کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئایا به‌راستی یه‌كێتی ده‌بێته‌ فریاد ره‌س بۆ رۆژنامه‌ نووسان؟؟؟

Saturday, 25/02/2012, 12:00






ماوه‌یه‌كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بووه‌ به‌ په‌ناگه‌ و فریادره‌س وه‌كو هه‌ندێك لایان وایه‌ و وا به‌ بیریاندا دێت، بۆیه‌ هانای بۆ ده‌به‌ن ، ئه‌وه‌ش وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ له‌ ناو ئاودا بێت و خۆی به‌ لقه‌ دارێكه‌وه‌ بگرێت ، كه‌چی نه‌ك هه‌ر رزگاری ناكات به‌لكو ناگاته‌ هیچ شوێنێك و ده‌خنكێت ، ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌كو فریادره‌س و پارێزه‌ر سه‌یر ده‌كات رێك وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی ناو ئاوه‌كه‌یه‌.

دوو رۆژ له‌مه‌و به‌ر هه‌ندێك به‌ناو رۆژنامه‌ نووس به‌ جل و به‌رگی پرته‌قالی روویان له‌ په‌ناگه‌ی یه‌كێتی كرد و گرێی دڵی خۆیان كرده‌وه‌ . ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ : ئایا به‌راستی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جێگای ئه‌وه‌ بوو ؟! یاخود ئایا به‌راستی یه‌كێتی ده‌بێته‌ فریاد ره‌س بۆ رۆژنامه‌ نووسان؟؟؟!له‌ به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ دیاره‌ وه‌لامه‌كه‌ی نه‌خێره‌:
هه‌ر یه‌كێتی بوو كه‌ رۆژنامه‌ نوسانی ده‌گرت و كه‌لوو په‌له‌كانی لێیان ده‌ساندن و سوكایه‌تیان پێده‌كردن:*

هه‌ر یه‌كێتی بوو كه‌ فه‌لاقه‌خانه‌ی له‌ شاری سلێمانی دانابوو بۆ رۆژنامه‌ نووسان.:*

هه‌ر له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌كێتی بوو كه‌ نه‌به‌ز گۆران و  بریار نامق و چه‌ندانی تر شه‌ق شه‌قانێیان پێ كرا و دواتر تاوانباران وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون .:*

ئه‌و یه‌كێتی یه‌ی كه‌ ئه‌و كۆمه‌له‌ كه‌سه‌ سه‌ردانیان كردن جگه‌ له‌ قه‌شمه‌ری پێكردن و كات كوشتن و خه‌لك ساردكردنه‌وه‌ له‌ خۆ پیشاندان هیچی تر نیه‌ .:*

هه‌ر له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌كێتی و به‌ فرمانی لاهور نه‌بوو كه‌ناڵی نالیا سوتێنرا و بریندارانیشیان چاره‌ سه‌ر كرد .:*

وه‌ له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌ بوو له‌ لایه‌ن مه‌لاحیكمه‌ته‌وه‌ پێشوازیان لێكرا ، ئه‌وه‌ی جێگای گومانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ یۆ ده‌ست خۆشی له‌ مه‌لا چوو بوون كه‌ دوای حه‌ڤده‌ سال وازی له‌ سه‌رۆكی ئۆلۆمپی كوردستان هێنا، وه‌ مه‌لا كه‌وتبووه‌ هۆنینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن كه‌ ئێمه‌مانان ده‌زانین هیچ شتێك له‌ بارودۆخه‌كه‌ ناگۆرێت. :

له‌ پرسیارێكی په‌یامنێری لڤیندا له‌ باره‌ی هۆكاری دادگای نه‌كردنی ئه‌و پۆلیس و ئاسایشانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان" له‌ كاتێكدا به‌پێی یاسای رۆژنامه‌نوسی ئه‌و كاره‌*
وه‌ك هێرشكردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی وایه‌، مه‌لا به‌ختیار وتی "گه‌ر دیكۆمێنتی ته‌واو له‌ به‌رده‌ستدابێت كه‌ هه‌ر پۆلیس و ئاسایشێك هێرشی كردبێته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ئه‌و كه‌سانه‌مان بۆ دیاری بكه‌ن، ئه‌وا روبه‌روی لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان ده‌كه‌ینه‌وه‌"

مه‌لا به‌ختیار له‌ باره‌ی چاودێریكردنی رۆژنامه‌نوسان له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌دا وتی"ئاگاداری ورده‌كاری ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ نیم كه‌ له‌ گۆڤاری لڤیندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ڵه‌ش به‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا تێپه‌ر بوبێت"

ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ مه‌لا به‌ڵێنی دا كه‌ ئه‌و داواكاریانه‌ بخاته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی .
جا وه‌رن توخوا سه‌یر بكه‌ن بزانن كات كوشتن و پێرابواردن چۆنه‌ ؟؟!!!
ده‌یخاته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ،بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ جا خوا ده‌زانی كه‌ی لێژنه‌ی بۆ پێك ده‌هێنن چونكه‌ ئێره‌ بووه‌ به‌ ووڵاتی لێژنه‌ و لێژه‌ باران و كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت و كه‌ی ئه‌نجام راده‌گه‌یه‌نرێت و ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌ نووسه‌كانیش تاوانبار نه‌كه‌ن هه‌ر ده‌بێت خێرێك بكه‌ن .
هه‌ر ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ بوو تا ئێستا چه‌نده‌ها به‌ڵێنی تری داوه‌ و به‌لام شه‌رم نایگرێت ، له‌ سه‌رده‌می عومه‌ر مورتاحه‌وه‌ تا ئێستا له‌ نه‌بوونی كاره‌با ،، له‌ ده‌ر نه‌چوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ،، له‌ نازانم چی ترو چی تر وه‌ ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌یبینین خۆ گیف كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و مه‌لا به‌ختیاره‌كانه‌ كه‌ هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان قابیلی قه‌بوول كردن نیه‌ ،،به‌لام باش ده‌زانین كه‌ ئه‌و هێزه‌ی له‌ شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی تر بڵاوه‌ی پێكراوه‌ هه‌ر یه‌كێتین خۆ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د نه‌هاتوون بۆ ئێره‌، ،، له كۆتاییدا ئه‌وانه‌ وه‌كو ئۆپۆسیۆن ته‌نها ده‌یانه‌وێ خۆڵ بكه‌نه‌ چاوی خه‌ڵك و به‌لام نازانن ئه‌و خورمایه‌ی كه‌ ئه‌وان ده‌یخۆن ناوكه‌كه‌ی له‌ گیرفانی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌ .

  http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Cor=1&Besh=Hewal&Jimare=8158




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە