کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکێکی بێشەرم

Wednesday, 21/03/2012, 12:00













مه‌سعوود بارزانی به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ په‌یامێکی خوێنده‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی کۆیله‌ و مریده‌کانی که‌ پروپاگه‌نده‌یان ده‌کرد، گوایە مژده‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، مه‌سعوود که‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ ده‌سته‌ڵاتی مالیکی حکومه‌تی عێراق.
مه‌سعوود بارزانی گیانێکی تۆڵه‌ی به‌هێزی تێدایه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ‌گیانی تۆڵه‌ یه‌کێکه‌ له‌ سیفات و کاراکته‌ری مرۆڤی خێڵه‌کی و عه‌شائیری، مه‌سعوودیش چونکه‌ مرۆڤێکی خێڵه‌کی و عه‌قڵ به‌ستووی عه‌شیره‌ته‌ ، هه‌موو کردار و ڕه‌فتاره‌کانی به‌ گیانی تۆڵه‌وه‌ پیاده‌ ده‌کات. 
ده‌بینین کاتێک لیستی مالیکی وه‌ڵامی ئه‌م سه‌رۆکه‌ی دایه‌وه‌ کاتێک له‌ مه‌سه‌له‌ی تاریق هاشمی دا که‌ ووتی ئه‌خلاقی کوردایه‌تی ڕێگه‌ی پێنادات تاوانبار تاریق هاشمی ته‌سلیم به‌ عێراق بکاته‌وه‌، پێیان ووت ئه‌ی ئه‌خلاقی کوردایه‌تیت له‌ کوێ بوو کاتێک سوپای سه‌دام حوسه‌ینت هێنایه‌وه‌ هه‌ولێر و بوویته‌ هۆێ گرتن و کوشتنی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی و عێراقی له‌ سی و یه‌کی ئابی 1996 دا...
به‌مه‌ مه‌سعوود به‌له‌سه‌ بوو چونکه‌ وه‌ک خه‌نجه‌ر له‌سه‌ر دڵی ئه‌م سه‌رۆکه‌ بێشەرمەیاندا...
هه‌ر بۆیه‌ مه‌سعوود که‌وته‌ هه‌ندێک پروپاگه‌نده‌و هه‌ڕه‌شه‌ی درۆ و وویستی تۆڵه‌ی خۆی بکاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی که‌ باسی خیانه‌تی سی و یه‌کی ئابیان له‌گه‌ڵدا کرد، که‌ ده‌کرێت ڕۆژێک له‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی بەرەو رووی دادگاش بکرێتەوە ، بۆ ئه‌مه‌ مه‌سعوود که‌وته‌ هه‌ندێک قسه‌ و باس،  کە تەنها ویستی ڕق و تۆڵه‌ی خێڵه‌کی خۆی پێ بشارێته‌وه‌ که‌وته‌ باسی ماده‌ی سه‌د و چل و که‌رکوک ، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور و عه‌قده‌ نه‌وتیه‌کان و مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ و بودجه‌ ، که‌ ئه‌مانه‌ هیچی مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و نه‌بووه‌  جگە لە درۆی زل و بەتاڵ.
مه‌سعوود ده‌یه‌وێت له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و قسانه‌ی پێان ووتووه‌ له‌سه‌ر خیانه‌ته‌کانی ،  مه‌سه‌له‌ به‌ ئاقارێکی تردا به‌رێت و سۆزی خه‌ڵک بولای خۆی ڕاکێشێت هاتووه‌ باسی مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تی و گیروگرفته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌کات، به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت گیانی تۆڵه‌ی عه‌شایری خۆی بشارێته‌وه‌ له‌و قسانه‌ی له‌لایه‌ن لیستی مالیکیه‌وه‌ پێی ووترا.
وه‌ک ده‌زانرێت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی وه‌ک بودجه‌ پێسمه‌رگه‌ و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و که‌رکوک و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان و ده‌ستوور له‌ ده‌مێکه‌وه‌ هه‌یه‌ و چه‌نده‌ها جار باسکراوه‌ و هه‌مووش ده‌زانین عه‌ره‌بی شۆڤێنی سوونه‌ و شیعه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نایانه‌وێت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ چاره‌سه‌ربکه‌ن و نایه‌ڵن که‌رکوک و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ مه‌سعوود و جه‌لال بوون هه‌موو هه‌وڵێیان دا ئه‌م عێراقه‌ دروست بکه‌نه‌وه‌ و که‌رکوک و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ بفرۆشن هه‌ر له‌ کاتی بریمه‌ره‌وه‌.
.هه‌روه‌ها یه‌کێکی سه‌رسه‌ختی دژی ماده‌ی سه‌دوچل و دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان، ئه‌م تاوانباره‌یه‌ که‌ ناوی تارق هاشمیه‌ که‌ ئێستا په‌ناهه‌نده‌یه‌ لای مه‌سعوود و جه‌لال و ئه‌خلاقی کوردایه‌تی مه‌سعوود ڕێگه‌ی پێنادات ته‌سلیم به‌ عێراقی بکاته‌وه‌.
لێرەدا ده‌بووایه‌ مه‌سعوود بیوتایه‌ ئه‌خلاقی خیانه‌ت و تاوان ڕێگه‌م پێناده‌ن تارق هاشمی ته‌سلیم به‌ عێراق بکه‌مه‌وه‌، نه‌ک ئه‌خلاقی کوردایه‌تی چونکه‌ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌خلاقی کوردایه‌تی بێت له‌ مه‌سعوودا نییه‌ ...
با ئیتر به‌س بێت ئه‌م سه‌رۆکه‌ بێشەرمە ئه‌وه‌نده‌ مزایه‌ده‌ به‌ هه‌ست و سۆزی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ نه‌کات و واز له‌ فشه‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی بێنێت چونکه‌ خه‌ڵکی کوردستان باش له‌ درۆ و مزایه‌ده‌کانی تێده‌گات، هیوادارم ڕۆژێک بێت ئه‌میش وه‌ک سه‌دام حوسه‌ینی هاوکاری له‌ قه‌فه‌زی دادگادا خۆی ببینێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە