مه‌سعود به بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری کوژرانی فه‌ره‌نسۆ حه‌ریری ئاهه‌نگێکی گه‌وره سازده‌کات..
Friday, 05/02/2010, 12:00
له هه‌ولێری پایته‌خت مه‌سعود بارزانی هه‌لده‌ستێ به گێرانی ئاهه‌نگێکی شه‌وانه‌ی گه‌وره بۆ ئه‌لیسای گۆرانیبیژی لوبنانی له رۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه که ده‌کاته رۆژی یاده‌وه‌ری کوژرانی فه‌ره‌نسۆ حه‌ریری، که پێش 9 ساڵ له ناو جه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه درا به‌ر رێژنه‌ی گولله و کوژرا.
ماوه‌یه‌که له هه‌ولیری پایته‌خت گۆرانیبێژه عاره‌بییه‌کان ده‌هێننه هه‌ولێر و شه‌وانی سووری به‌رپرسان پێ ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه.. بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود هیچ بازرگانییه‌ک نه‌ما ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ن ، ته‌نانه‌ت بازرگانی به له شفرۆشان و گۆرانبێژانی سووکی ده‌وڵه‌وته عاره‌بییه‌کانیشه‌وه ده‌که‌ن.
هیچ بازرگانییه‌ک یا سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌کی شه‌رعی و ناشه‌رعی نییه ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لال تییدا پشکی شێریان نه‌بێت. هێنانی ژنانی له‌شفرۆشی جۆرجی و ئۆکرانی و روسی و تورکی بۆ شاره‌کانی کوردستان، ژماره‌ی به‌رچاو بلاوبوونه‌ته‌وه بۆ تێکدانی شیرازه‌ی کۆمه‌لگا و به هه‌ژارکردنی گه‌نجان و بێهۆشکردنیان.
کلیکی ئه‌و لینکه بکه‌ن که هه‌واڵی گه‌یشتنی ئه‌لیسی تێدایه، که به‌ناوی فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م له پێشوازیدابووه.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=6142
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست