ڕووداوى شەوى 21\22 - 05- 1994
Monday, 11/05/2009, 12:00
1628 بینراوە
لە هەر شوێنێك باسی شەڕی برا كوژی بكرێت تەنها باسی مام یحیى و ئاسۆس و كارۆخ ناكرێت وە من لێرەدا بە كورتی باسێكتان پێڕادەگەێنم:
پاش ئەوەى یەكێتیەكان گەمارۆی ناوچەى كۆیەیان داو لە پاش كۆتایى هێنان بە شەڕەكە داوایان لە كارگێڕی ناوچەى كۆیە (ئیبراهیم على) كرد كە خۆی بدات بە دەستەوە وە پەیمانى شەڕەفیان دا كە دەستیان لێ نەدەن , پاشان , خۆی دا بە دەستەوەو. مام یحیى و براكانیشى بە دیل گیران. كە مام یحیى كارگێڕى بەشى سەربازى بوو وە ئاسۆس ى برای ئەندامى پارتى دیموكراتى كوردستان بوون بەڵام كارۆخ تەنها لە پێناویى برایەتی و خوێنی براكانى لە پشتیان بوو.
پاش بە دیل گرتنیان لە ناوچە , ڕەوانەى ماڵەوەیان كردن بەڵام هەر دەست بە سەر بوون. شەوى 21-5-1994 (مجید میر خان) كە سەرۆكی ئاساییشى كۆیە بوو لەگەڵ كۆمەڵێك پێشمەرگەى یەكێتى هەر چوار لاى ماڵیان گرتین و وە بە هۆی ئەوەى كە گوایە (جەبار فەرمان) چەند پرسیارێكى هەیە لێیان, بەڵام لو كاتە كۆستەرێك لیواى تایبەتى سەر بە یەكێتى ئامادە كرابوو, وە (شەوكەتی حاجی مشیر) یان لەگەڵ دابوو مام یحیى و براكانى بە زۆر خستیانە ناو كۆستەرەكەو , لە هەیبەت سوڵتان گوللە بارانیانیان كردن, وە پاشان تەرمەكانیان گواستەوە بۆ شوینێك لە نێوان كۆیە و سلێمانی لەگەڵ دوو دیلى تر (شێروان ە سوورو , حەوێزە ڕیشە) هەر پێنجیان لە قوڵایى خاك شاردبووە. وە لە سەرەتا ووتىان كە ئێمە نەمان دیتوونە ئەوجا پاشان دانیان بە تاوانەكەیان داناو شوێنی تەرمەكانیان ئاشكرا كرد لە دوای دوو ڕۆژ.
وە تا ئێستا ناوى مام یحیى و براكانى بووە بە لەكەێك لە مێژوو و ژیانى یەكێتی نیشتمانی كوردستان. وە ئەوان بوون بە سێ چیای كۆتایى نەهات , سەر بەرزی بۆ مام یحیى و براكانى . سەر شۆڕی تا هەتایى بۆ ئەو حیزبە ناپاكە.