کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دلسۆزانە بۆکوردستانپۆست

Wednesday, 24/07/2013, 12:00






بیستومە مێژووی رۆژنامە گەری کوردی دەگەڕێتەوە بۆ سەتو چەند ساڵ لە وەی پێش سەردەمی بەدرخانیەکان . ئەو رێگوزەرە هەتا ئەو ڕۆش لەسەر ناوی رۆژنامەگەری بەردەوامە ،ئەو هەویرە ئاو زۆر دەبا وکاری من نیە بەڵام لەو ماوەیەدا کورد نەیتوانیوە سنوری رۆژنامەگەری خۆی لە لە جوغڕافیای وڵات بۆ دەرەوە هەناردە بکا .هۆیەکان زۆرن ،وڵاتی دابەشکراو ،زمانی بریندار ،حیزبی سەقەت و خۆ بە زلزان ،تاکی ترسەنۆک ، کۆمەڵگای خەساو ،............وهەزاران گیرو گرفتی دیکە کوردی خستۆتە ناو جەغزێکی تەنگو ژەنگاوی .خۆ هەڵاوەسین بە تەنافێکی رزیودا بۆ وەسەر کەوتن بە دیواری بڵندی پڕ لە شارەزایی هەر چەن ساڵ جارێک دەمانگەڕێنێتەوە سەر سەر دەمی ئەسحابی کەهەف .
پاش شەڕی دووهەمی جیهانی دەرکەوت کە ئەو وڵاتانەی دەنگیان گەیاندە دەرەوەی سنورەکانی خۆیان کە لە ئاستی رۆژنامەگەریدا و لە پێگەی مێدییاییدا بە کەڵک وەرگەتن لە کەرەسەی زمان بە شێوەیەکی زانستی لە شوێنی پەروەردەداکاندا پەل بەپەل قەڵەمبازان باوێن و خۆیان بە هاموو جیهان بناسێنن .
کورد دوو جار داگیر کراوە (بە تایبەت باشوری وڵات)بەڵام لە ماوەی ئەو دوو دەیەدا هیممەتی تاکی نەترس ، رووپەڕی سایتی نەترس (هەر چەند کەمن) تاکی نیشتمان پەروەر ، ئاکادیمیسێنی بوێر هەتا رادەیەک لە ناو خۆی وڵات باکورو باشور بتوانن زمانی رەخنە بە کار بێنن .(بەتایبەت رەخنە بە چەکوش) و تاکی کوردیش قسەی دڵی خۆی بۆ ئەو سایتانە بنێرێ بە تایبەت بۆ کوردوستان پۆستی بوێر. بەگومانی من ئەو سایتە هەنگاوی باشی هاویشتوە هەر چەند لەسەر ناوەرۆکی بابەتاکان خۆی بە بەر پرس نازانێ .بزاندنی سنوری ترس رووناکگەری بە ئەرکێکی نیشتمانی زانیوە .
من ماوەیەکە بابەتەکانی خۆم ئاڕاستەی ئەو بەرێزانە دەکەم ئەوانیش بە دڵێکی ئاواڵا لێیان قەبوڵ کردوم و ماڵیان ئەوەدان بێ .لە وەش بترازێ بەش بە حاڵی خۆم زۆر شتیان لێ فێر بوم قسەکانم دادەکوژێنم دوو گوتن بۆ هاوڵاتی بە حورمەتم رادەگوێزم .
یەک : هەتا ئەوڕۆکە بۆم دەنەکەوت نوسەر ، شاعیر ، خاوەن هەڵویست ......رۆژهەڵاتی وڵات بۆ چی وا زۆر کەم بابەت بۆ ئەو سایتە دەنێرن من دەزانم کار گیڕانی ئەو روو پەڕە قڕنیس نیین .
دوو: رەخنە بە چەکوش لەسەر چاوانە بەڵام هەر گوتنێک سنوری خۆی هەیە .بە باوەڕی من مرۆوی زانیار دەبێ خۆ لە قەرەی هیندێک وشە نەدا .بابەتێکم خوێندەوە کە باسی شاعیری فرۆشیاری کردبو کە گۆیا وشە جێگای خۆی لە دەست دەدا و شاعیر دەبێتە داردەست من ئەو هەڵویستە بە دڵ و گیان وەدەگرم لەسەر چاوی دادەنێم . بەڵام شاعیر دەبێتە " گەوواد " سنوری جیاوازی دەبەزێنێ رێگای بێ حورمەتی ئاواڵا دەکا ئەوکولتورە هەم بۆ رووپەڕی بە رێزی ئەو سایتە ناخۆشە وهەمێش بۆ نوسەری زۆر بەحورمەتی ئەو دەستەواژەیە .
ئارەزوومرۆژێک بگا پێش گزینگی خۆرە تاو کاتێک مرۆوی کورد دەرگای ماڵەکەی دەکاتەوە " رۆژنامەی پڕ ناوەرۆکی کوردستانپۆست لە بەر دەگای خۆی بە چاو ببینێ وبە بێ ئەوەی چاو لە سنوری دەستکرد بکا .با لە مەزرای پڕ لە بەرەکەتی زمانی ئازاددا ببینە جوتیارێکی دڵسۆز بۆ وێژەو ئەدەبی کوردی واش فێر بین شەوو رۆژمان بە بێ رەخنە تیپەڕ نەبێ .
خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم .


جەعفەر / کەریمی / ٢٣/٧/٢٠١٣
بوڵغارستان / سۆفیا

کوردستانپۆست:
پێش بڵاوکردنەوەی ئەو وتارەی د. جەزا، کە کاکی بەڕێز  جەعفەر کەریمی مەبەستێتی، ئێمە لەگەڵ د. جەزادا و لەگەڵ چەند ئەندامێکی ستاڤدا لەو بارەیەوە گفتوگۆمان لەسەری کردبوو، بۆیە هەمان پرسیار ئاڕاستەی د. جەزا دەکەینەوە، کە ئەوە ببێت بە وەڵامێک بۆ کاک جەعفەر، بەردەوامیش لەسەر ئەوە قسە دەکەینەوە، ئێمە پێمان باشە وشەیەکی گونجاوتر بۆ ئەو دەستەواژانە بەکار بهێنین.
 لەگەل رێزمان و سوۆاسی کاک جەگفەر دەکەینەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە