کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاڵه‌بانی‌ به‌ملیاره‌ها دینار ده‌به‌خشێته‌ كادیرانی‌ حیزبه‌كه‌ی‌

Monday, 11/05/2009, 12:00

1840 بینراوە


گۆران دوكانی‌
به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگاداره‌وه‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتوون، له‌كۆبوونه‌وه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌گه‌ڵ كادیرانی‌ مه‌ڵبه‌ند‌و كۆمیته‌كانی‌ حیزبه‌كه‌ی‌، ناوبراو هه‌موو داواكارییه‌ تایبه‌تییه‌كانیانی‌ جێبه‌جێكردووه‌‌و به‌ملیاره‌ها دیناری‌ پێبه‌خشیوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ناو كۆبونه‌وه‌كان، به‌هاوڵاتی‌ راگه‌یاند هه‌فته‌ی‌ رابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی‌، ته‌واوی‌ داواكارییه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ به‌رپرس‌و كادیرانی‌ یه‌كێتی‌ جێبه‌جێكردوه‌ له‌دابه‌شكردنی‌ پاره‌، پێدانی‌ ئۆتۆمبێل، دابینكردنی‌ خانوو، خه‌رجكردنی‌ پاره‌ بۆ ژنهێنان‌و چه‌ندین شتی‌ تر.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ وت كه‌ سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان له‌دوكان به‌رێوه‌چووه‌‌و كادیرانی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ بادینان‌و ده‌ڤه‌ری‌ شێخانیش تێیدا به‌شداربوون.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تر له‌مه‌ڵبه‌ندی‌ دوكان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ ته‌واوی‌ داواكاری‌ به‌رپرس‌و كادیرانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ دوكان له‌تاڵه‌بانی‌ داوای‌ شه‌خسی‌ بوون.

وتیشی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دوكان‌و چه‌ند كارگێڕێك داوای‌ پاره‌یان له‌تاڵه‌بانی‌ كردووه‌ بۆ ته‌واوكردنی‌ خانووی‌ به‌رپرسی‌ دارایی‌ مه‌ڵبه‌ند، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی‌ تایبه‌تی‌.

هاوڵاتی‌ هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی‌ بكات به‌ بێستون سابوراوایی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دوكانه‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێئه‌نجام بوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌، عوسمان حاجی‌ مه‌حمود كارگێڕی‌ راگه‌یاندن‌و روناكبیری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ 27ی‌ دوكان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ راسته‌ داواكارییه‌كان شه‌خسی‌ بوون، به‌ڵام هه‌ڤاڵ مام جه‌لال وتی‌ داواكارییه‌كانی‌ خۆتان چییه‌ باسیان بكه‌ن، پاشان ته‌واوی‌ داواكارییه‌كانی‌ قه‌زای‌ دوكانم به‌نوسراو پێبگه‌یه‌نن.

ناوبراو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا، ته‌واوی‌ داواكارییه‌كانی‌ دوكان‌و سنوره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ ده‌ست تاڵه‌بانی‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)