززززز که‌ ده‌نگی من نابینی بۆ ئێوه‌ بێ .
جا جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌ریم ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌تان غه‌در له‌ خه‌ڵک کردوه‌ بۆ پێت وایه‌ باسی ئه‌م تۆزو غوباره‌ نه‌کراوه‌ که‌ ده‌ستی ئێوه‌ی تیایه‌ ، با با، من پێت ده‌ڵێم میله‌ت ده‌ڵێ سه‌رانی به‌ غدا له‌ گه‌ڵ ئه‌و بوجه‌یه‌ی که‌ له‌سه‌دا 17 ی وه‌رده‌گرن و که‌س نازانێ له‌ کوێ قایمی ده‌که‌ن ، ئه‌و تۆزو غوباره‌ش وه‌ک نه‌سرێی ئه‌و له‌ سه‌دا 17 یه‌یه‌ که‌ بۆ کوردستانی ده‌نێرن ، ئێوه‌ بوجه‌که‌ که‌ دۆلاره‌ بۆ خۆتانی ده‌دزن و نه‌سرێکه‌شی که‌ ئه‌و غه‌زه‌به‌یه‌ ده‌یده‌ن به‌ میله‌ت ، خۆ چی خه‌مێکتانه‌ ڤیلاکانی ئێوه‌ ی لی بێ به‌شه‌ چونکه‌ هه‌مو ی شوشه‌به‌نه‌ ، خۆ وه‌ک ماڵی هه‌ژارێک نیه‌ ‌ ده‌رو ماڵی وه‌ک یه‌ک بێ، خۆ جه‌نابت درۆت نه‌ فه‌رمووه‌ ، تا ئێستا قسه‌ی ئه‌وه‌نده‌ راستتان نه‌کردوه‌ . به‌ڵام میله‌ت هه‌ر پێتان ده‌ڵێ ئای گیزززززززززززززز.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)