کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


میدیای ئازاد دەستی لەپشتە یا دەسەڵاتە حیزبیەكان؟؟؟؟

Tuesday, 05/05/2009, 12:00

1124 بینراوە


خوینەرانی خۆشەویست ئەوەی كەوای لێكردم دەست بدەمە قەڵەم و بنوسم ئەو قسەو پروپگەندانەی دسەسەڵاتداری هەرێمەكەمانە وەك نانی گەلەكەمان دەخۆن تاوانباریشمان دەكەن ، لەڕاستیدا من مەبەستم لێرەدا ئەوەیە كە ماوەیەكە دەسەڵاتدارەكان بەگەورەو بچوكەوە ماووەیەكە هیرشی كوێرانەو هەڕەمەكی ڕاگەیاندنی حزبانەوحكومیان دژ بە میدیای ئازاد دەست پێكردوە كە تیچكدەر و بەكرێگیراون یان دەستیان لە پشتە یان مەترسین بۆ سەر ئەمنی قەومی گەلی كورد ، بۆیە هەقە ئێمە زیاتر هەڵوەستە لەسەر قسەكانیان بكەین و بپرسین كەوا دەست لەپشت كێوەیە؟ ئەوانەی كە لە ڕاگەیاندنەكانیانەوە دەست و پەیوەندەكانی ئیتڵاعات و شوینەكانیان یان دەست و پێوەندەكانی میت و ئەرگەنەگۆن و شوین و بارەگایان بەخەڵك ئەڵێن یان ئەوانەی كەوا پێشیان دەكەون و دیان هێنن بۆ ناو جەرگەی خاكی كوردستان و چەك و تەقەمەنیان لێوەردەگرن و بۆ كوشتنی هاونیشتیمان و هاو نەتەوەكەیان بەكاری دەهێنن یان پێش سوپای رژێمی دیكتاتۆری بەعس دەكەون و دیان هێنا بۆ بەردەم تەلاری پەرلەمانی كوردستان یان ئەوانەی پێش سوپای پاسداران كەوتن هێنایان بۆ كۆیەو دەورو بەری ئەوەباسی بەردانی تارق رەمەزان و بەردانی تاوانبارەكانی تیرۆر لای لەتە هەریمەكەی ئەولا ناكەین .
تكایە تكایە تكایە خەڵكی كوردستان باشە بابەدەنگ بێین وهاوخەباتی ڕاگەیاندنی ئازاد هەنگاو بە هەنگاو بڕۆین بەرەو گۆڕین و ریفۆرمی هەمەلایەنە دەست پێبكەین تاوەكو لەوە خراپترمان بەسەردا نەهاتوە وەك ئەوەی كە كاكی ئەندام سەركردایەتیكی حزبێكی دەسەڵاتدار بە ئافرەتە بەجیماوەكانی پاشماوەی ئەنفالی وتبوو بەوتەی ئافرەتەكە كەلە مینبەرە ئازادە ئازاكەی كوردستان پۆستدا بڵاو كرابوەوە،
برایان خوشكان تتكایە بابەیەكەوە بەرەو هەڵبژاردن بڕۆین و بەدەنگەكانمان شۆرشی گۆڕان و ریفۆرم و نوێسازی بەرپابكەین ئەو گەنجە رۆح ناسكانەی نیشتیمان رزگار كەین لە تاریكستانی حیزب بستان كەوا نزیكەی نیوەی ته‌مەن (نزیكی 20بەهاری تەمەن) بەبێكارەباو ئاوو پارك و شەقام و بێ بینای قوتابخانەیان بەڕێكردوەو بەو دەسەڵاتە گەندەڵە بڵێین كەوا خەڵك و گەلی بەڕبَز و بەشەرەفی كوردستانەكەمان لەسەروی ئەوەوەی كەوا دەسەڵاتی رۆتینی دووفاقی ئێوەی پێ هەزم بكرێت............
4-5-2009



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)