کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ده‌زگای پاراستن کامێرای نهینیان له‌ڤێلاكه‌ی عزه‌دین به‌رواری داناوه‌

Sunday, 26/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عه‌بدوڵوه‌هاب عه‌لی وته‌بێژی پارتی له‌ سلێمانی چه‌ند شه‌وی ڕابردوو كه‌ هۆتێل ئه‌بو سه‌نا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ده‌زگای پاراستن ماوه‌ی زیاتر له‌2 مانگه‌ به‌نهێنی كامێرای شاراوه‌یان له‌ ڤێلاكه‌ی عزه‌دین به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی سه‌ركردایه‌تی پارتی پارێزگای سلێمانی له‌ڤێلاكانی قه‌یوان ستی داناوه‌.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌مه‌ دوای ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ هاتووه‌، كه‌ پاراستنی لقی 4 له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستن له‌ سه‌لاحه‌دین ئه‌و بریاره‌یان داوه‌، تا چاودیری ته‌واوی عزه‌دین به‌رواری و شوێوازی هه‌لسوكه‌وتوو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شه‌وانه‌ بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی زێویییه‌وه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ پاراستن هۆكاری شكشت و دۆراندن و نه‌مانی و كزبوونی ئه‌ندامانی پارتی بۆ عزه‌دین به‌رواری ده‌گیرنه‌وه‌، كه‌ وه‌ك پێویست كاری حزبی له‌ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام نادات.
شایانی باسه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌دووه‌مین جاره‌عزه‌دین به‌رواری ده‌كه‌وێته‌ژێر چاودیری پاراستنی سلیمانییه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە