کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من لیستی کوردستانیم

Thursday, 25/02/2010, 12:00












{ شیعری هه‌زه‌لی }

من لیستی کوردستانیم
تفه‌نگی سه‌رشانم
پاشماوه‌ی ئاشبه‌تاڵه‌و
مێژووی فیشه‌ک دانیشم
ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژیانی
ئه‌وسای که‌ره‌ج ..
من لیستی کوردستانیم
یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی خۆمم
له‌ به‌کره‌جۆ هه‌ڵچنیوه‌ و
یه‌که‌م کانیاوی شۆڕشم
له‌ ڕووی موعینیدا
هه‌ڵتۆقیوه‌ ..
من لیستی کوردستانیم
بۆ یه‌که‌مجار
له‌ تاریکی شه‌وه‌ زه‌نگدا
که‌ ئاربیجیمان نا
به‌ مرۆڤه‌وه‌
ئیدریس بارزانێکه‌ی من کردی
له‌سه‌ر نامه‌ی تایبه‌تی خۆم
مامه‌ ڕیشه‌که‌ی گه‌رمیانم
ته‌حسینه‌که‌ی من کوشتی ..
من لیستی کوردستانیم
ده‌نگ بده‌ن به‌ حه‌ق
مێژوو شاهیدمه‌
جگه‌ له‌ کوڕه‌کانی ئێمه‌
کێ له‌ناو گوندا زۆردار بوو ؟
له‌ بیر مه‌که‌ن
له‌سه‌ر که‌رته‌ نانێ له‌ گوند
که‌ممان له‌ناو حه‌وزی مزگه‌وت
فه‌لاقه‌ کرد ..
له‌ بیر مه‌که‌ن
زۆر دوور نییه‌
که‌سانێکی زۆرمان که‌ نارد
بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی
له‌ دوای خۆیدا
ژنه‌که‌یمان بێ ئابڕو کرد ..
من لیستی کوردستانیم
ده‌نگ بده‌ن به‌ حه‌ق
ئێمه‌ خاوه‌ن ئه‌و مێژوویه‌ین
به‌سه‌ر موشه‌که‌کانی ئێرانه‌وه‌
نووسراوه‌
ته‌ماشاکه‌ن
تاکو ئێستاش زۆربه‌یان
بۆ یاد و بۆ مێژوومان
له‌ باره‌گاکانی دیموکرات
له‌ کۆیه‌دا هه‌ڵواسراوه‌ ..
من لیستی کوردستانیم
پشتمان پێببه‌ستن
چونکه‌ ئێمه‌ پشتی خۆمان ناوه‌
به‌ ده‌بابه‌کانی 31 ی ئابه‌وه‌
هه‌ر بۆیه‌ دڵنیاین
هه‌تا به‌برسێتی بمێننه‌وه‌
باوه‌شی ناچاریتان ده‌که‌نه‌وه‌ ..
پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان
گه‌واهی ده‌ده‌ن
که‌ چۆن به‌ چوکلاته‌ نامه‌یه‌ک
ملی دۆسته‌کانیان
لا تاریکی نیوه‌شه‌ودا
گڕ .. گڕ .. گڕ
ده‌بڕییه‌وه‌
هه‌ر ئه‌وان شاهیدن
ڕیشی ڕیشه‌یان چۆن تاشی
هه‌ر ئه‌وان شاهیدن
که‌ مام جه‌لال
پاسداری ئێرانی چۆن هانی ..
ده‌نگ بده‌ن به‌ حه‌ق
به‌ که‌ره‌ج و به‌ خومه‌ینی
که‌ چۆن لاشه‌ی بێسه‌ری
کوردی ئێرانی پانکرده‌وه‌ ..
ئه‌وه‌ منم
مام جه‌لالتان
له‌ ڕۆژانی زۆر سه‌ختدا
ماچی ده‌ست و ماچی روومه‌تی
زۆر پیرۆزی سه‌دامم کرد ..
ئه‌وه‌ منم
کاکه‌ که‌تان
به‌رزانیتان
له‌ بیرتانه‌
بۆ قاپێ چڵکاوی سه‌ر مێز
چۆن گه‌ریلام کرده‌ ئامێز
له‌ دوایشدا
هه‌ر به‌ چاوی خۆتانه‌وه‌
بۆ جه‌نڕاڵه‌کانی تورک
کردیانم به‌ قوربانی و
یه‌ک .. یه‌ک
پێشکه‌شم کردنه‌ سه‌ر مێز ..
ده‌نگ بده‌ن به‌ حه‌ق
به‌ لیستی کوردستانی
به‌ مامه‌ و به‌ کاکه‌
تا دوا ڕۆژتان
پڕ بێت له‌ وێرانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە