کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ریكلام لە كەناڵى كوردیدا و زیان گەیاندنى بە نەتەوایتى كوردى

Sunday, 08/03/2009, 12:00

2158 بینراوە


یەكێ لە بنەما ئابورییەكانى هەر كەناڵێك لە جیهاندا كە پشتى پێ ئەبەسترێت بابەتى (ریكلام) ە كە بۆ خۆى ئابوریەكى باش بۆ ئەو كەناڵە دابین دەكات ،لە سەردەمى بە جیهانى بونى راگەیاندنیشدا كەناڵەكانى راگەیاندن بەرەو ئەوە رۆشتن كە دامەزراندنى كەناڵ یەكێ لە بنەما سەرەكییەكانى (قازانج )ە بە رەچاو كردنى سیاسەتى ئەو كەناڵە، مەرجى سەرەكى بڵاو كردنەوەى هەر بابەتێك پێویستە كە كاریگەرى خراپ نەكاتە سەر ئاسایشى نەتەوەیى یاخود پروپاگەندە بێت بۆ دوژمن.
نەتەوەى كورد یەكێكە لەو نەتەوانەى كە لە دێر زەمانەوە لە هەوڵى ئەوەدایە كە لە ژێر دەستەیى خۆى دەربهێنێت و خەونى هەرە سەرەكى سەربەخۆیى بووە بۆ كوردوستان ،بەڵام بەهۆى ئو گۆرانكاریە زۆرەى كە لەسەر ئاستى عێراق و ناوچەكە بە خۆیەوە بینى پێئەچێت ئەو باوەرە نەتەوایەتیە لە بیر و باوەرى سەركردەكانماندا جێگاى نەمابێت و ئەوەى بەلایانەوە گرنگ نەبێت سەربەخۆییە بۆ كوردوستان و سەرەراى ئەوەش لە هەوڵى ئەوەدان كە بمانكەنەوە بە عێراق چییە كۆنەكەى جاران كە پێى ئە وترا (ئاش) ، لێردا پێویستە ئەو ئەركە راگەیاندن بیگرێتە ئەستۆى خۆى كە نەهێڵێت ئەو خەونەى كورد بە ئاسانى و بەو شێوەیە زینە بە چاڵ بكرێت ، بەڵام بە داخەوە نەك نەیتوانیوە بەڵكو لە رێگەى ریكلام كردنەوە بۆ كۆكردنەوەى (قازانج) بە بێ بیركرنەوە لە زیان گەیاندنى بە ئاسایشى نەتەوەیى ، قازانجێكى گەورە بە دوژمنى نەتەوەكەشمان دە گەیەنێت ، ئەگەر دیقەت بەین كەناڵەكانى سەر بە حزبە شۆرشگێرەكان كە لە حكومەتى عێراقدا بەشدارن پروپاگەندە دەكەن بۆ ریكلامە شۆڤینیە عەرەبیەكان كە ناوەرۆكەكەى باس لە یەك پارچەیى عێراق دەكات و لە بەرامبەریدا برێك پارە وەك (قازانج) دێتە ناو خەزێنەى كەناڵەكەوە بەڵام لە ئەنجامى ئەم پروپاگەندەیەدا قازانجێكى گەورە گەورە بە دوژمنى شۆڤێنى عەرەبى دەگەیەنێت ، كە لە كۆتایى هەر ریكلامێكدا بە دەق و بە خوێندنەوە دەڵێت (لە پێناوتاین ئەى عێراق).


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)