نێچیرڤان بارزانی زاڵمێک بەرامبەر خاوەن پێداویستە تایبەتییەکان
Saturday, 15/03/2014, 12:00
2254 بینراوە
بە هەزاران ڕٶشنبیر و رۆژنامەنووس و کەسایەتی لە باشوردا هەیە، هەزار رێکخراوی بەناو مەدەنی و بەدەیان پارت و ريکخراوی سیاسی زیاتر هەیە بەلام ببینن ئەوانەی کار و خەباتی جەماوەری و مەیدانی بۆ دۆسییەکانی مافی مرۆڤ، ئازادیی بیرورا، ناعەدالەتی کۆمەلایەتی دەکەن بەدەگمەن لەو هەزاران کەسایەتیی و پارت و رێکخراو، چونکە سیمایەکی مەترسیدار کەوتۆتە ناو کەش و هەوای سیاسی، کە زۆرینە رەخنە و پێشنیاز بدات بەدەگمەن خەڵکیش کار و چالاکی بکات و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و گیانی قوربانیدانیش لەوپەری لاوازیدایە لەسایەی ئەو دەسەلاتە بنەمالەیەدا، لەم روانگەوە وەرە سەیر بکەن خەلکانی خاوەن پیداویستی تایبەتی لەهەموو ولاتێک، کە تۆزێ مورالی دەولی و دیموکراسی تیا بێت پلەی یەکەمی خزمەتگوزاریەکانی بۆئەوانە، چونکە بودجە دەبێت بۆ خەلکانێک بێت کەپێیوستیان پێیە بۆ پاراستن و خۆشگوزەرانیان تەرخان بکرێ کەچی لەژێر سایەی ٢ بنەمالەی سیاسیدا ، ئەوان دواین کەسن لەو خزمەتگوزاریە:
بەنمونە خاوەن پیداویستی تایبەتیەکان لەولاتانی دیموکراسی و رۆژاوا ، هەموو جۆرە پیداویستیەک هەرچەندی خەرجی پێ بوێ بۆیان دابین دەکەن چونکە ئەوان نەک ژیانی خۆیانی پێ باشتر دەبێت بەلکو سەرجەم خێزانەکانیشیان دەگرێتەوە بەهۆکاری ئەوەی سوید گوتەنی (ئەوەی یەکێکی لەمالەوە خاوەن پێداویستی تایبەتی بێت هەموو مالەکە دەکاتە پیداویستی تایبەتی).
وەرە ئیمە لەو ئەورپایە دەژین، پەناهەندەین واتا هاولاتیەکی بارگرانین بەسەر ئەو ولاتەوە کەچی بۆ هەموو هاولاتیەکی کورد یان پەناهەندە ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی و تەندروستی دابین دەکرێ وەک هەر هاولاتیەکی سویدی، ئەمە جگە لەوەی هەموو ئەوانەی منالی خاوەن پیداویستی تایبەتمان هەیە خەرجی بۆ خۆشگوزەرانکردنی ئەو مناڵە یان کەسایەتیە لەهەموو کەسایەتیەکی سیاسی زیاترە بەنمونە لەمنالەکانی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان ، بەپێجەوانەی کوردستان منالە پیس و بێ رەوشتەکانی بەرپرسانی پارتی ویەکیتی هیج کەم و کورتیەکیان نیە کەچی هەریەکەی ژیانێکی بەهەشت ئاسایان بۆ دابین کردون لەسەر بودجەی ئەم خەلکە.
ئەو دیرانەم وەک پالپشتی و ئیدانەیەکە بۆ مانگرتنی ٤ رۆژەی خاوەن پیداویستیە تایبەتیەکان، کە بۆ موجەی ١٥٠ هەزاردیناریان مانیان گرتوە لەکاتێکدا ئەم موچەیە هیج لە ژیانیان ناگۆرێ، ئەمە لوتکەی شەرمەزاریە بۆ مەسعود و نیچیرڤان و مەسرور هیرۆ و کۆسرەت و سەرجەم بەپرسەکانی تر کە مناڵەکانی خۆیان وا دەژینن و خەلکانی پیداویستی تایبەتیش وا لەودۆزەخە دەژین
بۆیە دەمەوێ بلێم ئاهو و نالەی ژیانی دۆزەخی بریندارانی کیمیاباران، قوربانیانی ئەنفال و هەژارانی ولاتەکەم و خاوەن پیداویستیە تایبەتیەکان واتان لێ دەکات زوو یان درەنگ ، بەزیندویتی یان لەناو گۆر بکەونە بەرنەفرەتی ئەو خەلکە. ئەم لینکەی خوارەوەشدا بابەتێکی دوو ساڵ لەمەوبەرمە لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی لە وڵاتی سوید کە بۆ منداڵەکی من دابینکراوە. بە گرنگم زانی لێرەدا بیخەمەوە بەر دیدی خوێنەران، تا بزانن چ خزمەتگوزارییەک پێشکەش بە خاوەن پێداویستییەکان دەکرێت.