بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


مێژوو هەموو کاتێک لە شوێنێکەوە دەست پێدەکات، بۆیە بەڕابردوو دەڵێن مێژوو

Friday, 02/05/2014, 12:00


هیچ گەلێک لە دنیادا بەقەدەر گەلی کورد سادە و نەخوێندەوار نییە . ڕاستە ئێمە دەتوانین بخوێنینەوە، بەڵام وەک دەڵێن " بڕوانامە کەسی نەکردۆتە خوێندەوار " ئەم دوو بنەماڵەیە "تاڵەبانی و بارزانی"  داردەستی هەموو داگیرکەرانی نیشتمانن، ترس و منەتیشیان بەهیچ نییە.خیانەتیان کردۆتە گاڵتەجاڕیی.
خۆفرۆشیی و دەمارگیریی لەلای ئەم دوو بنەماڵەیە هەمیشە خولیا و ئامادەگیان هەیە، بەڵام ئەوەندەیە دەرکەوتن و نمایشیان لە شێواز و پلەی جیاوازدایە . لێرەدا دیسانەوە جارێکی تر دەبێت بە چەمکی مێژوودا ڕۆچین و بەسەر سۆزمەندێکانماندا زاڵبین و بۆ تاکە جارێک مێژوو وەک ئەوەی ڕووی داوە بخوێنینەوە، ڕاڤەی بکەین و هەڵوێستەی لەسەر بکەین، دەنگمان لەئاستی ئەو مێژووە قێزەونانەدا هەڵبڕین کە ناوی جاشێتییە بۆ داگیرکەران .
تکایە خوێنەر با سەیری ئەو فلیمە بکات و بزانێت داخۆ لەو چیایانە چی گوزەراوە؟





لێرەدایە پێویستە فاکتەری نەژاد بخرێتە پلەی یەکەمەوە، لەم ووتارەماندا دەرفەتی ئەوە دەهێنینەوە کە پرسیارێک ئاراستەی خۆمان و خەڵک بکەین و بڵێین داخۆ لەکاتێکدا ئەمانە ئاوا بێگوێدانە ڕیسوابوون و ترس لەمێژوو بۆچی بەم کارە قێزەونە هەستاون؟
یان چاکترە بڵێم بۆچی لە کاری خیانەت و دزێویدا بەر دەوامن، ئەوەتانێ لێدانی خەندەق بەفیتی میتی تورکی و داگیرکەری بەشێکی تری ووڵاتەکەمان لێدەکەنە کوردایەتی و پێمان دەفرۆشنەوە، ئێمەش بێدەنگین و مەستین بەوەرگرتنی پارە و دەسکەوتی خیانەت و هەڵتەکاندنی سامانی وڵات.
ئەوە ئێمەین بیرکردنەوەمان نییە، دەنا ساڵەهایە تورکیا پڕۆژەی دیوارێکی درێژی گەڵاڵە کردووە، بەڵام بۆی نەچۆوتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئەوە باری ئابوری تورکیا و قەیرانەکانی ناو تورکیا و بەهاری عەرەبی ڕێگر بووە . ئێستا بەهاری عەرەبی لەهەناویدا خەونی پانئیسلامیزم گەشەی کرد و سوریاش بۆتە شەڕ و ململانێی زلهێزەکانی جیهان، تورکیاش لەسایەی بنەماڵەی مەلامستەفاوە بونە پایەیەکی پتەوی ئابوری بۆ تورکیا، تورکیا بووە ژمارەی ناو کێشەکان. ئەوەتانێ ڕۆژانە سەدان کۆمپانیای سەقەت و خۆراکی بەسەرچوو ئاودیوی ووڵاتەکەمان دەکرێت، بجگە لەو هەموو کۆمپانیا وەهمیانەی کە هەموویان دەزگای میت ئاراستەیان دەکات و زانکۆکانی عەشقیش لەوێوە بوەستێت.
ئێمە ئەگەر زمانێکی دیاریکراومان بۆ توێژینەوە هەبێت . ئەوە ئەم فلیمە کورتە بەسە بۆ ئەوەی ئەم بنەماڵەیە ڕیسوابکەین و لەدادگای گەلدا ڕایانگرین . دەشزانین گەلی ئێمە لە١٧ی شوباتدا گەر بەلاڕێدا نەبرایە و نەکرایە بە دەستکەوتی بازرگانی و بگەڕێنەوە بۆ ئەو ڕۆژانە کە ڕووداوەکان تێیدا ڕوویاندا و قسەکانی" مەسعود و تاڵەبانی" بهێنینەوە بیرخۆمان دەزانین، کە ئەوانە چۆن فریشکیان چووبوو، دەزانین ئەو کەسایەتیانە سەرۆک و پیاوی فیکر نین و دەپاڕانە و دەیان ووت خۆمان هەڵنابژێرینەوە و خەڵکی ڕاست دەکەن کە لە شەقامەکانن، بەڵام بەلاڕێدابردنی ١٧ی شوبات درێژەی بە تەمەنی ئەمانە دایەوە و ئەوەتانێ ئەمڕۆکە ئۆپۆسیسیۆن خەمی خۆی کردۆتە خەمی خەڵک و مۆسیقای بۆ قوربانێکان لێدەدا، تاکە ووشيیەک چییە لەسەر لێدانی ئەو خەندەقە نەی ووتوە و ناشیڵێت، چونکە ئیتر ئەوان دەبنە هاوبەش لەداهێنان و دەبنە شەریکە بەشی دزیی و خیانەتکردنی ئەو دووبنەماڵەیە، کە وەک ڕەگی گولیی لە پلانی هەراجی نیشتمانەکەماندان. لەسایەی ئەم سوڵتانانەوە دواڕۆژێکی زۆر تاریک چاوەڕێمانە و بەرەو سەراب و نادیار دەڕۆین.
لێرەدا پرسیارێک خۆی قوت دەکاتەوە و ڕووبەڕووی پارتە کلاسیکێکانی ڕۆژهەڵات دەکرێت دوای پیشاندانی ئەم کورتە فیلمە داخۆ جارێکی تر ئەوانە بەخۆیانا دەچنەوە و هەڵوێستەیەکی جەوامێرانە دەنوێن؟ نمونەکانی وەک عەبدوڵای حەسەنزادە دێت و وەسفی مەلامستەفا بکات و لێمان بکات بەموفەکیرو دری شاخدار بەدەمێوە بکات، یان وەک عەبدوڵای مهتەدی دێت و لە تەلەفیزۆنی ڕووداودا دەڕشێتەوە؟
ساڵی ١٩٨٣ حیزبی دیمکرات پۆسکارتێکیان دەرکرد بۆ قیادە مۆقەتە و ئەو دەم کۆمەڵە بڵاوی کردەوە، بەڵام دوای هەموو بوونە مەڕو موچەخۆری دەسەڵاتدارانی باشور بەسەرکردایەتی تاڵەبانی و مەسعود بارزانی.
هونەری دەرکەوتنی ئەم فلیمە کورتە لەم کاتەدا پلانێکی تری داگیرکەرانە ئەم فلیمە جگە لەخوێندنەوە مێژوویەکەی کە دەبوو لەمێژبوو هەڵوێستەمان لەسەری هەبوایە، بەڵام لەم کاتەدا ئەمە لەڕێگەی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە دەست دەزگای زانیاری و ئەوانیش لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا بڵاویان کردۆتەوە، بەڵام ئێمە میللەتێکین هەزاران دیکۆمێنتی وا موی سمێڵی کەسمان نالەقێنێت . لەمێژە فێربووین هەموو خیانەت و خۆفرۆشی و فایلداری و کوشتنی براکانی ترمان بەداوێن هەڵگرین، بۆیە تابێت ئازادیی زیاتر لێمان دەتۆرێت. من نازانم بیریان چووەوە چۆن یەکێتی شەڕی پارتی کرێکارانی کرد و قسە پوچەکانی تاڵەبانیان بیرچۆوە چۆن لەسەر چەکداماڵین و سەردەمی گیڤارا بەسەرچوەی لەهەموو چاوپێکەوتنەکانیا دەکردەوە، یان بیریان چوو چۆن قوباد تاڵەبانی پلانی کردبوو کە سەرکردایەتی پارتی کرێکان لە ناو کۆپتەرێکی تورکی بکات . ئێمە هەتا ناوخۆی خۆمان چارەسەر نەکەین محاڵە هیچمان بۆ بکرێت .
ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە لەناو فلیمەکەدا، کە سڵاو دەنێرێت بۆ ئیمامی خومەینی و ئەو جاشانەش نایشارنەوە کە سەر بە مەسعود بارزانین . کەچی ئێستا ئەمانە حاکمی باشووری کوردستانن و ڕۆژ بەڕۆژ هەرێمی دەسەلاتیان بەر فراوانتر دەبێت و ئەم خۆفرۆشیەش بە کوردایەتی و شۆڕش و خەبات بە ئێمەی دەفرۆشنەوە و ئێوەش مەستی ژیانێکی توڕەهاتن. ڕاستە برسێتی ناخۆشە و ئێستا ئێوە تێرن، بەڵام هەمووتان کۆیلەن و ئازاد نین، بۆیە بێدەنگیی و سەرشۆڕیتان دەچێتە خانەی داماوییەوە. ئەم کورتە فلیمە لە ناو هەر میللەتێکی تردا بڵاو بوایەتەوە قیامەت هەڵدەسا . داخۆ چەندین دیکۆمێنتی تری لەوە ترسناکترو شاراوەتر هەبیە؟
من لەشاری شنۆ دوکاندارێکی بەتەمەنم دی کە دەستی چەپی سەقەت ببوو وای دەزانی پارتیم ویستی شتم پێنەفرۆشێت ئەو بەگوللەی پارتێکان کەمئەندام بوو بوو، زۆر شتی بۆ باس کردم بەداخەوە کە نەم توانی لەو کاتەدا تۆماری بکەم، بەڵام ئەوە کورد ووتەنی "مشتێکە لە خەروارێک".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە