ده‌نگۆی حیزبێکی نوێی ئیسلامی له خه‌ونه‌وه به‌ره‌و واقع
Sunday, 21/11/2010, 12:00
سروشتی تاك و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی زۆرجار به پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه بووه، ده‌بینین زۆر له تاك و هه‌تا ده‌گاته ئاستی کۆمه‌ڵیش ڕقیان له هاوپیشه‌ی خۆیان ده‌بێته‌وه، کرێکار ده‌بینی ڕکه‌به‌رایه‌تی کرێکاری هاوپیشه‌ی خۆی ده‌کات، مامۆستا ده‌بینی له برا یان خوشکه مامۆستاکه‌ی خۆی ده‌خوێنێت، حیزبی عه‌لمانی یه له حیزبه عه‌لمانیه‌کانی تر ده‌دات، حیزبه ئیسلامیه‌کانه دژایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن و هه‌ر خۆیان به فیرقه ناجیه ده‌زانن، وه هه‌روه‌ها.
ئه‌گه‌ر به‌چاوی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه بۆ خودی کاره‌کان بڕوانرایه‌ت ده‌بوو پێچه‌وانه‌که‌ی بوایه، بۆ کرێکار ڕقی له کرێکار بێت که هه‌ردووکیان کرێکارن؟ بۆ دوکاندار ڕقی له دوکاندار بێت که هه‌ردووکیان هاوسه‌نگن؟ بۆ حیزبی عه‌لمانی ڕقی له عه‌لمانیه که هه‌ردووکیان یه‌ك ئامانجیان هه‌بێت؟ بۆ حیزبی ئیسلامی ڕقی له حیزبی ئیسلامی تره ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و هه‌ردووکیان بۆ خوا ئیش ده‌که‌ن؟!
سه‌ره‌نجامی ئه‌م نا تێگه‌شتنه‌یه به‌رده‌وام له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا حیزبی تازه‌و کوتله‌و کوتله‌کاری دروست ده‌بێت، ده‌بینیت هه‌رکه‌س بۆ خۆی و خۆ په‌رستیه‌کی پێوه دیار.
جاران له وانه‌و ده‌رسه ئیسلامیه‌کاندا زۆرجار ئیسلامیه‌کان خۆیان ده‌رکیان به‌م ڕاستیه ده‌کردوو ئاماژه‌یان پێ ده‌داو ده‌یانووت: ئه‌گه‌ر یه‌کێتی یان پارتی فه‌راغێکی ڕۆحی بۆ خه‌ڵکی نه‌کردایه‌ته‌وه چ پێویستی ده‌کرد حیزبێکی ئیسلامی دروست ببێت، چونکه خۆ یه‌کیه‌تی و پارتی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان خه‌باتی کوردایه‌تیان کردووه هیچ لایه‌نێکی تر نه‌یکردووه‌و ئه‌وه‌شی که دروست بووه‌و هه‌ر به‌ناو کوردایه‌تی ده‌کات تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش به‌قه‌ده‌ر ئه‌وان قورساییان نی یه نه له په‌رله‌مانی کوردستان و نه له په‌رله‌مانی عێراقیشدا!
سه‌ره‌نجامی ئه‌و کێشمه‌نکێشه‌یه که زۆرجار جۆرێك له بیرۆکه دروست بکات که‌وا پێشتر بیری لێ نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕین و بیرێك له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان بکه‌ینه‌وه، کێ به‌بیریدا هاتووه حیزبی کۆمه‌ڵی ئیسلامی لێ جیا ببێته‌وه؟ وه‌یان ئه‌نسار الاسلامی لێ جیا ببێته‌وه؟ به سه‌رکردایه‌تی دوو که‌سایه‌تی که ئه‌وانیش مامۆستا کرێکار‌و مامۆستا عه‌لی باپیر بوون که هه‌ردووکیان له ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا کاریان ده‌کرد.
من قسه‌م له‌سه‌ر خودی ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه نی یه، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت ئه‌وه ده‌ربخه‌م چی وای کرد دوو سه‌رکرده‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ریه‌كه‌و حیزبێكی تازه دروست بکات.
ئه‌گه‌ر بیریش له مێژووی کۆنی حیزبه عه‌لمانیه‌کان بکه‌ینه‌وه خۆ مام جه‌لال خۆی پارتی بوو له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فای به‌رزانیدا هاوشانی یه‌کتر خه‌باتیان ده‌کرد، چی پاڵنه‌رێك و فاکته‌رێك بوو وای کرد مام جه‌لال یه‌کیه‌تی دروست بکات؟.
زۆرێك دروست بوونی ئه‌و حیزبانه بۆ خودی ئه‌و سه‌رکردانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که‌وا حیزبه نوێکه‌یان له‌ژێردا دروست کردووه، به‌ڵام ئه‌ی چی له‌و هه‌موو خه‌ڵکه ده‌کرێت یان پێیان ده‌وترێت که له‌گه‌ڵیاندا بوون؟
بێگومان هۆکاره‌کان زۆر له‌وه زیاترن لێره‌دا بتوانرێت به‌خاڵ ئاماژه‌یان پێ بکرێت.
من لێره‌دا هه‌ندێك له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌م وورد ده‌که‌مه‌وه که له‌سه‌ر خه‌ون، بیرۆکه واقع هه‌ر ناوێکی لێ ده‌نێیت، ئه‌وه‌ی که‌وا ئێسته بووه‌ته سه‌رباست و لێکۆڵینه‌وه‌و زۆر له که‌سانی باڵای هه‌تا حیزبه ئیسلامیه‌کان قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌که‌ن که ئه‌ویش دروست بوونی حیزبێکی تازه‌ی ئیسلامییه.
پێش هه‌موو شت حیزبه ئیسلامیه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌یانتوانیووه سود له ئه‌زموون و ئینشیقاقی حیزبه عه‌لمانیه کوردیه‌کان وه‌ربگرن و نموونه‌یه‌کی نا شایسته‌ی ئیسلامیان نیشانی خه‌ڵکی دا له دوو به‌ره‌کی و حیزب حیزبێنه‌و شه‌خس په‌رستی و وه‌سیله کردن به ئامانج و له‌بیر کردن و یان ماف نه‌دانی ئامانجه‌کان.
هه‌ربۆیه بیانو بۆ خه‌ڵکی ساده‌ی مسوڵمان زۆر دروست بووه له‌وه‌ی که شوێن چ حیزبێکی ئیسلامی بکه‌وێت له هه‌رێمێکی چکۆلانه‌دا؟ ده‌نگ به چی حیزبێکی ئیسلامی بدات که هه‌مووی خۆی به ڕاسته‌قینه‌تر ده‌زانێت! ئه‌گه‌ر ده‌نگ به مامۆستا عه‌لی باپیر نه‌دات شکاتی لێ ده‌کات لای خوای گه‌وره! ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌نگی به ئه‌و دا مامۆستا سه‌لاحه‌دین شکات ناکات! ئه‌ی مامۆستا کرێکار شکات ناکات که سجنیشی پێ ڕه‌وا نابینن، ئه‌ی بزووتنه‌وه‌ش حه‌قی شکاتی نی یه که کۆنترین حیزبی ئیسلامیه! جێگه‌ی تێڕامان و قسه کردنی جدیه له‌سه‌ری.
ئه‌وه‌نده‌ی تێکه‌ڵی له‌ناو حیزبه ئیسلامیه حازریه‌کاندا هه‌یه‌و یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته پێ ده‌چێت دروستکردنی حیزبێکی تازه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌موو ناکۆکی و کێشانه‌ی که له ڕابردوو وه ئێسته‌دا هه‌یه له‌به‌رچاو بگیرێت به بڕوای من سه‌رکه‌وتوو تر ده‌بێت.
که‌سانێکی زۆری به توانا له‌و حیزبانه تۆراون و ناحه‌قیشیان نی یه، جگه له‌وه‌ی که‌سانێکی تریش له‌به‌ر نه‌بوونی به‌دیل و دانه‌بڕان له به‌ناو جه‌ماعه زیاتر دڵیان ئێشاوه‌و بڕوایان به‌و جۆره حیزبایه‌تیه‌ی که ئێسته هه‌یه نه‌ماوه.
سه‌ره‌نجامی ئه‌و حیزبایه‌تیه نه‌خوازراوه‌شه که‌وا سه‌له‌فیه‌کان به‌و توندیه دژی حیزبایه‌تی ببنه‌وه، چونکه له ڕاستیدا سیفاتی فیره‌قیان وه‌رگرتووه، ده‌مارگیری و شه‌خس په‌رستی، کۆمه‌ڵه پێوه‌رانێك له‌ناو حیزبه ئیسلامیه‌کاندا که پیاده ده‌کرێت نه‌ك له شه‌رعدا وه‌رگیراو نی یه به‌ڵکو له ڕووه دونیایه‌که‌شه‌وه هه‌ر عه‌یبه.
کابرایه‌ك له بناری به‌مۆ هه‌بوو خاوه‌ن مه‌ڕو ماڵات بوو، زۆرجا له‌ناو کۆڕوو کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی که‌سێکی دیاری کراویان بکردایه‌و به گرنگ له قه‌ڵه‌میان بدایه ئه‌گه‌ر که‌سه‌که به‌و شیوه‌یه نه‌بوایه ئه‌ویش ده‌یووت: به‌خوا من ئه‌و که‌سه به شوانیش ناگرم، یانی گرنگی چی یه به‌خوا شوانی مه‌ڕیشی پێ ناکرێت، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی زه‌قی هه‌ندێك له که‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌کانه شوانی حه‌یوانیشیان پێ ناکرێت له‌لایه‌ن حیزبه‌وه کراون به شوانی ئینسانه‌کان، ئه‌و پێوه‌ره پله به‌ندیانه‌ش به‌ئاشكرا ده‌بینرێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی ماستاوکردن بۆ سه‌روی خۆیان، ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌و چاو به‌ست له‌خه‌ڵك کردنه. ئه‌وه‌نده‌ی ئێسته حیزبه ئیسلامیه‌کان بایکۆتی خۆیان ده‌که‌ن که‌متر ویان هه‌ر هی به‌رانبه‌ر ناکه‌ن.
گرنگه ئه‌و حیزبه‌ی که‌وا باسی لێوه‌ده‌کرێت و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا خۆیان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ده‌بیننه‌وه هه‌وڵی جدی تری بۆ بده‌ن.
هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی که وه‌ك خه‌ون یان هه‌ر لایه‌نی ئیعلامی باسی لێوه ده‌کرێت زۆر له‌وه گه‌وره‌تره‌و له خۆشمه‌وه ئه‌م قسانه ناکه‌م زۆرن له‌و که‌سانه‌ی که‌وا به‌دوای کۆکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کاندان، ئه‌وسا له ئاینده‌دا ده‌بینرێت له‌کاتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا له کوردستانه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه.
که‌سیش ئه‌و مافه‌ی نی یه به سلبی قسه‌ی له‌سه‌ر بکات چونکه سه‌ره‌نجامی سلبیه‌کانی خۆیان بوون ئه‌و حیزبه دروست ببێت، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم ئه‌و حیزبه‌ش زۆر له‌مانه‌ی حازری گه‌وره‌تر ده‌بن هه‌روه‌ك گۆڕان چۆن مێژوویه‌کی که‌م و جه‌ماوه‌رێکی زۆری بۆخۆی په‌یدا کرد به‌هه‌مان شێوه حیزبه ئیسلامیه نوێکه به هێزه‌وه دێته پێشه‌وه، چونکه هه‌ڵگرانی ناو حیزبه ئیسلامیه نوێکه هه‌مووی ئه‌زموونی تاڵی ناو حیزبه ئیسلامیه‌کانیان بینیووه‌و مێژووی کۆن و نوێش له‌به‌رچاودایه.
حیزبه ئیسلامیه‌کان ته‌قه‌ی ناڕه‌زای تێ که‌وتووه‌و خه‌ڵکی عامه‌ش جۆرێك له په‌شۆکانی پێوه دیاره‌و که‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆکانیش به جوانی ده‌رك به ئه‌مه ده‌که‌ن.
عومه‌ر عه‌لی/ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست