کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو هەموو پارانەتان چى لێ كرد؟

Thursday, 11/09/2014, 12:00

2096 بینراوە




هەموومان دان بەو ڕاستیەدا دەنێین كە پاش دروست بونى ئۆپۆزسیۆنێكى كارا لە خولى سێیەمى پەرلەماندا تەنها پرۆژە یاسای بەدجەى ئەو ساڵانە، واتە ساڵانى 2010و2011 و 2012 و 2013 حكومەت لەناو هۆڵى پەرلەمان بەچڕوپڕى خوێندنەوەى بۆكرا و لە خوێندنەوەكاندا دەیان و سەدان ڕەخنەیان لێگیرا، هەموو پرۆژەیاساكان لێوان لێو بون لە هەڵە و كەموكوڕى و بەهەدەردان، تەنها و تەنهائەو چوار ساڵە هاوڵاتیان زانیان كە ئەو بودجە زەبەلاحە چۆن خەرج نا بەڵكو بەهەدەر دەدرێت.
لە نێو پرۆژەكاندا سەدان ملێۆن دۆلار بەناوى خەرجى جۆراوجۆرى وەك(خەرجى دیكە و ئالیكى ئاژەڵ و چاككردنەوەى بەلەم و میواندارى و ڕابواردن و ئیفاد و جلوبەرگ و قرتاسیە و كڕین و چاككردنەوەى ئۆتۆمبێل و گۆڕین و نوێكردنەوەى كەل و پەلى ناو دەزگا و وەزارەتەكان و ئیتر و ئیتر و ئیتر دەیان و سەدان خەرجى و بەهەدەردانى جۆراوجۆر).
وەك وتم تەنها ئەو چوار ساڵە زانیمان كە بودجەكان چۆن بەهەدەر دەدران، لەدواى ئەو چوار ساڵە و بەهۆى ئەو بارە نالەبارەى كەبەسەر عێراق بەگشتى و هەرێمى كوردستان بەتایبەتى هات و حكومەتى بەغدا بودجەى هەرێمى كوردستانى بڕى، ئیتر مەسەلەى بودجە و شتیوا باسى نەما چونكە شتێك نەما بەناوى بودجە ، دەڵێن ئەوەیش كەهەیە تەنها داهاتى ناوخۆ و نەوت و قەرز و قۆڵەى ئەملا و ئەولایە، ئەویش تەنها هەربەشى موچە دەكات بەنیوەناچڵى.
لێرەدا باس لەپێش ئەو چوار ساڵەو خودى چوار ساڵەكەش ناكەین چونكە پێش چوار ساڵەكە مەگەر تەنها هەرخواى گەورە خۆى بزانێت كە قوتى ئەو خەڵكە چۆن بەهەدەر دراوە، كەدەڵێم خواى گەورە دەزانێت لەبەر ئەوەیە من دڵنیام كە خۆشیان نازانن چۆن بەهەدەریان داوە، چوار ساڵەكەش دیاربوو كەچۆن بەهەدەر دانێكیان تێدا دەدۆزارایەو ئاشكرا دەكران بۆ خەڵكى، ئەوەى من دەمەوێت لێرەدا باسى بكەم چارەنوسى ئەو بەهەدەر دانانەى ساڵانى پێشووە لەم ساڵدا واتە ساڵى 2014.
لەنێو بابەتەكەدا ئیشارەمان بەهەندێك لەو تەخشان و پەخشانانەكرد لەژێر ناوى جۆراوجۆردا، لێرەدا جێگاى خۆیەتى كەلە ئامادەكارانى پرۆژەجودجەكانى ساڵانى پێشو بپرسین كە ئاخۆ ئەو ئاژەڵانەى كەلە میزانیەدا پارەیان بۆ تەرخان دەكرا بۆ ئالیك، ئەى ئێستا لەچى و چۆن ئالیكیان بۆ دەكڕن؟ ئایا ئاژەڵەكان ماون؟ یان لەبرسانا مردار بونەتەوە؟ یان لەبەر بێ پارەیى فرۆشتونتان، ئەى كێ كارەكانى ئەوان دەكات؟ ئەى ئەو بەلەمانەى كەلەم ساڵدا شكاون یان پێویستیان بەچاككردنەوە هەیە؟ ئەى بەچى و چۆن چاكیان دەكەنەوە؟ لەبەر ئەوەى كە بودجەمان بۆ نایەت جارێ باسى (خەرجى دیكە) ناكەین!!!، ئاخۆ لەمساڵدا جل و بەرگتان بۆهیچ كەس و دەزگایەك كڕیوە؟ ئاخۆ كەل و پەلى قرتاسیەتان پێویست نییە؟ ئەى ئۆتۆمبێلە كۆنەكان چاكناكەنەوە؟ یان هیچ دەزگایەك پێویستى بە ئۆتۆمبێلى نوێ نییە؟ ئەى كەستان بەئیفاد نەناردووەو میواندارى كەستان نەكردووە؟؟؟؟
ئەو كەموكورتى و نەهامەتیانەى كەلە بوارى میزانیە و بودجەدا لە ساڵى 2014 دا توشى هەرێمى كوردستان هات ئەو ڕاستیەى پێوتین، هەموو ئەو خەرجیانەى لەساڵانى پێشودا لە ژێر ناو و خانەى جۆراو جۆردا دەتان خستە بەردەم پەرلەمانتار و ڕاگەیاندنەكان و خەڵكى دەركەوت كە لە بەهەدەردان و تەخشان پەخشان و گەندەڵى لەبەرگى یاسادا زیاتر هیچیتر نەبون، ئەوەتا هیچ سەرۆكایەتیەك و دەزگا و وەزارەتێك لەبەر نەبونى بودجە نە پەكى كەوتووە و نە كارى ڕاوەستاوە، ئەوەى كێشەیە تەنها دواكەوتنى موچە و ڕاوەستانى پرۆژە خزموتگوزاریەكان و دواكەوتنى پێشینەكانە، ئەمەش بەڕاددەیەكى زۆر كاریگەرى لە بازاڕكردووە، نەك ئەو حەپەلوشكردنانەى ئێوە بەناوى جۆراوجۆرەوە دەتان خستە بەردەممان.
دواجار دەپرسم ئەگەر ئەو خەرجیانەى كەباسكران گرنگ و پێویست بون، ئەى ئێستە لەچى دابینى دەكەن؟ ئەگەر ئەو خەرجیانەش وەهم بون، ئەى ئەو هەموو پارانەتان چى لێكرد؟؟؟



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)