کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنجومەنی دیموكراتی گەلی مەخمور دە مەرجی بۆ گەڕانەوەیان بۆ توركیا دەستنیشان كرد

Wednesday, 23/12/2009, 12:00


ئەنجومەنی گەل لە مەخمور لەدژی هەوڵەكانی دەولەتی تورك بۆ پاكتاو كردنی وارگەی مەمخمور، ئەمرۆ لێدوانێكیاندا: لە لێدوانەكەدا شەرَی دەوڵەتی تورك لە ساڵەكانی 90كاندا بەرێوەی برد بەم چەند نمونەیە ڕوون دەكاتەوە: - دەوڵەتی تورك دانی بە هیچ مافێكی گەلی كورد نەناوە، بە پێچەوانەوە گوشار، كوشتنی بكەری نادیار، بێ سەروشوێن كردن و جەردوانی بەسەرماندا سەپاند. - بەهۆی تیرۆری دەوڵەتی توركەوە لانی كەم لە هەموو بنەماڵەیەكی پەنابەر كەسێكی لە دەست داوە. - لەبەرئەوەی كە جەردەوانیمان قەبوڵ نەكرد، دایان بەسەر گوندەكەماندا، ئەشكەنجەیان كردین، گوندەكەمان بۆردومان كرا، سوتێنرا و چۆڵ كرا.
- سیستەمی جەردەوانی رێی لەسەر سیستەمی چەتەگەری كردەوە، ئێمە زۆر جار ڕووبەرووی كردەوەی دڕندانەیان بوینەوە، جەردەوانان و تیمی تایبەت لە دژمان كۆمەڵكوژیان بەرێوە بردووە. - خۆراك و ئازادی رۆژانەیان كەم كردینەوە. - لە بەرئەوەی كە ئاسایشی ژیانمان نەما ناچار بووین كە شوێنی و واری خۆمان بەجێ بێلین. - تا رۆژی ئەمرۆ زۆر سەختیمان بینی، ئەگەر ژیانمان لە كامپی پەنابەرانی مەخمور قەبوڵ كردووە، ئەوە لەبەر ناچاریە.
- لە بەرئەوەی كە ئاسایشی ژیانمان نییە لە مەخمورین. ئەنجومەنی گەل ڕایگەیاند كە لە توركیا هیچ شتێك نەگۆڕاوەو لەسەر ئەوەش وەها درێژەی بە لێدوانەكەیدا: - دەوڵەتی تورك بۆ ئەوەی كە ئەو هۆكارانە نەهێلێ تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی نەناوە، لە ڕووی حقوقیەوە، هیچ گۆرانكاریەكی نەكردووە، بە پێچەوانەوە، بۆ ئەوەی كە پێگەی پەنابەریمان نەهێلێ، هەموو رێبازێكی دبلۆماسی و ئابوری هەڕەشەو گوڕەشەی پەیڕەو كردووە. - كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی ئەمریكاـ ئێراق و توركیا كامپەكەیان كردۆتە ئامانج، هەوڵ دەدەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بكەنە هاوكاریان و بۆ گەیشتنە ئامانجەكانیان گۆشار بۆ نەتەویەكگرتوەوكانیش دێنن. - لە دۆخی هەنوكەییدا بۆ گەڕانەوەیان بۆ توركیا، گۆڕانكاری سیاسی، كۆمەڵایەتی، كەلتوری و ئابوری، گرنگترینیان، كە یاساییە نەكراوە. وێرای ئەوەش بەرێوەبردنی سیاسی چەپەڵ پاكتاو كردنی بزوتنەوەكەمان ئێمەی نیگەران كردووە. - توركیا تا ئێستا لە دەستوری بنەڕەتی دان بە ناسنامە، زمان، كەلتوری كوردی دا نانێ. - سیاسەتی كۆمەڵكوژی، توانەوەی نەژادی و لەناوبردن كوردان 86 ساڵە بەردەوامە، وتەی ئۆنۆر ئۆیمانی جەهەپەیی لە پەرلەمان نیشانەی ئەوەیە.
- لەبەر ئەوەی كە داواكانی گەلی كورد دەردەبڕن لە توركیا پارت دادەخرێن، داخستنی دەتەپەش نمونەی دواییە. - خراپترینیان ئەوەی كە ئەمڕۆ جوگرافیای كوردانی لێ دەژی بۆردومان دەكرێ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەردەوامە. - جەردەوانان بە چەك دەوڵەت رۆژانە كۆمەڵكوژی ئەنجام دەدەن، وێرای ئەوەش هیچ سزایەكیان نادرێ، ئەو ریكخستنە چەتەگەریانە هەڵناوشێنەوەو لە لایەن دەوڵەتەوە دەپارێزرێن.
لەگەڵ ئەوەی كە پەكەكە یەك لایەنە ئاگر بەستی ڕاگەیاند، دەوڵەتی تورك هەوڵ دەدا پرسی كورد بەرێی توندو تیژی چارسەر بكات و دەست لە سیاسەتەكانی نكوڵی و قڕ كردن بەردا. - ڕاگەیاندنی تورك لە شوینی ئەوەی كە ئێشی كۆمەڵگە كەم بكەنەوە، ڕوداوەكان پێچەوانە دەكەنەوەو گەلان دەكەن بە گژ یەكدا. - بەو هۆكارانەوە لە دۆخی ئێستا گەڕانەوە بۆ توركیا مەحاڵە.
ئەنجومەنی گەلی دیموكراتی مەخمور دەربارەی گەراندنەوەیان بۆ باكوری كوردستان، داخوازیەكانیان لە چەند خالێكدا دا ڕیز كرد، لە نێوی دا هەلگرتنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پێسخستنی دیالۆگ لە سەر پرسی كورد.
ئەنجومەنی گەلی مەخمور دەربارەی گەڕانەوە بۆ باكوری كوردستان داخوزیەكانیان لە 10خاڵدا رێز كردووە.
1/ بۆ پێشەكەوتنی دیموكراسی لە توركیا، پێویستە گۆشەگیری لە سەر ریبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەلگیرێت، بۆ چارەسەری پرسی كوردیش بە ڕێی دیموكراسیانە، دەبێ نەخشە رێی ئۆجەلان ئاشكرا بكرێ.
2/ پیویستە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكان ڕاوەستن و كۆتایی بە شەڕ بێت.
3/ دەبێ دەروازەی سەر چارەسەری ئاشتیانە و دیموكراتیانەی پرسی كورد واڵا بكرێت.
4/ پیویستە بە دانان بە ئیرادەی ئازادی گەلی كورد، پەرە بە گفتوگۆ و دانوستانی دیموكراتیانە بۆ چارسەركردنی پرسەكە بدرێ.
5/ بۆ ئەوەی كە ئێمە بتوانین بە ناسنامەی خۆمانەوە ئازادانە بژین، پێویستە بارودۆخی ژیانێكی ئازادو یەكسان دەستەبەر بكریت و دەستورێكی بنەڕەتی ئامادەو مسۆگەر بكرێ.
6/ پێویستە دەرفەتی گونجاو بڕەخسێت بۆئەوەی كە ئێمە بتوانین زمانی دایكمان لە هەر دەڤەرێك دا بە ئازادانە بەكاربێنین، فێری ببین و پێشی بخەین.
7/بۆ ئەوەی كە بتوانین ناوی كوردی لە مندالەكانمان بنێین، مندالەكانمان بە زمانی دایكیان پەروەردە ببینن، پێویستە تەگەرەكان هەلگیرێن.
8/ پێویستە دەرفەت بڕەخسێت بۆ ئەوەی ئێمەی گەلی كورد، بتوانن خاوەندارێتی لە مێژوی خۆمان بكەین، هونەرو وێژەی خۆمان پێش بخەین.
9/ بۆ ئەوەی كە بتوانین لە ناو شارو گوندو شارۆچكەكانی خۆماندا بە ئازادی بژین، پێویستە گوشارەكانی پۆلیس نەمێنن و سیستەمی تیمی تایبەت و جەردەوانی هەڵبوەشێتەوە.
10/ ئێمە وەكو پەنابەرانی باكوری كوردستان كە لە 8كەمپی جیاجیادا لە باشوری كوردستان دەژین، ئەگەر پرسی كورد بە رێگای ئاشتی و دیموكراتی چارەسەربێت، ئەو كاتە بە ئیرادەی ئازادی خۆمان دەگەرێنەوە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت كە گەڕانەوەكەمان لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان دا بێت و لە هەرێمێكی باكوری كوردستان دا كەمپێكمان بۆ دروست بكرێت و ئاساییشی ژیانمان لە دەستی خۆمان دا بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە