سۆزانى خاڵە شیهاب داوا لەخۆپیشاندەران دەكات یاسا پێشێل نەكەن، لەكاتێكدا خۆى یاساى پەرلەمانو و بهناو سەرۆكى هەرێم پێشێل دەكات
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
سۆزانى خاڵە شیهاب بەئاوازى یەكێتىو پارتى هەڵدەپەڕێتو پشتى لەمیللەت كردووە
سۆزانى خاڵە شیهاب داوا لەخۆپیشاندەران دەكات یاسا پێشێل نەكەن، لەكاتێكدا خۆى یاساى پەرلەمانو بهناو سەرۆكى هەرێم پێشێل دەكات
سۆزانى خاڵە شیهاب سەرۆكى فراكسیۆنى كوردستانى لەپەرلەمانى كوردستان، پێچەوانەى یاساكانى پەرلەمانى كوردستانو بڕیارى بهناو سەرۆكى هەرێم، مووچەى شەهیدانى باوكى وەردەگرێت.
پێچەوانەى بڕگەكانى یاساى ژمارە 9ى یاساى مافو ئیمتیازاتى كەسوكارى شەهیدانو ئەنفالكراوەكانى پەرلەمانى كوردستان، پەرلەمانتارو سەرۆكى فراكسیۆنەكەى یەكێتىو پارتى، پەرلەمانتار سۆزان شیهاب، مووچەى شەهیدانەى باوكى وەردەگرێتو مەكتەبى سیاسى یەكێتیش بڕیارێكى تایبەتى بۆ دەردەكات بۆئەوەى مووچەكەى لەدەست نەچێت.
بەپێى بەڵگەنامە بڵاوكراوەكان، لەسەر بڕیارى وەزارەتى كاروبارى شەهیدانو ئەنفالكراوەكان سەرجەم ئەو شەهیدانەى بەپلەى تایبەت یان بەهەر شێوەیەك خانەنشین كراونو مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە، دەگوێزرێنەوە بۆسەر لیستى مووچەى وەزارەتى شەهیدانو ژمارەیەكیشیان لەبەرئەوەى بڕیارەكانى وەزارەت شمولى نەكردوون، گواستراونەتەوە بۆسەر بەڕێوەبەرێتى گشتى خانەنشینىو دواتریش بەهۆى ئەوەى بڕیارەكانى وەزارەتى دارایى نەیگرتوونەتەوە، وەزیرى دارایى بڕیارى دەركردووە، كە ئەو كەسانە شمولى مووچەى خانەنشینى ناكەن.
بەپێى نوسراوى ژمارە (11248) لە (12/5/2009)ى وەزارەتى شەهیدان كە ئاراستەى بەڕێوەبەرێتى گشتى شەهیدانى سلێمانى كردووە، ئاگادارى كردوونەتەوە، كە 4 شەهید لەسەر داواى كەسوكاریان دۆسیەكانیان وەرنەگیراوەو گەراوەتەوە بۆ خانەنشینى گشتى سلێمانى، لەبەرئەوەى كێشەى واریسیان هەیەو بەپێى یاساى ژمارە 9ى ساڵى 2007یش داواكراوە بۆئەوەى ئەنجومەنى وەزیران چارەسەرى كێشەكانیان بكەن، لەناوەكانیشدا ناوى (شەهاب نورى ساڵح) كە باوكى سۆزانە هاتووە.
بەپێى نوسراوێكى دیكەى وەزارەتى دارایى ژمارە (1627) لە (4/3/2008) ئاراستەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان كراوە، لەسەر كێشەیەكى هاوشێوە جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەپێى یاساى ناوبراو، مووچەى شەهیدانە شمولى خوشكو برا ناكات.
بۆ چارەسەركردنى كێشەى مووچەى شەهید (شەهاب نورى ساڵح)و سێ شەهیدى تر كە گرفتى ئەوەیان هەیە واریسەكانیان مووچەى شەهیدانە نایانگرێتەوە، وەزارەتى دارایىو ئابورى هاوپێچى نوسراوێكى بەڕێوەبەرێتى شەهیدان، ئاراستەى ئەنجومەنى وەزیران دەكاتو دواتریش ئەنجومەنى وەزیران بڕیار دەدات كە مووچەى ئەو شەهیدانە بەدەر لەیاساى ژمارە 9ى مافو ئیمتیازاتەكانى كەسوكارى شەهیدان وەكو خانەنشین خەرج بكرێت بۆیان.
بەپێى نوسراوى ژمارە 10624 لە 19/5/2009 كە ئاراستەى بەڕێوەبەرێتى گشتى خانەنشین كراوە، داوایانكردووە كە مووچەى ئەو شەهیدانە خەرجبكرێت لەو بەروارەى كە مووچەكانیان راگیراوە، یان وەرنەگیراوە.
بڕگەى 1،2،3 لەبڕگەى دووەمى ماددەى پێنجەم لەیاساى ژمارە 9ى ساڵى 2007ى مافو ئیمتیازاتەكانى كەسوكارى شەهیدانو ئەنفالكراوان لەهەرێمى كوردستان ئەو كەسانەى دیاریكردووە كە مووچە دەیانگرێتەوە، كە بەمشێوەیەیە: یەكەم/ژنو مێرد، دووەم/ كوڕ تا تەمەنى 24 ساڵ لەتەمەنى ئەگەر لەخوێندن بەردەم بێت، سێیەم/ كچ تا ئەوكاتەى دادەمەزرێت بەفەرمانبەر.
لەكاتێكدا سۆزانى خاڵە شیهاب تەمەنى یاسایى منداڵى تێپەڕاندووەو هەروەك دوو خولە پەرلەمانتارەو پێشتریش فەرمانبەر بووە، مامۆستا بووە، بەپێى بڕگەى 3یش كچ كە دامەزرا مافى وەرگرتنى مووچەى شەهیدانەى باوكى نامێنێت، بەو پێیەش سۆزانى خاڵە شیهاب لەدواى 17/5/2007ەوە كە سەرۆكى هەرێم یاساى مافو ئیمتیازاتى كەسوكارى شەهیدانو ئەنفالكراوانى ئیمزاكردووەو ڕۆشتۆتە بوارى جێبەجێكردنەوە، بەشێوەیەكى نایاسایى مووچەى شەهیدانەى باوكى وەردەگرێت، ئاخۆ ئەگەر خاڵە شیهاب كە پێشمەرگەیەكى بەجەرگو ئازاو تێكۆشەر بووە زیندوو بوایە قبوڵى دەكرد كچەكەى یاسا پێشێل بكات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەموو زماندرێژیە بكات بەرامبەر هاوڵاتیانى كوردستانو خۆپیشاندەران؟!
بێهەڵوێستى سۆزانى خاڵە شیهاب
سۆزان شەهاب كچى پیاوێكى شۆڕشگێڕو بەهەڵوێستە كە لەپێناو خاكو نەتەوەكەیدا لەلایەن دوژنانى كوردەوە شەهید كرا، بەڵام لەئێستاداو پێشتریش لەڕێگەى راگەیاندنەكانەوە سۆزان بەپێچەوانەى هەڵوێستى باوكیەوە بێهەڵوێستى هەڵبژاردووە بەرامبەر بەهاوڵاتیانى هەرێمەكەى، لەبەرامبەردا هەڵوێستى تەسلیم بەحیزبەكەى كردووەو تەنها لەبەرژەوەندى تایبەتى خۆىو حیزبە گەندەڵەكەى قسە دەكاتو هەڵوێست وەردەگرێت، بۆ راستى نوسینەكەم دوو نمونە دەهێنمەوە: یەكەمیان: لەكاتى نوسینەوەو گفتوگۆى یاساى رۆژنامەگەریدا لەپەرلەمانى كوردستان، دەستەیەك لەتۆڕى بەرگرى لەمافو ئازادیەكانى خەڵك سەردانى چەند پەرلەمانتارێكى سەر بەیەكێتیان كرد، بۆئەوەى هەڵوێست وەربگرنو لەپەرلەماندا یان بێنە دەرەوە یان دەنگى لەسەر نەدەن، یەكێك لەو پەرلەمانتارانە سۆزانى خاڵە شیهاب بوو، لەماڵەكەى خۆى بەڵێنى بەو دەستەیەى ئەو تۆڕە دا كە لەهۆڵى پەرلەمان بێتە دەرەوە، بەڵام نەك نەهاتە دەرەوە، بەڵكو تەنانەت دەنگیشى بەیاساكە داو دواتریش لەلایەن سەرۆكى هەرێمەوە گەڕێنرایەوە پەرلەمانو هەتا گۆرانكارى ریشەیى تێدا نەكرا پەسەند نەكرا، دووەمیان: ئەو بێڕێزىو بێهەڵوێستیەتى لەسەر خۆپیشاندەران، وەك ئەوەى كوردستان سوید بێت، زۆر بێباكانە قسە لەسەر خۆپیشاندەران دەكاتو دەڵێت "با ئەو خۆپیشاندەرانە ئەگەر راست دەكەن مۆڵەت وەربگرن بۆ خۆپیشاندانەكانیانو نایاسایى نەكەنو رێز لەیاسا بگرن، یان با بڕۆن بۆ پاركى ئازادى كە ئەو شوێنە بۆ كۆبوونەوەى جەماوەرى مۆڵەتى ناوێت" وەك ئەوەى خۆى نایاسایى نەكردبێت، ئەو لیستەى سەرەوە بەڵگەیەكى ڕوونو ئاشكرایە لەسەر ئەوەى كە خۆى یاسا پێشێل دەكاتو گوێ بەیاساكانى ئەم هەرێمە ناداتو تەنها لەبەر بەرژەوەندى خۆىو بەرژەوەندى حیزبەكەى كاردەكات، تەنانەت ئامادەیە حیزبەكەیشى بەكاربهێنێت بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەندە دڵسۆزى خۆى بۆ یەكێتىو پارتى دەربڕیوە كە پارتى لەیەكێتی زیاتر خۆشیان دەوێت، چونكە بەئاوازى پارتىو یەكێتى هەڵدەپەڕێتو پشتى لەمیللەت كردووە.
منداڵەكانى جێهێشتووە
لەكاتێكدا هەمیشە باسى مافى مندالأو سۆزى لەرادەبەدەرى دایك دەكرێت بەرامبەر منداڵەكانى، كەچى ئەو خانمە پەرلەمانتارە چەند ساڵێكە لەمێردەكەى جیابۆتەوەو لەبەر پۆستو پلەوپایە منداڵەكانى لەهەندەرانى ئاوارەیى جێهێشتووە، ئاخر دایكێك سۆزى بۆ منداڵەكانى نەبێتو لەبەر كورسىو دەسەڵات منداڵەكانى خۆى جێهێشتبێ، ئیتر ئەبێ چۆن چاوەڕێى دڵسۆزى لێبكرێت بەرامبەر نەتەوەو خاكەكەى؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست