کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مام ڕۆسته‌میش سووکایه‌تی به‌ کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کات

Saturday, 01/08/2009, 12:00


مام ڕۆسته‌م ده‌ڵێ هیچ که‌س ژیانی له‌مه‌ترسیدا نییه‌  هه‌مویان درۆ ده‌که‌ن و بۆ پاره‌ په‌یدا کردن هاتوون بۆ دانیمارک.
هه‌موو قوربانیه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆش ژیانیان له‌مه‌ترسیدا نه‌بوو ، به‌ڵام به‌فیتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ تیاچوون.
ئه‌گه‌ر پاشا گه‌ردانی نه‌بێت مام ڕۆسته‌م و چاوپیكه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی دانیماركی كوجا مه‌رحه‌با؟ کاره‌ساته‌ له‌ وڵاتێکدا سیاسییه‌کان خۆیان پێ ببێته‌ عه‌سکه‌ریی ، عه‌سکه‌یرییه‌کانیش خۆیان به‌ سیاسیی بزانن. کاره‌ساته‌، سیاسییه‌کی ناوه‌وه‌ی وڵات، له‌ بێ ئاگاییدا باس له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ بکات، نه‌زانێت له‌ هه‌ردوو لا چی ده‌گوزه‌رێت. له‌ وڵاتی ئێمه‌دا که‌ کوردستانه‌، نه‌ک ته‌نها که‌سێک که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، به‌ڵکو هه‌رکه‌سێک له‌ پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا ناوێکی ده‌رکرد، ئیتر باس له‌ سیاسه‌ت و له‌ تاکتیکی سه‌ربازیی و له‌ کێشمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌کانیش ده‌کات، مام ڕۆسته‌م وه‌ک نموونه‌.
له‌ بیرتان مابێت، مه‌سعود بارزانیش کاتی خۆی ووتی ئه‌وه‌ی له‌ نیشتیمانه‌که‌ی خۆی نه‌بێت شه‌ره‌فی نییه‌، به‌ده‌یان بابه‌ت و ڕاپۆڕتی له ‌سه‌ر نووسراو دونیایه‌ک ڕه‌خنه‌ی لێگیرا له‌کاتی خۆیدا. مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ی له‌ بیر چووبووه‌وه‌، که‌ سێ چاره‌کی ته‌مه‌نی له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌سه‌ربردبوو، هه‌موو ته‌مه‌نیشی که‌ به‌سه‌ری بردووه‌، بێجگه‌ له‌ بێشه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی، شه‌ره‌فێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی تێدا تۆمار نه‌کردووه‌، دیاره‌ شه‌ره‌ف، لایه‌نه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ ناڵێین، ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌نه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌شه‌وه‌ قسه‌ی له‌ سه‌ر بکه‌ین، ئه‌وه‌ له‌ برا و برازا و به‌رپرسه‌کانی پارتیشه‌وه‌ ده‌توانین بڕوانینه‌ مه‌سعود بارزانی، که‌ له‌ فه‌رهه‌نگی ئه‌ودا شتێک نییه‌ ناوی شه‌ره‌ف بێت، شه‌ره‌ف به‌ لای ئه‌وه‌وه‌ ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ و پاره‌ و سامان پێکه‌وه‌نانه‌.

ئه‌مڕۆش مام ڕۆسته‌مه‌ قاره‌مانه‌که‌ی دوێنێی یه‌كێتیی و شێری گرده‌که‌ی ئه‌مڕۆ ، هه‌ر وه‌ک مه‌سعود بارزانی، به‌ هه‌مان شیوه‌ سوکایه‌تی به‌و کوردانه‌ی هه‌نده‌ران ده‌کات، که ‌له ‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت کوردستانیان به‌جێ هێشتوه‌، که‌ خۆشی تا ماوه‌یه‌ک له‌ ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ر بوو.
سه‌ره‌تایه‌کی پێویست، حه‌قێکی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای هه‌ر مرۆڤێکه‌ له‌کوێ بیه‌وێ بژێێت.
با ڕۆسته‌مه‌کانی کوردستانیش باش بزانن که ‌له‌دوای ساڵی 1991 وه‌ له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ کوردییه‌ ناموباره‌که‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌و ‌‌بیان توانیبایه‌ ژیانێکی مرۆیی بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت بۆ چینی لاوان فه‌راهه‌م بکردبا.. ئه‌وا له‌ سه‌دا ده‌ی ئه‌و کوردانه‌ زێدی باو باپیره‌یان به‌جێ نه‌ده‌هێشت..
من پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ قوڵایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی مام ڕۆسته‌م که‌رکوکی، ده‌مه‌ێت چه‌ند پرسیارێک له ‌جه‌نابی بکه‌م:
یه‌که‌م: کاتی خۆی مام ڕۆسته‌م بۆچی هات بۆ ئه‌ڵمانیا و داوای مافی په‌نابه‌ری کرد؟ ئایا ئه‌ویش ژیانی له‌مه‌ترسیدا بوو، یان وه‌ك هه‌ر به‌رپرسێك ده‌ی‌ویست ئه‌ویش خاوه‌نی په‌ساپۆرتی وڵاتێكی بیانی بێت بۆ ڕۆژی ته‌نگانه‌.
دووه‌م: مام ڕۆسته‌م بۆچی پاش ئه‌و چه‌ند ساڵه خه‌باته‌ی ناو یه‌کیه‌تی ڕیزه‌کانی یه‌کێتی جێ هێشت و چوو بۆ گرده‌که‌، ئایا دیسان مام ڕۆسته‌م ژیانی له‌مه‌ترسیدا بوو؟
مام ڕۆسته‌م له‌چاو پێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌ی ئێكسترا بلێده‌ی دانیماركی له‌مه‌ر پرسی ده‌یان په‌نابه‌ری كورد ڕاشكاوانه ‌و نا مرۆیانه‌ ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌كه‌ن هه‌موویان درۆده‌كه‌ن
ئایا مام ڕۆسته‌م وه‌زیری كۆچ و په‌نابه‌رانی عێراقیه‌، به‌ چ هه‌قێک ئه‌و باس له‌ کێشه‌ی په‌نابه‌ر ده‌کات، که‌ وه‌ک به‌رپرسێک له‌ دوور و نزیکه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌ نییه‌؟
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه‌ مام ڕۆسته‌م چاوپێكه‌وتنی له‌هه‌ڵدا كردوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ڕۆژنامانه‌ی كه‌ هه‌مێشه‌ به‌ نێگه‌تیف باس له‌ خه‌ڵكی بیانی ده‌كات، ده‌توانم بڵێم ڕۆژنامه‌کی ڕاسیستانه‌یه‌ و قسه‌کانی مام ڕۆسته‌م بۆ ئه‌و وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگوین وایه‌ له‌ ناو داردا.
ده‌بێ مام ڕۆسته‌م داوای لێبو‌ردن له‌ په‌نابه‌رانی ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ ئیستا له‌ دانیمارک له‌بارێكی زۆر ناهه‌مواردان و مه‌ترسی ناردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ره‌، ئیستا زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ په‌نایان بۆ كه‌نیسه‌یه‌كی دانیماركی بردوه‌ له‌ كۆپنهاگن، ئه‌و قسانه‌ی مام ڕۆسته‌م، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ باری ژیانیان ئاڵۆز ده‌کات. جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ندێكیان تا ئێستا ده‌ست به‌سه‌رن به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ له‌ عێراق ناویان نییه‌. هوشیار زێبارییش ڕیكه‌تننامه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان مۆر ده‌كات و مام ڕۆسته‌میش به‌درۆزنیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
وه‌ک بیرخستنه‌وه‌، له‌كۆتاییدا به‌شاهیدی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له ‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو سه‌رده‌می شه‌ڕی ڕۆسته‌مه‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌، هه‌زاران دۆلار بۆ كۆمه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ ده‌نێریایه‌وه بۆ‌ كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ مه‌ینه‌تیكانی كه‌سوكاریان كه‌م بكاته‌وه‌.
دوا وته‌م، كورده‌كانی هه‌نده‌ران بۆ پارێزگاری له‌ شه‌ره‌ف و که‌سایه‌تیی خۆیان وڵات به‌جێ ده‌هێڵن، ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ درۆكردنیش به‌رن، زۆر له‌و به‌رپرس و سه‌رکردنه‌ شه‌ریفترن، به‌س نییه‌ دزیی و خیانه‌ت ناكه‌ن، سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان ده‌ست به‌سه‌را ناگرن.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌، یه‌که‌میان له‌ سه‌ر مام ڕۆسته‌م، دوانه‌که‌ی تریان له‌ سه‌ر په‌نابه‌ره‌ کورده‌کان له‌ دانیمارک. کلیکیان بکه‌ و به‌ دانیمارکی بیخوێنه‌ره‌وه‌:

http://ekstrabladet.dk/nyheder/lederen/article1200655.ece

http://ekstrabladet.dk/nyheder/politik/article1201169.ece

http://ekstrabladet.dk/nyheder/politik/article1200699.ece


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە