کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوامان له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد، میوانداری ژنانی كۆبانی بکات و بە مه‌رجی رێزگرتن له‌ مافی مرۆڤیش چه‌ك بده‌نه‌ ده‌سه‌لاتی باشور

Tuesday, 17/02/2015, 12:00


كاتژمێر ١٠ ئه‌مرۆ وه‌فدێكی گروپی ١٧ شوبات (كوردستان نه‌وزاد ، شه‌مال عه‌لی ، قادر نادر) له‌نوسینگه‌ی سویدی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا له‌لایه‌ن به‌رپرسیپه‌یوه‌ندیه‌كانی راگه‌یاندن و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا Johan Wullt پێشوازی كراین نامه‌یه‌ك له‌سێ خالدا پێشكه‌یان كرا و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا .
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م : پێدانی جه‌ك و هاریكاركردنی به‌ده‌سه‌لاتی هه‌رێم ببێته‌ مه‌رجی رێزگرتن له‌مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا ، جونكه‌ وێنه‌ی هاریكاری رۆژاوا بۆ سه‌دام له‌ دژی ئیران بینیتان دواتر چ كاره‌ساتێكی له‌ناوجه‌كه‌ خولقاند
له‌م باره‌وه‌ پێشنیازه‌كانیی خۆمان زیاتر خسته‌ روو
ته‌وه‌ری دوه‌م : ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا ئه‌مرۆ یادی ٤ ساله‌ی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌لكی كوردستانه‌ دژ به‌ده‌سه‌لاتی هه‌رێم كه‌تائیستا ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ به‌رده‌وامه‌ له‌پێشیلكاری مه‌ترسیدار له‌به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ و ڕێزنه‌گرتن له‌یاسا و دژایه‌تی نه‌كردنی گه‌نده‌لی و په‌یمانه‌ نوسراوه‌كانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی جێ به‌جیكراوه كه‌خۆی له‌جاكسازی و ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ران ده‌بینیه‌وه‌ . له‌م باره‌وه‌ پێمان راگه‌یاندن گه‌شه‌ی بیری داعش به‌ربومی ئه‌وره‌فتاره‌یه‌
٣: داوامان كرد وه‌ك رێزگرتن له‌خه‌باتی ژنانی كۆبانی به‌فه‌رمی یه‌كیتی ئه‌ورپ داوه‌تنامه‌یه‌ك بۆ گروپێك له‌ ژنانی كۆبانی بنێرێ و بواریان پێ بدرێ له‌په‌رله‌مان وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن ، جونكه‌ ئه‌مه‌ بۆیه‌كه‌م جاره‌ سوپایه‌كی ژنان به‌و ئاسته كاریگه‌ره‌ هه‌بێت و ترسناكترین گروپی تیرۆریستی هه‌یبه‌ت و شكستی پێ بهینێ .
به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا سوپاسی ئه‌و زانیاری و پێشنیازه‌ی كرد وه‌ خالی رێزگرتن له‌مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورای زۆر لاگرنگ بوو به‌رامبه‌ر هاریكاری سه‌ربازی ده‌سه‌لاتی كوردی په‌یمانی دا كه‌هه‌رسێ خال بۆ بروكسل بنێرێ و وه‌لامان به‌فه‌رمی بده‌نه‌وه‌ وه‌ك دیداره‌كانی پێشوو
ده‌بێت بلێین هه‌ر ئه‌مرۆ نامه‌یه‌كی ترمان ئاراسته‌ی ده‌یان په‌رله‌مانی سوید ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ، په‌رله‌مانی ئه‌ورپا كرد و به‌بیرمان هینانه‌وه‌ كه‌سالیادی ١٧ شوباته‌ و هیشتا مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا و بێ یاسایی له‌دادگاكان له‌ئاسته‌كی مه‌ترسیدار له‌ژیر ده‌سه‌لاتی هه‌رێم دایه‌

گروپی ١٧ شوبات ستۆكهۆلم 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە