باشترین وەزارەت بۆ گۆڕان وەزارەتی نارەزایی شەقامە
Saturday, 25/12/2010, 12:00
شەڕی ئەم دەسەڵاتە لە ناو پەرلەماندا ناکرێت!کاتی خۆی پێش 25 / 7 / 2009 ڕاشکاوانە بە کاک نەوشیروانم ووت، شەڕی ئەم دەسەڵاتە لە پەرلەمان ناکرێت، چارەسەر هەر ڕاپەڕینە، ئەویش وەڵامدا ووتی، زەمینەی ڕاپەڕین نییە ئەوەی لەسالێ 1991 ڕوویدا ڕووناداتەوە! من کۆمەڵی گەنج دەنێرمە پەرلەمان لە ڕێگای ئەوانەوە ڕووبەڕووی دەسەڵات دەبمەوە!
ووتم بە 15تا 20 کورسی هیچ لەگەڵ ئەم دەسەڵاتهدا ناکرێت!
بینیمان هەموو یاساکان سەرەڕای نارەزایی ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان تێپەڕین و هیچ بە هیچ نەکرا!
یاسای بودجە، یاسای خۆ پێشاندانی ئەم دوایە باشترین نمونەن!
گۆڕان بۆ نایەوێت شەڕی سەر شەقام و ڕابەرایەتی ناڕەزایی خەڵکی بکات؟هەر دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی گۆڕان، کە خۆشیان چاوهڕوانیان نەدەکرد، نیو ملیۆن دەنگدەر، خەڵكێکی تووڕە، ههموو ئامادە بوون بۆ ههموو گیان فیداکارییەک، تەنانەت لەشەوی 25 / 7 دا ، گۆڕان دەیتوانی بەئاسانی کۆنترۆڵی شاری سلێمانی و دەورو بەری بکردایە! بەڵام ئەمەیان نەکرد؟
لەیەکەم هەنگاویشیاندا لەپرسی نانبڕاوەکان پەنایان بردە بەر مهسعود بارزانی، ئهو مهسعود بارزانییهی، سەرەڕای ئەو هەموو تەزویرەی بۆ ههڵبژاردنهوهی خۆی کردبووی، دهبوو گۆڕان پەنای بۆ جەماوەر ببردایه و به ڕاپەڕینێکی هێمنانە یاخود شۆڕشی سپی!
پرسی نانبڕاوەکان زیاد لە پێویست قسەی لە سەر کرا، ههڵبهته من مهبهستم له بهرپرسهکانی گۆڕان نییه، که ئهوان له ههزار سهرچاوهوه پاره و موچهی خۆیان وهردهگرت و دواترینیان ئهو خانهنشینییه بوو که رۆژنامهی هاوڵاتی ئاشکرای کرد و له لایهن تاڵهبانییهوه زۆربهی لێپرسراوانی گۆڕان مووچهی خانهنشیینیان بۆ بڕاوهتهوه. چالاکی گۆڕان وهک پڕۆپاگهنده لهو کاتهدا پێی ههڵسا ئهوهبوو جارێکی تر پەنایان بردهوه بەر نێچیر بارزانی، کە هیچ بەپرسیەتییەکی حکومی نەبوو، ئەویش لە وهڵامی ئەو پرسەدا بۆ سوکایەتی کردن بە دکتۆر بەرهەم ووتی: ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بومایە نەمدەهێشت کەس نانبڕاو بکرێت.
دوا سازشیش لەسەر پرسی نانبڕاوەکان دەنگیان دا، که تاڵەبانی بکرێتهوه به سەرۆک کۆمار، ئەمیش زەربەیەکی کوشندەی تر بوو بەر گۆڕان کەوت، هەرچەندە دەیان پاساو دەهێننەوە بەڵام دەبو دەنگیان پێ نەدابایه.
گۆڕان ئەم سازشەی کرد، کەچی جارێکی تر پرسی نانبڕاوەکان وەک خۆی ماوەتەوە، گەرچی تاڵەبانی بەڵێنی دابوو، لە بەرامبەر دەنگپێدانەکەی ئەم پرسە چارەسەر بکات، گوایە هەر هەمان ڕۆژ بەتەلەفۆن د. بەرهەمی ئاگادار کردۆتەوە .. دەڵێن لەم ڕۆژانە تاڵەبانی ووتویەتی باشترین چارەسەر بۆ پرسی نانبڕاوەکان نانەواخانەیەکی گەورەیان لە سلێمانی بۆ دەکەمەوە با هەتا ماون نان بەخۆڕایی بخۆن.
گۆڕان و دوا پیلانی یەکێتی و پارتی لە بەغدا!یەکێتی و پارتی بە دراێژایی مێژووی خوێناویان، حزب و لایەن نەماون شەڕی لەگەڵدا نەکەن، ئەگەرچی ویستبیشیان شەڕ بە لایەنێک بفرۆشن و ئەو لایەن خۆی لەم شەڕە لادا بێت، ئەوە لە ڕێگای دەزگای زانیاریی و پارستنەوە درزیان خستۆتە ناو ئەو لایەنە و خۆ بەخۆ بەشەریان داون
بێ بەشکردنی گۆڕان لە بەشداری لە حکومەتی ئێستای عێراقی کاریک قێزونی تری ئەم دەسەڵاتەیە، بارزانی و تاڵەبانی ئامادەن لەسەر گەورەترین پرسی کورد سازش بکەن لە بەرامبەر دژایەتی کردنی گۆڕان، هەرچەندە لە ماوهی حەوت ساڵی ڕابوردوودا بەبێ دژایەتیکردنی گۆڕانیش سەرانی کورد، نەک هەر سازش بەڵکو خیانەتیشیان لە پرسە نەتەوەییەکان کردوە.
دیسان گۆڕان لهمهشدا دەبوو لە سەرەتاوە بەشداری حکومەتی بەغدای نەکردبایه و سیاسەتێکی جیاواز لە یەکێتی و پارتی هەبووایە، شەقێکیان لە یەکێتی خاکی عیراق هەڵدابایه!
له کۆتاییدا دوا چارەسەر گەڕانەوهیه بۆ دەنگی ناڕەزایی خەڵک و باشترین وەزارەتیش بۆ گۆڕان وەزارەتی نارەزایی شەقامە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست