ئه‌و تاوانبارانه‌ی ژینۆساید که‌له به‌ریتانیا ئه‌ژین پێویسته بدرێنه دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق
Tuesday, 31/03/2009, 12:00
1934 بینراوە
پاش داگیرکردنی ئێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ، زۆر له‌تاوانبارانی ڕژێمی پێشوی ئێراق ده‌سگیر کران ،پاشان هه‌ندێک له‌و تاوانبارانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو حکومه‌تی هه‌ڕێمی کوردستانه‌وه ئازاد کران ،
وه‌فیق سامه‌ڕایی یه‌کێکه له‌و تاوانبارانه ، وه‌فیق سامه‌ڕایی سه‌رۆکی موخابه‌راتی رژێمی پێشوی ئێراق بوه ،به‌ڵام دوای داگیرکردنی ئێراق و پێکهینانی حکومه‌تی نوێی ئێراق ،وه‌فیق سامه‌ڕایی بوه ڕاوێژکاری جه لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراق ،له‌کاتی ده‌سبه‌کاربوونی پۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆکی موخابه‌راتی ڕژێمی پێشوی ئێراق ، سامه‌ڕایی سه‌په‌رشتی جینۆسادکردنی کوردی کردوه ، که‌به‌ئه‌نفال ناسراوه ، پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌درێژای ساڵانی 1987-1988 ئه‌نجام دراوه ، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا 182000 کورد له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا نێژران ، که زۆربه‌یان ژن و مناڵ بوون
له ئۆگه‌ستی 2008 دا ، دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق ، داوای ده‌ستگیر کردنی وه‌فیق سامه‌ڕائی کرد له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی که دژی کورد ئرنجامی داوه ، به‌ڵام ، له‌پڕ ئێراقی به‌جێ هێشت هه‌ڵهات به‌ره‌و شانشینی یه‌کگرتوو (به‌ریتانیا) ئێسته ئه‌و له باریتانیا بائازادی ئه‌ژی !!!
خه‌ڵکی به‌ریتانیا ئه‌بێت ده‌رک به ترسناکی سامه‌ڕائی بکه‌ن له‌ووڵاته‌که‌یان و ،پێویسته له‌لایه‌ن پۆلیسی تاوانه‌وه ده‌سگیر بکرێت و ڕه‌وانه‌ی ئیراقی بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باجی تاوانی ئه‌و ژینۆسایده بدات که ئه‌نجامی داوه .
من خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌م و له‌وێ بوون ئه‌و کاته‌ی شاره‌که‌م کیمیا باران کرا ، له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوی ئێراقه‌وه ، له 16-3-1988
ئێمه هه‌ڵه‌بجه‌مان به‌جێ هێشت به‌ره‌و ئێران ڕۆشتین ، له‌وێ ماینه‌وه ، پاس ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگ له‌وێ ماینه‌وه ، سه‌ددام حوسه‌ین لێبوردنی ده‌رکرد بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ره‌و ئێران ڕۆشتون و ڕایگه‌یاند و به‌ڵێنی پێ دان ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێراق ئه‌وه ژیانیان پارێزراوه ، وه‌کوو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ئێراق ده‌ژین .
خاڵم که ناوی میکایل بوو باوه‌ڕی کرد به‌و به‌ڵێن و لێبوردنه‌و ، له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی و مناڵه‌کانی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێراق ، له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1988 دا ،کوڕه‌که‌ی ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵ بوو کچه‌که‌شی ته‌مه‌نی ته‌نها شه‌ش ساڵ بوو ، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی و مناڵه‌کانی ده‌ستگیر کراوه له‌لایه‌ن ده‌زگای موخابه‌راتی ئێراقه‌وه که وه‌فیق سامه‌ڕایی سه‌رۆکایه‌تی کردوه ،و به‌ره‌و بیابان براون و پاش کوشتنیان له‌گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا ژێر خاک نراون ، ئه‌م سیناریۆیه ته‌نها به‌سه‌ر خاڵی مندا نه‌هاتوه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا هاتوه که له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ، بۆئێراق.
یه‌کێکی دی له له‌تاوانبارانی ژینۆساید ناوی(تاریق موحه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زان) ه تاریق ڕه‌مه‌زان فڕۆکه‌وانی سوپای ڕژێمی پێشووی ئێراق بوه که به‌شداری ڕاسته‌و خۆی له‌کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا کردوه ، له 18-3-1988 دا، تاریق ره‌مه‌زان زیندانی بوه له‌شاری سلێمانی له باکوری ئێراق ،زیندانی سلێمانی کۆنترۆڵ کراوه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی کوردیه‌وه ، به‌ڵام سه‌رۆکی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق موحه‌ممه‌د ئه لعوره‌یبی به میدیاکانی ڕاگه‌یاندوه که(:تاریق ڕه‌مه‌زان له‌زیندان هه‌ڵهاتوه) .
به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ڵنه‌هاتبوو به‌ڵکو له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمه‌وه ئازاد کراوه ئاوێنه هه‌واڵه‌که‌ی بڵاو کردبویه‌وه
ڕۆژنامه‌ی کوردیی ئاوێنه له‌ڕاپۆرتێکی دا نوسیبووی :
که‌سوکاری تاریو موحه‌ممه‌د ڕامه‌زان سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراقیان کردوه له شاری که‌رکوک ،و وه‌داوایان لێ کردوه که تاریق ڕامه‌خانیان بۆ ئازاد بکات ، ئه‌ویش داواکاریه‌که‌یان جێبه‌جیده‌کات و ، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان تاریق ڕه‌مه‌زان ئازاد ئه‌که‌ن و ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیای ده‌که‌ن ، هه‌ر له‌ڕێگای فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه ،
پاش ئه‌وه‌ی ده‌گاته به‌ریتانیا تاریق ڕه‌مه‌زان داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌کات و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک مافی په‌نابه‌ری له‌به‌ریتانیا وه‌ر ده‌گرێت ، و له به‌ریتانیا ده‌مێنیته‌وه ،
له‌کۆتاییدا پێویسته له‌سه‌ر سکۆتله‌ند یارد که ئه‌و تاوانبارانه ده‌سگیر بکات و ره‌وانه‌ی ئیراقیان بکاته‌وه بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یاسا‌و دادگایی کردنیان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیان داوه .
تێبینی ؛ ئه‌وم ووتاره به‌زمانی ئینگلیزی له یادی بیست ویه‌که‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌و کۆنفرانسه‌دا خوێندرایه‌وه که‌له‌لایه‌ن چاکه‌وه ئه‌نجام درابوو له په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا، شایانی باسه که زیاتر له سه‌د که‌س ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که بوون که چه‌ند ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێکی به‌ریتانی و چه‌ند پرۆفیسۆرو کۆمه‌ڵناس و نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکی به‌شداریان تێداکرد له ناویاندا پرۆفیسۆری به‌توانا مایکڵ کێڵی نوسه‌ری کتێبی ڕۆحه وونبوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ئاماده بوو ، پاش ئه‌وه‌ی که بابه‌ته‌که پێشوازیه‌کی گه‌رمی لی کرا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ، هه‌ریه‌ک له مایکڵ کێڵی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی به‌ریتانی کۆپی بابه‌ته‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد ، بڕیاره هه‌موو به‌به‌ته‌کانی کۆنفرانسه‌که بدرێنه ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێکی به‌ریتانی هه‌فته‌ی داهاتوو ،پاشان له‌په‌رله‌ماندا بابه‌ته‌کان تاو توی بکرێن