کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وا باشتر بوو خۆت كڕ كرد با (كۆسرەت)

Sunday, 06/12/2009, 12:00


هە موو خەڵكى كوردستان كۆسرەت رەسوڵ دەناسن بەڵام خەڵكى هەولێر زۆر باشتر . من وەك كادرێكى كۆنى یەكێتى مەڵبەندى سێ هەموو قسەكانى كاك نەوشێروان كە لەسەر كۆسرەت كردى كە دڵۆپێكە لە دەریایەك بە ڕاست دەزانم و , بەم چەند ڕاستیانەى خوارەوە كە هەموو خەڵكى شارى هەولێر شایەدى ئەم ڕاستیانەن , پاڵپشتى قسەكانى ئەو دەكەم , با لە كوشتنى خاوەنەكەى (مختبر شمال) دەست پێ بكەین كە پیاو كوژە موحتەریفەكانى كۆسرەت (میرخان زرارى و بەشدار كەپوو که‌ برای فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردی مونه‌زیری یه‌کیتیه‌) ئەنجامیان دا , ئەو دوو پیاو كوژە ڕۆژانە لەگەڵ ( ) بون بە حساب پیاوێكى دەوڵەمەندە پارێزگارى لێ دەكەن لە پیاوى خراپ , ڕۆژێك تەماحى دەكەن ئوتومبێلێكى هەبوو لە جۆرى (سوپر كڕاون) لێ ى دەدزن , ئەو پیاوەش شك لەو دوو كەسە دەكا و دەچێتە لاى كۆسرەت شكاتیان لێ دەكا , كۆسرەتیش ئەو دوو كەسە بانگ دەكاو پێیان دەڵێ ئوتومبێلەكەى بۆ بگەڕێننەوە , ئەوانیش بێ چارە دەبن و ئوتومبێلەكەى بۆ دەگەڕێننەوە , بەڵام بەشدار بە خاوەنەكە دەڵێ لەسەرت ناچێ , هەر ڕۆژێك دوو ڕۆژ تێ پەڕى ئەو پیاوەیان كوشت بە ئاگادارى كۆسرەت , هەتا ئێستاش كەسێك لە كەسوكارەكانى ئەو پیاوە كوژراوە نەیان ویراوە شكایەتیش بكەن لە ترسى ئەو دوو پیاو كوژەى كۆسرەت . هەموو خەڵكى هەولێر ئەو ڕاستیە دەزانن كە لە سەردەمى حكومەتەكەى كۆسرەت لە دەرگاى هەر ماڵە دەوڵمەندێكیان بدابا دەبوا یەكسەر پارە حازر با ئەگەر نا ژیانیان دەكەوتە مەترسى لێرە من بەیارمەتى ئەو ناوانەى خوارەوە كە وەك دەوڵەمەندە زەقەكانى شارى هەولێر كە سەدان هەزار دیناریان لێ سەندن بەناوى (ى.ن.ك) وەك بنەماڵەى (على أغا) كە بە ئاشكرا سەدان هەزار دیناریان لێ سەندن وە بەمە نەوەستان شەو چونە سەر ماڵیان سەدان كیلۆ زێڕیان لێ سەندن و هەر ئەوەى شتى گران بەها هەبوو هەموویان برد . ماڵى وەستا كاكەى جامچى هەموو خەڵكى هەولێر دەزانن ئەو پیاوە كێیە ئەو پیاوە مەگەر هەر بەخۆى بزانێت چەندى پارە لێ سەندراوە لەلایەن پیاوەكانى كۆسرەت بە ناوى (ى.ن.ك) . زۆربەى خاوەن ئوتومبێلە گران بەهاكان لەترسى كۆسرەت و پیاو كوژەكانى بە كرێن دەیانخستە سەربانى خانووەكانیان , بۆ نمونە (حاجى شەهاب) كە پیاوێكى ناسراوى شارى هەولێرە , ئوتومبێلێكى جۆرى (مارسیدس) مۆدیل 1994 ى بۆ هاتبوو لە ئەوروپا كۆسرەت لە دواى نارد و داواى لێ كرد كە ئوتومبێلەكەى بداتێ بەڵام ئەو ڕازى نەبوو بیفرۆشێت پێ ى , كۆسرەت خۆى لێ توڕە دەكا و پێى دەڵێ ئەگەر نەى فرۆشى پێم ئەوا لێت ناگەڕێم لە هەولێر لێى بوخڕى , بۆیە حاجى شەهاب ناچار دەبێت لە ماڵەكەى خۆى ژورێكى بۆ بكا بە بێ دەرگا لە ترسى سەرۆكى حكومەتە فاشیلەكەى یەكێتى . ئەوەى نوسیم تەنها دڵوپێكە لە دەریایەك لە تاوانەكانى كۆسرەت دژ بە خەڵكى هەولێر لە سەر حسابى (ى.ن.ك).... جا وا باشترە خۆت كەڕ بكەى بە قسەى مستەشارە فاشیلەكانى خۆت نەكەى ئەو دەرگایە لە خۆت نەكەیتەوە باشترە چونكە دڵنیا بە ئەو دەرگایە دەتبا بۆ پێش دادگاى نیو دەوڵەتى وەكو میلۆسفیچ و برادەرەكانى ...

كادیرێكى بێبەرى لە یەكێتى دواى راِپەڕین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە