کوردستان خاکێکی بێخاوێن و به‌لاش بۆ فه‌له‌ستینییه‌کان
Saturday, 03/07/2010, 12:00
1462 بینراوە
دوو سه‌رکرده که شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌ییان نه‌ماوه، بۆیه به‌رپرسه‌کانیش له مانای ئه‌و شه‌ره‌فه تێناگه‌نهیچ جۆره چاره‌ڕێگه‌یه‌ک له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کاندا نییه . ڕێگه‌ی دیالۆگ نه‌بێ . ئه‌مه ئه‌و بڕوایه بوو که سه‌رۆکی میسری سادات خویکرد به قوربانی. هه‌رچه‌نده تیڕوانین و هه‌ڵوێسته‌که‌ی سادات زۆر جه‌ربه‌زانه‌بوو وه‌لێ عه‌ره‌ب دره‌نگ هه‌ستیان پێ‌کرد. له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری گرفتی فه‌له‌ستینیه‌کان چه‌ند سینارۆیه‌کی جودا له نێو عه‌ره‌ب و دونیای ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپیه‌کاندا بێت. سیناریۆی ئه‌مه‌ریکی وئیسرائیلی لاپه‌سه‌نده. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیکی فه‌له‌ستینی ته‌نیشت ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.ئه‌وه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیناریۆی ئه‌مه‌ریکیه‌کانه (رادیکاڵه نه‌ته‌وه‌ی و ئیسلامیه‌کانن به کۆمه‌کی ئیران و هه‌ندی ڕێکخراوی تری ئیسلامی توندڕوه وه‌ک القاعده و حزب الله و حماس و به‌نهینی سوریاش) ئه‌م ئۆپۆزسوینانه بڕوایان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی نیه.دیارترین ووته سه‌رۆکی ئیرانی ئه‌حمه‌دی نه‌جاد ووتی پیویسته‌ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌مانه له لۆژیکی سیاسی و پارسه‌نگی هێزی سیاسی ناوچه‌که‌وجیهاندا هیچ شانسێکیان نیه.وه‌لێ ڕۆڵێکی گیره‌شیوینی زیان به‌خش ده‌بینن.ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنج ولێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسه بۆ ئێمه‌ی کورد توژینه‌وه‌ی باڵی زاڵی گرفته‌که‌یه که باڵی سیناریۆی ئه‌مه‌ریکی و ئیسرائیلیه‌کانه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستنیدا.
گه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان باڵی ئارامیان(فتح)محمود عباس بتوانی زاڵببێ به‌سه‌ر باڵی توندڕه‌وت(حماس) ئیسماعیل هنیه .هه‌ردووکیان دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا بنێن.که تائیستا(حماس) بڕوای به‌م خاڵه نیه.چونکه سترۆکتوری ڕیکخراوه‌که‌ی(شیخ یاسین)دامه‌زرێنه‌ری(حماس)له‌سه‌ر پاککردنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینه نه‌ک په‌سه‌ندکردنی.ئه‌گه‌ر حماسییه‌کانیش سترۆکتۆری خۆیان له ژێر فشاری فتح و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی وئه‌دمۆسفیری سیاسی جیهان بگۆڕن ودان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا بنین ئه‌وه‌ئیسرائیل به هیچ (شێوه‌یه‌ک)بڕوای به(ئیستراتیجیتی حماس نیه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ خاکی فه‌له‌ستین که به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر هه‌وادارودڵسۆزانی حماسن)وه‌ک ڕۆژی 16/02/2007 ئیسماعیل هنییه له ووته‌ری ڕۆژی هه‌ینیدا جه‌ختی له‌سه‌رکرد*.په‌نه‌هانده فله‌ستینییه‌کان ژماره‌یان ده‌گاته(دووملوین)که‌س.له‌هه‌موو گفتوگۆیه‌کی سیاسی نێوان یاسر عرفاتی کۆچکردوو وئیسرائیلدا ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کان خاڵی گه‌رمی بێ چاره‌سه‌ری نیوانیان بووه.که‌واته ئه‌م خاڵه خاڵی جه‌وهره.ئیسرائیلیه‌کان داخوازییه‌کی تریشیان له ئه‌مه‌ریکی و عه‌ره‌به‌کانی سه‌ر به سیناریۆی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌یه.که(ئه‌و فه‌له‌ستینیه ئاوارانه) له (لوبنان وسوریا و ئه‌ردن و میسر) که سنوری ئیسرائیلن دوربخرێنه‌وه.ئه‌و چوار وڵاته‌ی دراوسیێ ئیسرائیلش ئه‌م داخۆازییه‌ی ئیسرائیلیان زۆر لاپه‌سه‌نده(چونکه بۆ ئه‌وانیش ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کان بۆته‌گرفت)ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه و له ئاستێکی زۆر نهێنیدا (موساد و CIA .M16)قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.تائیستا چه‌ند ووڵاتێکیان بۆگۆیزانه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌ڵبژاردووه (حه‌به‌شه . سودان و تونس).
سودان وتونس وه‌ک ده‌وڵه‌ت و وه‌ک کۆمه‌ڵ په‌سه‌ندیان نه‌کرد چونکه وه‌ک دوو ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی به(خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ی)دایده‌نین وترسیان له‌ئاژاوه و زۆربوونی بێ‌کاری هه‌یه.حه‌به‌شه‌ش وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی دواکه‌وتوو ناتوانی پیشوازی له فه‌له‌ستنیه‌کان بکات وجگه‌له‌مه‌ش له نێوسه‌رانی فه‌له‌ستینیشدا که‌سانێک هه‌ن بڕوایان به گۆویزانه‌و و دۆرخستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستنیه‌کان هه‌یه به‌مه‌رجی شوینی داهاتویان شوینێکی ئارام وزه‌ویه‌کی به‌پیت و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت. بۆیه حه‌به‌شه له لایه‌ن ئه‌و چه‌ند که‌سه فه‌له‌ستینیه‌وه په‌سه‌ند نه‌کرا.
باشووری کوردستان خاکێکی بێ خاوه‌ن و به‌لاش:
سیناریۆی دووهه‌می ئه‌مه‌ریکییه‌کان.ئه‌وه‌ی ئاشنای میژوو وسیاسه‌تی عیراق ببێ ده‌زانی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای عیراق و تێکه‌ڵاوکردنی(سێ توخمی مرۆڤی) دژبه‌یه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی به‌ریتانیا بوو.به‌ڵگه‌ش ئه‌و ژیانه پیسه‌یه که‌ئیستا(عیراقیه‌کان) تیداده‌ژین.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوکیشه سیاسیه‌کانی نێوان ئه‌و سێ توخمه دژه(کورد . شیعه . سنه)ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیفی نه‌بووه ، له ئاینده‌شدا نایبێ بۆیه بۆ گۆڕینی ئه‌وهاوکێشه سیاسیه.پیویستیان به توخمێکی تر هه‌یه که بتوانرێ به هویه پارسه‌نگێ له نێوان توخمه بڤه‌کانی عیراقدا دروستبکات.بۆیه هه‌رزانترین کۆمه‌ڵه مرۆڤ فه‌له‌ستینه‌کانن وبه‌لاشترین خاکیش(باشوری کوردستانه)له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا ئه‌م سیناریۆیه به نهێنی هاته سه‌رمێزی گفتوگۆ و سه‌دام په‌سه‌ندی کردبه‌دوومه‌به‌ست :
1- دورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکی وئیسرائیلی له ڕمانی ڕژێمه‌که‌ی .
2- سه‌دام ده‌یویست به هۆی فه‌له‌ستینه‌کانه‌وه ژماره‌ی سونی له عیراقدا زیاد بکات و پڕۆسێسی به عه‌ره‌بکردنی کوردستانیش به خشکه‌یی و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل فراوتن بکات.
ڕه‌زامه‌ندی سه‌دام له لایه‌ن هه‌ردوو (یاسر عرفات و ئیسرائیله‌وه) په‌سه‌ند نه‌کرا.عرافات له ووته‌یه‌کدا زۆر به‌ڕاشکاوی و جوانی ووتی فه‌له‌ستین خاکی فه‌له‌ستینیه‌کانه نه‌ک عیراق.ئیسرائیل په‌سه‌ندی نه‌کرد چونکه سه‌دام سه‌رکرده‌یه‌کی رادیکاڵی عه‌ره‌بیه‌وه و له نێو فه‌له‌ستینیه‌کانی خاکی فه‌له‌ستین وئیسرائیل سه‌رکرده‌یه‌یکی خۆشه‌ویسته بۆیه کردنی سه‌دام به خاوه‌نی دوو ملوین فه‌له‌ستنی بۆ ئیسرائیل و ناوچه‌که بڤه‌یه .بۆیه ئه‌مه‌ریکا له‌م سینارویۆیه به فشاری ئیسرائیل په‌شیمان بووه .
سیناروی دوای سه‌دام:
گه‌ر سه‌نج بده‌ین سه‌ردانی(جوبریل ره‌جوب)له‌کاتی ڕێکه‌وتنی(فتح وحماس)له (مکه)وبه‌سه‌رپه‌رشتی سعودییه‌کان بووه.(هه‌میشه سعودییه‌کان به‌خشکه‌ی و به‌هوی هێزی دۆلاری پتڕۆڵه‌وه ڕۆڵیان له هاوکێشه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌تی له‌عیراقدا هه‌بووه)بۆ مرۆڤی سیاسی و هوشیار زیندووبوونه‌وه‌ی ئه‌و سینارێۆیه له‌وه‌هاکاتێکدا مه‌غزایه‌کی سیاسی بڤه‌ی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی شه‌قوشڕی هه‌ریمی باشوری کوردستان وده‌سه‌ڵاتی شیعه له عیراقدا هه‌یه:چۆن سعودییه‌کان ڕاپۆرتی بیکه‌ر یان دروستکردوپیش ئه‌وه‌ش پیشوازیان له‌سه‌رانی سونه‌ی عیراق کرد .له کۆبوونه‌وه‌ی (مکه) و(فتح وحماس) جارێکی تر سعودیه‌کان هه‌مان ئیستراتجیتی کۆنیان به هوی گرفتی فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه خسته‌وه گه‌ڕ .
A : ئیستراتجێتی سعودیه:سعودییه‌کان به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیستا(شیعه وکورد) دڵخۆش نین. بۆیه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وزۆربوونی ژماره‌ی سونییه‌کان(فه‌له‌ستینیه‌کان)تیشترین شمشیری سیاسی ده‌ستیانه‌بۆ قاشکردنی جه‌سته‌ی خویناوی شه‌قوشڕی ئیستای عیراق.له دوولاوه سعودییه‌کان قانزاجبه‌خشن:
1- ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریکی وئیسرائیلیه‌کان ده‌هێننه‌دی.
2- ئیستراتجیتی خۆیان که زۆربوونی ژماره‌ی سونه‌یه له عیراق وپچوککردنه‌وه‌ی ویستی کورد له فیدریالیدا.
B:ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئیستای عیراقی(شیعه) شیعه‌کانی عیراق به ئیستراتیجیه‌ی سعودیه‌کان زۆر هوشیارن بۆیه به‌ڕاشکاوی و به نهێنی به سعودییه‌کانیان ووتوه به هیچ شێوه‌یه‌ک(فه‌له‌ستینیه‌کان) له خواروی عیراقدا که زوربه‌یان شیعه‌ن نیشته‌جێ ناکرێن و هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی سونیه‌کانی عه‌ره‌بدا نیشته‌جێ ناکرێن چونکه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی سوننه ئه‌مه‌ش بڤه بۆ ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عیراقدا .فه‌رموون له‌ته‌ک کوردا قسه‌بکه‌ن .
C:سونه‌وشیعه‌ی عیراق چه‌ند دژی یه‌ک بن له‌سه‌ر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی(عه‌ره‌ب)یه‌کن هه‌ردووکیان(سونه وشیعه) له‌ناخدا کوردیان خۆش ناوێ وبڕوایان به ده‌وڵه‌تی کوردی و فیدریالی نیه.سستیان له مه‌ڕ جێبجێکردنی ماده140وگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان بۆ خواروی عیراق وشه‌رمنه‌کردن له ئه‌نفال باشترین به‌ڵگه‌ن که شیعه وسونه‌ی دوای سه‌دام ناخیان وه‌ک سه‌دامییه‌کان وایه.بۆیه هه‌ردوو توخمی دژ(سونه وشیعه) گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی که فه‌له‌ستینیه‌کان له باشوری کوردستاندا نیشته‌جێ بکرێن .به تێرێک هه‌موو مه‌به‌سته‌کانیان ده‌پێکن .وه‌کی مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ به ئینگلیزه‌کانی گووت، باشوری کوردستان بۆ عیراق وه‌ک(سه‌ر) وایه .باشوری کوردستان (سه‌ر...مه‌لای و جه‌لالی) سه‌رێکی بۆگه‌نی کوردین وئه‌وسه‌ره پیویستی به نشتگه‌رییه‌کی سیاسی هه‌یه.ئه‌ویش به‌گۆڕینی کۆمه‌ڵگای ناوچه‌که.ئه‌و خاڵانه‌ی هه‌موو دژه‌کانی کورد له‌سه‌ری ڕێکن(تورکیا .سوریا .شیعه وسونه .سعودیه .ئیسرائیل.ئه‌مه‌ریکا و سه‌رانی قاچاخچی کورد)ئه‌وه‌یه باشوری کوردستان ووڵاتێکی ده‌وڵه‌ند به پتڕۆڵ و ئاو وخاکێکی به‌پیت. ده‌کری به‌هۆی ئه‌م هۆ جوگرافییه‌وه فه‌له‌ستینیه‌کان به
ئارامی بژین ڕازی ببن به کۆچکردن وگۆیزانه‌وه‌یان،نه‌شته‌رگه‌رێکی عه‌ره‌بانه له‌سه‌ری عیراق(باشوری کوردستان)به‌گۆاستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان بکه‌ن .گۆاستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستنییه‌کان بۆ باشوری نیشتمان بڤه‌که‌ی له‌وه‌دانیه وه‌ک گرفتێکی گه‌لێکی داماوی فه‌له‌ستینی خاک زه‌وتکراوڕاڤه‌ی له‌سه‌ربکرێت بێگومان ئه‌م پڕۆسێسه سیاسیه له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌ستنی وکورد نیه(هه‌ردوو گه‌ل ده‌بن به‌قوربانی)فه‌له‌ستینی خاکی خۆی له‌ده‌ستده‌دا و کورد خاکه‌که‌ی به‌ئاره‌زووی سه‌رانی کورد هه‌راجده‌کرێت. به گه‌یشتنی فه‌له‌ستنیه‌کان ده‌بێت وه‌ک کۆمه‌ڵی مرۆڤ مافه‌کانیان ئه‌گه‌رکولتوریش بێ بپاریزرێ یانی پیاده‌کردنی زمان و کولتوری عه‌ره‌بی له باشوری کوردستاندا (به‌عه‌ربکردنی باشوره به شێوه‌یه‌کی فراوانتر له سه‌دام) به هۆی گه‌لێکی قوربانیه‌وه که فه‌له‌ستینیه‌کانه .
ڕیکڵامه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار :
من گه‌ره‌کم نییه به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و زه‌لامه که ناوی (مه‌لا به‌ختیار)ه هیچ بڵًێم چونکه وه‌ک مرۆڤ له هه‌مووپڕینسیبه جوانه‌کانی مرۆڤ دابڕاوه. له شه‌وی 12/02/2007 له سه‌ر ته‌له‌فزوینی کوردسات** و دوا سه‌ردانی به‌ندێکی سیاسی سه‌ر به(جه‌لالیه‌کان) به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و بۆ ئۆردون و چاوپێکه‌وتنیان له‌ته‌ک سه‌رانی فه‌له‌ستینی وعه‌ره‌ب و هاتنی (جوبریل ره‌جوب) بۆ باشوری کوردستان. ڕیکڵامه‌ی بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌کرد. ده‌ڵێت ئێمه پێویستمان به فه‌له‌ستینه‌کان هه‌یه چونکه 88 ده‌وڵه‌ت له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه یه‌کگرتووه‌کاندا پالپشتی کێشه‌ی فه‌له‌ستینن . پیویسته په‌یوه‌ندی دبلۆماسیمان له ته‌ک فه‌له‌ستینیه‌کاندا باش بێت. ئه‌م ختووکه‌دانه داواکردن له نووسه‌رانی ووشه فرۆش و قاچاخچی سیاسی بۆ پالپشتی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی نیشته‌جیکردنی فه‌له‌ستینیه‌کانه. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی کورد و فه‌له‌ستنی بۆ داکۆکیکردنێکی سیاسی و دبلۆماسیانه بێت بۆ پاراستنی فیدریالی کورد؟ ئه‌ی بۆ کورد تا ئیستا ڕووی نه‌کردۆته کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی بۆ وه‌رگرتنی پالپشت که ئه‌وروپییه‌کان ده‌نگ و هیزی دووهه‌من دوای ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا؟ فه‌له‌ستینیه‌کان خۆیان به‌سواڵ و ساقه‌ی سعودیه و ئه‌وروپی ده‌ژین جه‌سته‌ی سیاسیان داوه‌شاوه ئیتر چۆن ده‌توانن ببن به پاڵپشتی پاراستنی فیدریالی گه‌لی کورد. له‌سالانی هه‌فتادا په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان کورد و فه‌له‌ستنیه‌کاندا دووکار بووه:
1- چه‌ند که‌سێکی کوردیان فیری مرۆڤ کوشتن کردووه .
2- له‌کاتی هه‌وڵی تیرۆرکردنی مه‌سعدودا. یاسر عرفات په‌ساپۆڕتێکی(تزویر) قه‌ڵبی بۆ مسعود دروستکرد. به‌ڵام له کاتی کیمیاویکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا و له کۆبۆنوه‌وه‌ی ووڵاتانی ئیسلامی له کویت ساڵی 1988 دوای بۆردومانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه فه‌له‌ستینیه‌کان له‌و کۆبوونه‌یه‌دا فزه‌یان نه‌کرد. ئه‌مانه دۆستن ئه‌ی (مه‌لا)ی بێ مزگه‌وت؟ ئیستا ئه‌وه سه‌رده‌مه گوزه‌ری کرد شه‌ری سارد فت. ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی جه‌لالییه‌کان بۆ ئۆردون سه‌ردانێکی دبلۆماسیانه و له به‌رژه‌وه‌ندی کورد نه‌بوو، به‌ڵکو سه‌ردانێکی بازرگانیه‌یه و زه‌نگێکی بڤه‌یه بۆ فرۆشتنی باشوری کوردستان به سعویدیه‌کان، تا فه‌له‌ستینیه‌کانی تیدا نیشته‌جی بکه‌ن. ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو جه‌لال زه‌وی به‌سه‌ر تورکمانه‌کاندا له‌شاری کویه دابه‌شکرد. ئه‌ی ئه‌وه نییه نیونه‌ری سه‌رۆکی هه‌ریم بۆ کاروباری که‌رکوک به‌ڕێز (قادر عزیز) به میدیاکانی ووت: هه‌ریمی کوردستان که‌مته‌رخه‌من له خزمه‌تکردنی پڕۆسێسی کوردستان بوونی که‌رکوک ؟
ئه‌وه‌ی به‌لای سه‌رانی قاچاخچی کورده‌وه گرنگ نییه (سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یه) بۆیه ئه‌وان ده‌ڵین فه‌رموون فه‌له‌ستنییه‌کان بۆ خاکێکی بێخاوین و به‌لاش ... باشوری کوردستان .
* که‌ناڵی الجزیره ڕۆژی 16/02/2007
** ته‌له‌فزوینی جه‌لالییه‌کان کوردسات شه‌وی 12/02/2007
سانپیترسبۆڕگ ..16/02/2007