نوێکراوه‌ته‌وه: رۆڵی چەواشەکاریانەی میدیای ئەهلی و ئۆپۆزسیۆن لە رووداوەکەی دووز خورماتوو
Monday, 19/11/2012, 12:00
تێبینی: ئه‌م نووسینه‌م وه‌ک سه‌ره قه‌ڵه‌م نووسیبوو، دوای ئه‌وه‌ی که چاکم کرد و له فایلێکی دیکه‌دا دامنابوو، که‌چی به‌هه‌ڵه فایله کۆنه‌که‌م کلیک کردبوو بۆ بڵاوکردنه‌وه، داوای لێبوردن ده‌که‌م.میدیا و میدیاکارانی ئۆپۆزیسیۆن، شانبه‌شانیان میدیا ئەهلییهکانیش لە کوردستانی باشور کاتێک دەمیان دەکەێتەوە خۆیان بە پرۆفیشناڵ و ئێمەش بە جنێوفرۆش لە قەڵەم ئەدەن، بەڵام لە بڵاوکردنەوەی هەواڵە چەواشەکار و درۆینەییەکانیان لە رووداوەکەی دووز خورماتوو دەریانخست کە نەک پرۆفیشناڵنین، بەڵکۆ زۆر درۆزن و چەواشەکارن.
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ره‌تا قسه له‌سه‌ر پرۆفیشیناڵی بکه‌ین، ده‌توانم بڵێم ئه‌وان له‌مه‌ش نه‌گه‌یشتوون، چونکه ئه‌وان پێیان وایه پرۆفیشۆنیڵی واته پابه‌ندبوون به یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی پارتیی و یه‌کێتیی، واته یاسای بنه‌ماڵه و نابێت له‌و سنوره بچێته ده‌رێ و به‌زمانێک قسه بکه‌یت و بنووسیت له‌و یاسایه نه‌چێته ده‌رێ، ئه‌مان نایه‌ن تاوتوێی ئه‌و به‌ند و بڕگانه‌ی یاسا بکه‌ن، که هیچ نییه جگه له کۆتێک کردوویانهیهته ملی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران، دنیای رۆژنامه‌گه‌ریی له کوردستاندا زیندانێکه ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه هه‌ست به‌وه ناکه‌یت دیواری به‌ندیخانه‌که له‌به‌ر چاوته، که‌سی کۆیله و زیندانی ئه‌و ئازادییه‌ی نییه بتوانێت ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌میدایه ببینێت وه‌ک خۆی بیگێڕێته‌وه، ئه‌مان ناتوانن تازه‌گه‌ریی بکه‌ن و پێشنیاریان هه‌بێت بۆ خه‌ڵکیی، هه‌میشه له بازنه‌یه‌کدا ده‌خولێته‌وه، که چاوی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام له‌سه‌ریانه و خۆشیان نایایهوێت له‌وه بچنه ده‌رێ.، هه‌ر کاتێکیش ده‌بینن میدایهکی تر هه‌یه ئه‌و سنوره‌ی پساندووه، ترسی نییه، ئیتر ئه‌مان ئیره‌یی پێده‌به‌ن و ناوناتۆره‌ی لێده‌نێن، چاکترین ناوتۆرهش، ئه‌وه‌یه که هاوڕێکانی خۆیان لێیان ده‌کڕن ئه‌ویش وشه‌ی جنێودانه، گوایه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ینووسین و له‌وه‌ی ئه‌وان ناچێت، لای ئه‌وان مۆرکی جنێوی لێده‌درێت، بۆ درۆکردنیش ئه‌وه هه‌ر مه‌پرسه، ته‌نانه‌ت له مانای درۆش نه‌گه‌یشتوون، ئه‌مان دیوێکی درۆ ده‌خوێننه‌وه، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌کێک وتی ماست سپی نییه، ئیتر ئه‌وه درۆیه، هه‌ڵبه‌ته درۆ بۆ چه‌واشه و خشتهلهبردنه، واته تۆ قسه‌یه‌ک ده‌که‌یت بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی به‌رامبه‌ری پێ بخه‌ڵه‌تێنیت، ئه‌م جۆره درۆیه له درۆی ره‌ش و سپی سامناکتر و خه‌ته‌رتره، ده‌سه‌ڵات به‌و په‌نجاساڵه مێژووه پیسه‌ی که هه‌یه‌تی زۆر له‌و درۆ ترسناکه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکییدا کردووه، ئه‌مانیش له‌و درۆیه فێربوون، یان بۆ رازیکردنی ده‌سه‌ڵات درۆکانیان ده‌کڕنه‌وه و به خه‌ڵکی ساده‌ی ده‌فرۆشنه‌وه، رووداوه‌کانی هه‌فته‌ی رابردوو له توزخورماتوو چاکترین به‌ڵگه‌یه، که ئه‌مان درۆی دیوه سامناکه‌که‌یان به خه‌ڵکی فرۆشته‌وه و چوونه پاڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نانه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی.
یەکەمجار کەناڵی کەی ئێن ئێن بە پەلە هەواڵێکی بڵاوکردەوە، گوایە هێزەکانی دیجلە و پێشمەرگە بووە بە شەڕیان و ده‌ستیان له یه‌کتر کردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆم خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌م، یه‌کسه‌ر پەیوەندیم بە کەسێکی ناسیاو و نزیک لە رووداوەکە کرد، له‌و باره‌یه‌وه داوام لێکرد رووداوه‌که‌م بۆ بگێڕێته‌وه. لە وەڵامدا پێی راگەیاندم، کە ئه‌مه که‌سێک قه‌وماندوویه‌تی، خۆشه‌ویست نییه له‌لای خه‌ڵکی، ئیشوکاری رفاندن و دزیی و جەردەیی و تەقەکردنە لە خەڵکی، هه‌رچه‌نده فه‌رمانی گرتنی هەیە، به‌ڵام پۆلیسی دووز ناتوانێت فه‌رمانه‌که جێبه‌جێ بکات، لەبەر ئەوەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پشت ئه‌م کابرا چه‌ته و دزه‌وه وه‌ستاوه، بۆیه پۆلیسی فیدراڵی هاتۆته ناو کێشه‌که‌وه و هەوڵیانداوە دەستگیری بکەن، کاتێک ده‌چنه سه‌ری ئه‌ویش ده‌ستی کردۆته‌وه و تەقەی لە پۆلیسەکان کردووە و رایکردۆته‌و لای یه‌کێتیی، ئا ئه‌مه ته‌واویی ئه‌و رووداوه‌یه که ئەو کاره‌ساته‌ی لێکەوتۆتتەوە.
دوا بەدوای ئەوە ئیتر منیش تەلەفۆنم کرد بۆ برادەرێک لە کەناڵی کەی ئێن ئێن و راستی هەواڵەکەم پێڕاگەیاند، نه‌ک ئه‌وان به گوێیان نه‌کردم، به‌ڵکو درێژه‌یان به مه‌سه‌له‌که دا و لە بڵاوکردنەوەی هەواڵه چەواشەکارانەكه‌یان ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت. دواتریش میدیاکانی ئەهلی و ئۆپۆزسیۆن بەهەمان شێوە، که‌وتنه ده‌هۆڵ کوتان، گوایه ته‌واو ئه‌مه شه‌ڕی مان و نه‌مای کورده، کوردینه، ئه‌ی مه‌ردینه شان و قۆڵی لێهه‌ڵماڵن بچنه شه‌ڕی دۆژمن قڕان و که‌رامه‌تی سه‌رکرده و هه‌رێمه‌که بپارێزن، مه‌هێڵن شه‌ره‌ف و ماڵ و خانوو و کۆشکی به‌رپرسه‌کان بکه‌وێته ده‌ست داگیرکه‌ر، به‌رده‌وامیش بەنزینیان دەکرد بەو ئاگرەدا و خەڵکیان پێ چەواشە دەکرد، لێدوانیان لە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی وەردەگرت کە هیچ پۆستێکی حوکمی نییە و ئه‌ویش خۆی وەک پاڵەوان پیشانیان ئەدا و جەنەراڵە بێ ئەستیرەکانیش، ورگ زله پارهدارهکانیش، ترسنۆکه به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رست و دزه‌کانیش، خۆیان گیڤکردبوویهوه و له‌و چه‌ند رۆژه‌دا بوون بە جەنەراڵ (پترائوس) خەریک بوون کۆمەڵێک منداڵی هەژار بدەن بەکوشت، ئه‌میش له‌سه‌ر کەسێکی تۆمەتباری چه‌ته و دزی وه‌ک خۆیان، له‌ولاشه‌وه به هه‌ڵوێست و به‌رگری له خاکی کوردستان پێمانیان ده‌فرۆشته‌وه.
بۆ ئه‌و ئێوارەیهش لە په‌یجی خۆم له فەیسبوکدا، راستی هەواڵەکەم بڵاوکردەوە و لە پاڵتالکیشدا (ژووری دەنگی ئۆپۆزسیۆنیش) باسم کرد، کەچی هەندێک خەڵکی ساویلکە و کۆیلە بە کۆمێنتەکانیان، بەرپرسە حیزبەکانیان لێدەکردم بە فریشتە و منیشیان بە خائین لەقەڵەم دا، خەڵکی وام دەبینی کۆمێنتی دەنووسی، پێشتر کاتێک دەمی دەکردهوه، گوایه دژی دەسەڵات قسە ئەکات، خه‌ڵکی گه‌ر گوێی لێبگرێت وادەزانێت ئه‌م براده‌ره کەسێکی بە ئاگا و هوشیاره، ئه‌ویش له‌م رۆژه‌دا جه‌وهه‌ری خۆی ده‌رخست، کەچی وەکو کۆیلەیەک چووە بەرەی بازرگانەکانی سیاسەت، کە بارزانی و تالەبانیە، ئاخر ئه‌مه یه‌کێکه له‌و نهێنیانه‌ی که هۆکاره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هێشتۆته‌وه، به‌وه‌ی ئه‌م که‌سه نارازییانهش له ناخه‌وه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌م منجه منج و ره‌خنانه‌ش که ده‌یگرن، بۆ لابردن و نه‌هێشتنیان نییه، به‌ڵکو له‌و کاتانه‌دا ده‌چنه به‌ره‌ی ئه‌و دز و خائین و ناپاکانه. پەیجە کۆیلەکانی یەکێتی و پارتیش له‌ناو فه‌یسبوکدا کەوتبوونە هاش و وش و کوردایەتی فرۆشتن بە خەڵک و وایان راگەیاندبوو تا بەغدا هێزەکانی حکومەتی عێراقی راودەنێن، ئەوە لە کاتێکدایە هێزی دیجلە چوار هەزار پلەدار و سەربارزی کوردی لەگەڵدایە و خودی جەلال تاڵەبانی ٥٠٠٠ هەزار پاسەوانی هەیە لە بەغدا بریتیە لە دوو لیوا، چەندین پلەدار و ئەفسەری تریان هەیە لە ناو هێزەکانی عێراقی و شەریک دزی یه‌کترین لە حکومەتەکەی مالیکیدا و چەندین وەزیر و سەفیر و جێگری وەزیریان هەیە، ئەم هاش و وشانەی سەرانی خاکفرۆشی یەکێتی و پارتی جگە لە چەواشەکردنی خەڵک هیچیتر نه‌بوو، ئەوەتا لەم لینکەدا بیخوێننەوە بزانن مەسعود بارزانی کاتێک مالیکی کردووە بە سەرۆکی حکومەت بزانن چی ئەڵێت، کەچی ئێستا به پێچه‌وانه‌وه به مالیکی ده‌ڵێت دیکتاتۆروە؟! ئاخر چۆن قه‌ل به قه‌ل ده‌ڵیت رووت ره‌ش بێت، ئێوه هه‌ردووکتان رووتان ره‌شه له چاو میلله‌تیی خۆتاندا.
http://www.krp.org/kurdish/articledisplay.aspx?id=6g7%2FpSY5HSU%3D پێشتر بەشێوەیەک لە شێوەکان لیوای ١٦ سلێمانی کە زۆربەی زۆریان کوردن و لە ناو هێزی دیجلەدان، ئه‌مجاره و بۆ یه‌که‌مجار جەبار یاوەر راستی هەواڵەکەی گووت کە ئەو کێشەیە پەیوەندیی بە ئۆپۆراسیۆنی دیجلە و پێشمەرگەوە نییە. کەچی ئەو میدییانە هەر خەریکی گەوجاندنی خه‌ڵکیی بوون. ئیستاش دوای ئەوەی کێشەکە کۆتایی هاتووە تازە بەتازە میدیای ئەهلی و ئۆپۆزسیۆن هاتوون راستی هەواڵەکە بڵاو دەکەنەوە.
ئەوەی من بینیم لەم چەند رۆژەی رابردوودا لەو میدیانە کارەساتێکی زۆر گەورەیە، دەبوایە ئەوان بەدوادا چونیان بکردایە و خەڵکییان چەواشە نەکردایە، ئه‌گه‌ر ئه‌وه کوردستانپۆست بیکردایه، ئه‌وه ده‌بووه له‌که‌یه‌ک و به روویاندا دهیایهوه، به ناپرۆفیشۆنێڵییان له قه‌ڵه‌م ده‌دا، هه‌ر نه‌یان ده‌بڕییه‌وه، بۆیه پێویستە ئەو میدیانە لەبەرامبەر بڵاو کردنەوەی ئەو هەموو درۆ دەلەسانەدا داوای لێبوردن لە خوێنەرانیان بکەن و دانبنێن بەوەدا کە بە هەواڵەکانیان به راستیی نەگوازتووەتەوە، ئه‌و هه‌والانه ته‌نها مه‌سعود و تاله‌بانیی و دوژمنانی کورد که‌ڵکیان لێوه‌رگرت، خه‌ڵکی کوردستانیان خسته دڵه‌ڕاوکێوه، هه‌رچه‌نده من رەخنە لە میدیای دەسەڵات ناگرم لەبەر ئەوە ده‌مێکە لە درۆکانیان گەیشتوین، دەزانین کاریان بڵاوکردنەوەی درۆیە لە پیناو بەرژەوەندی حیزبەکانیان.
کوردستانپۆست تاکە سایت بوو لەو سینارۆیە گەیشتوبوو هیچ بایه‌خێکی ئەوتۆی پێنەدا، بە پێچەوانەوە هەواڵی گەورەترین چالاکی کۆمەڵێک چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە تایبەتی کاک قادر نادر باسده‌کرد، ئه‌م که‌سانه لە دەمی ماڵ و منداڵی خۆیان دەگرنەوە و چەند ساڵە لە هەوڵدان بۆ ناساندن و بە جینۆسایدکردنی کارەساتی ئەنفال و هەڵەبجە لە پەرلەمانی سوید. من ئەو کەسانەم ناو ناوە پێشمەرگە، نەک ئەوانەی خەریکی پاراستنی ماڵی بەرپرسە دز و تاڵانچی و شەرواڵ پیسەکانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست