کابرایه‌ک هه‌بوو کوێستانی بوو، بەڵام حەزی له گه‌رمیان بوو
Sunday, 20/10/2013, 12:00
1234 بینراوە
هه‌ڤاڵ کوێستانی به‌ر له‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان . ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک بوو خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بوو بۆ ئه‌م پۆسته . هه‌ر به دروستکردنی ڕه‌گ و ، به نووسینی چه‌نده‌ها ووتار بۆ ڕۆژنامه جیا جیاکان و ، داوا لێکردنیان که چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر له ناوچه‌که‌ی خۆیدا بناسرێته‌وه . بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25ی 7 گه‌ڕایه‌وه کوردستان تاوه‌کو یارمه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بدات ، که‌چی ئه‌و چووبو زۆمینه بۆخۆی خۆش بکات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که زمانی عه‌ره‌بی نازانێت ، خۆ نه‌زانینی زمانی عه‌ره‌بی کێشه‌یه‌ک نیه ، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێک بوو له شه‌رته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ خۆ کاندید کردن بۆ ئه‌و پۆسته. به‌ڵام لای گرینگ نه‌بوو که زمانه‌که نازانێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌و گرینگ بوو خۆی بگه‌یه‌نێته پۆسته‌که‌و هیچی تر ، چوونکه باش ئه‌یزانی ئیمتیازاتی ئه‌و پۆسته چین و چه‌ندن ، له ڕێگای هاوڕێکانی شاخی که ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق بوون له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی .
هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ، که‌وته خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی ئێراق و په‌یوه‌ندی کرد به مسته‌فای سه‌ید قادر ، که یه‌کێکه له کاکه ده‌ست ڕۆیشتوه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان . مسته‌فای سه‌ید قادریش کاندیده‌که‌ی ناوچه‌ی ڕانیه‌ی گۆڕی به هه‌ڤاڵ کوێستانی ، که‌چی هه‌ڤاڵ کوێستانی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵکدا بڵاوکردبۆوه ، که گوایه نه‌وشیروان مسته‌فا داوای لێکردوه ، ئه‌گه‌رنا ئه‌و قه‌ت نه‌یویستوه پله‌و پایه وه‌ربگرێت به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 یش هه‌وڵی دابوو که کاند بکرێت بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی، ئه‌وه قسه‌ی خوودی جەلال تالەبانی که له سه‌فه‌رێکیدا بۆ ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2010 دا به یاوه‌ری کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و عومه‌ر فه‌تاح و دکتۆر نه‌جمه‌دین . له‌و سه‌فه‌ره‌دا جەلال تالەبانی، به هاوڕێانی ده‌ڵێت که ئه‌و که‌سی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی ئێراق کاندید نه‌کردوه ، ته‌نها له ساڵی 2005 دا ئه‌و هه‌ڤاڵ کوێستانی کاندید کردوه به‌ڵام مه‌کته‌بی سیاسی له‌سه‌ری ڕازی نه‌بوون .
کاتێک هه‌ڤاڵ کوێستانی وه‌کو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق هه‌ڵبژێردرا. ئیتر له قسه که‌وت و لاڵ بوو. چونکه پێویستی به قسه کردن نه‌ما ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشته مەرامی خۆی . له جیاتی ئه‌وه‌ی ئیتر خۆی به نووسین خه‌ریک بکات ، خۆی به حیساب کردنی پاره خه‌ریک کرد . خه‌ریکی دزینی پاره‌ی پاسه‌وانه‌کانیه‌تی . ئیستا ئه‌و پاره‌ی 30 پاسه‌وان وه‌رئه‌گرێت ، که‌چی ته‌نها یه‌ک پاسه‌وانی هه‌یه وه پاره‌ی 29 پاسه‌وانه‌که‌ی تریش له‌گه‌ڵ پارهه‌کانی تری ئه‌خاته ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی و لەهەمانکاتیشدا ئه‌ندامه له لیژنه‌ی نه‌زاهه!.
من له کۆتایدا ده‌ڵێم که هیچ مرۆڤێک له شه‌و و ڕۆژێکدا نابێته دز، به‌ڵکو ئه‌ومرۆڤانه هه‌ر دز بوون به‌ڵام له ڕابردوودا باشیان بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتبوو... ئه‌و جۆره مرۆڤانه ته‌نانه‌ت که چوونه‌ته شاخیش بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان چووینه، نه‌وه‌ک بۆ ڕزگار کردنی میلله‌ت. ئه‌وانه هه‌روه‌ک زۆربه‌ی هاوڕێکانی شاخیشی سه‌ربازی ڕاکردوو بوون .
20/10/2013
گه‌رمیانیەک