کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی ئه‌ی، قوباد تاڵه‌بانیش هاته‌ ڕیزی ئۆپۆزیسیۆن!

Tuesday, 30/03/2010, 12:00


هه‌ر هێنده‌ی سایتی کوردستان پۆستی بوێر، ئازایانه‌ که‌مپینی دژ به‌ گروپێ له‌ میلیشیاکه‌ی به‌رزانی ، که‌ پێک هاتبون له‌ عه‌قید جه‌مال و سێ که‌س له‌بنه‌ماڵه‌که‌ی، خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌ک ی کوردستان، که‌وتنه‌ ناونوس کردنی خۆیان وه‌ک هه‌ڵمه‌تێکی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ و پاڵپشتیه‌ک بۆ دادگایی کردنی ئه‌و ده‌سته‌ میلیشیا غه‌در که‌ره‌. له‌ هه‌موی سه‌یرتر له‌ناو ناوه‌کاندا که‌ ده‌گه‌ڕام بۆ ناوه‌که‌ی خۆم، بۆ دڵنیا بونه‌وه‌م له‌ گه‌یشتنی ئیمزاکه‌م، به‌ ڕێکه‌وت که‌وتم به‌سه‌ر ناوی قوباد تاڵه‌بانی و بۆ ساتێک دڵخۆش و هه‌م سه‌رسامیش بوم.
له‌ڕاستی دا و ئیمزاکردن و پاڵپشتی کردنی هه‌ڵمه‌تێکی وا له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه‌ مایه‌ی سوپاس و پێزانینه‌، به‌ڵام بۆ که‌سێکی وه‌ک قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌م ماسته‌ کۆمه‌ڵێ موی تیایه‌ و ده‌کرێ له‌ چه‌ند ڕویه‌که‌وه‌ سه‌یر بکرێ. ئه‌گه‌ر کاک قوباد وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌کی کوردستان ئیمزای که‌مپینێکی وا بکات و له‌وڕێیه‌وه‌ په‌یامی" منیش وه‌ک هه‌ر یه‌کێ له‌ ئێوه‌ ده‌مه‌وێ به‌شداری تان له‌گه‌ڵ بکه‌م" ئه‌مه‌ جێگای ڕێزه‌ و هاتنه‌وه‌ ڕیزی گه‌ل هه‌نگاوێکی گه‌وره‌و جێگای ده‌ستخۆشی کردنه‌. به‌ڵام و به‌ داخه‌وه‌ موه‌که‌ی تری ماسته‌که‌ ده‌کرێ له‌ دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی قوباد بێ و ده‌کرێ وای لێک بده‌ینه‌وه‌، که‌ ئه‌ویش وه‌ک زۆر به‌ی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هیچ ده‌سه‌ڵات ی نه‌ماوه‌ ده‌نا بۆیه‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر هه‌نگاوێکی له‌م شێوه‌یه‌. لێره‌ وه‌و هه‌ربۆیه‌ ده‌مه‌وێ بیری قوباد تاڵه‌بانی بهێنمه‌وه‌ که‌ به‌ڕێزی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه‌ له‌ ئه‌مریکا و ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ به‌ره‌نگاری ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ ناشرینانه‌ بێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی که‌سێتی خۆیی و حیزبه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ست پێ بکا و ئه‌وان ده‌بوایه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێ و ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ئاسایش و یاسادا هه‌ر زۆر به‌ زویی بگه‌نه‌ ئه‌م جۆره‌ تاوانبارانه‌ و ده‌ستگیریان بکه‌ن و بیان ده‌ن به‌ دادگا و بیان هێننه‌ سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن و برینه‌کانی ئه‌م خێزانه‌ زوڵم لێ کراوه‌ ساڕێژ بکه‌نه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت بیکه‌نه‌ هه‌وێنی پڕو پاگه‌نده‌یه‌کی حیزبی بۆ خۆیان. هه‌روه‌ها به‌ به‌ڕێزی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ڕاسته‌ و به‌دڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌مپینه‌یه‌، ده‌بوایه‌ تائێستا ده‌یان په‌یوه‌ندی و ده‌یان سه‌عاتی کاری له‌ پێناو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌رخان کردبێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئاگام لێ نیه‌، نازانم کردوێتی یان نا و ئه‌گه‌ر نه‌یکردوه‌ ئه‌وا من به‌و دوعایه‌ و به‌و ئیمزایه‌ و ناو نوسینه‌ قه‌ت ناڵێم ئامین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە