له راپرسی سایتی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی یه‌كێتی، 70.4%ی ده‌نگده‌ران پێیانوایه به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان خزمه‌ت به كورد ده‌كات
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
له راپرسیه‌كدا كه سایتی مه‌ڵبه‌ندی 1ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان ئه‌نجامیداوه، 70.4%ی ده‌نگده‌ران پێیانوایه داواكاریه‌كانی ناو به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورددایه.
له راپرسیه‌كه‌دا كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، له كۆی 1149 به‌شداربو، 809 كه‌س پێیانوایه خاڵه‌كانی ناو به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورددایه‌و له به‌رامبه‌ریشدا 294 كه‌س پێیانوایه دژی نه‌ته‌وه‌ی كورده، ئه‌و ژماره‌شی له راپرسیه‌كه‌دا 25.9%ی ده‌نگده‌رانی به‌ركه‌وتوه.
هاوكات 42 كه‌س كه رێژه‌ی 3.7%ی له راپرسیه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، پێیانوایه به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان هیچ كاریگه‌ریه‌كی نیه بۆ خزمه‌تكردنی كورد.
شایه‌نی باسه سایته‌كه به‌و مه‌به‌سته راپرسییه‌كه‌ی دانابو تا خوێنه‌ره‌كانی خۆی ده‌نگ بده‌ن به‌وه‌ی كه به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورده، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بو زۆرینه‌ی خوێنه‌رانی سایته‌كه به‌یاننامه‌كه‌یان به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد زانیبو، به‌په‌له و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له سبه‌ی سایتی مه‌ڵبه‌ند راپرسییه‌كه‌یان سڕیه‌وه.
هه‌فته‌ی له‌مه‌وبه‌ریش ماڵپه‌ڕی (ده‌نگێ گازی)، كه ماڵپه‌ڕێكی گشتی سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و به شێوه‌زاری كرمانجی ژورو (بادینی) بابه‌ته‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه، راپرسییه‌كی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پارته سیاسییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا پرۆژه‌ی گۆڕان بۆ هه‌رێمی كوردستان له ناو پرۆژه‌ی 9 حیزبی كوردستانی، زۆرترین ده‌نگی به ده‌ستهێنا.
له راپرسیه‌كه‌ی ئه‌و سایته‌دا 2957 ده‌نگده‌ر، كه ده‌یكرده 37% ده‌نگده‌رانی راپرسیه‌كه، پرۆژه‌ی گۆڕانیان بۆ واقیعی ئێستای هه‌رێمی كورستان په‌سه‌ند كردبو.
له 29ی مانگی رابوردو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له 7 خاڵ پێكهاتبو، داوایكرد، رێگه له سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی بگیرێت له ئاست ده‌ستوه‌ردانیان له کاروباری حکومه‌ت و پارله‌مان و دادگا و ئاسایش و پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌شی تێدا هاتبو، پێویسته دامه‌زراوه‌کانی ئاسایش و زانیاری و پاراستن و پێشمه‌رگه ده‌ستنه‌خه‌نه ناو کاری سیاسی خه‌ڵک و چالاکیه جه‌ماوه‌ریه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ش به که‌سانی بێلایه‌نی پیشه‌یی بگۆڕدرێن.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئاماده‌كردنی زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دور له ساخته‌كاری و گێڕانه‌وه‌ی موڵک و ماڵی داگیرکراوی حکومه‌ت و خه‌ڵک له‌لایه‌ن حیزبه‌کان و کاربه‌ده‌سته‌کانیانه‌وه، له‌گه‌ڵ كێشانه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم و هه‌مو ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سیسته‌می حوکمڕانیه‌وه؛ به‌شێكی دیكه بون له‌و خاڵانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئاماژه‌یان پێدرابو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست