کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌زافی بووه‌ به‌ گیسکه‌که‌ی هه‌یاس

Friday, 03/06/2011, 12:00


ئه‌زموونێک بۆ سه‌کرده‌ کورده‌کانی ئیستا و داهاتوو
هه‌ر له‌ 17 شوباته‌وه‌ تا ئیستا که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ل خۆپیشانده‌کانی هه‌رێمی کوردستان لیبیا که‌وتۆته‌ به‌ر شالاوی شه‌ڕ و پێکدادان و وولاتانی ڕۆژاوا دوای بڕیاری 1973 نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هێزی ناتۆ خۆی تێکه‌لاوی ئه‌و شه‌ڕه‌ کردووه‌ و هه‌ندێک له‌وولاتان وه‌ک تورکیا که‌ ئه‌ندامه‌ له‌ ناتۆ به‌شداره‌ له‌ هه‌ردوو سه‌ر له‌ ناو ئه‌و شالاوه‌ له‌ شێتیکیان پرسی خورما ده‌خۆی یان مێووژ شێته‌که‌ وه‌لامیدایه‌وه‌ ووتی خورمیژ ده‌خۆم.
وولاتانی ڕۆژاوا له‌ هه‌ر کوێ به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بێت به‌و شێوه‌ ڕه‌فتار ده‌که‌ن له‌گه‌ل هه‌لسووکه‌وته‌که‌ تا بتوانن زۆرترین قازانج بکه‌ن . ئه‌مه‌یان ڕاسته‌ که‌ کاتی دیکتاتۆری به‌سه‌رچووه‌ و ده‌سه‌لاتیان سوواوه‌ بۆ وولاتانی پیشه‌سازی و به‌تایبه‌ت ڕۆژاوا. و ڕۆژاوایه‌کان به‌دوای سیستمێکی نوێن له‌ جیهان که‌ قازانجی زۆرتر هه‌بێت و ده‌سه‌لاته‌کان درێژ خایه‌ن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیان دا بمینێت واته‌ به‌کورتی تا ئه‌و ده‌سه‌لاتارانه‌ هێلکه‌یان بۆ ده‌که‌ن ده‌ژین دوای ئه‌وه‌ بوخته‌ ده‌یاندۆشن و ده‌ستێک به‌ پاشه‌له‌لۆکیان دادێنن و شه‌پێکیان تێهه‌لده‌ده‌ن و سه‌ریان ده‌بڕن و په‌ڕه‌کانیانیش ده‌که‌ن به‌ سه‌رین.
ئه‌م سیناریۆیه‌ی ڕۆژاوا له‌ دژی قه‌زافی هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ل سیناریۆی شه‌ڕی کوێت و ڕوخانی به‌عس. ڕۆژیاوایه‌کان نه‌خشه‌و پیلانیان نه‌ک له‌ مافی مرۆڤه‌ به‌لکو هه‌میشه‌ به‌ر له‌هه‌ر هه‌نگاوێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وولاتانی خۆیانه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌لده‌نێن و ئوپوزیسیۆنی میزاجی خۆیان هه‌لده‌بژێرن که‌ نۆکه‌ر و ئه‌لقه‌ له‌گوێ بێت هه‌ر چۆن ئه‌وانه‌ی له‌ ئیراق و هه‌رێمی کوردستانیان دامه‌زراند . تۆ بلێی ڕۆژیاوایه‌کانی دروشمی مرۆڤایه‌تیان هه‌لگرتووه‌ له‌ به‌غدا ونه‌جه‌ف و له‌ هه‌ولیر و له‌ که‌رکووک و شاره‌کانی تری ئیراق ئاگادار نه‌به‌ن له‌وه‌ی چۆن مافی مرۆڤ له‌و وولاته‌ پێشێل ده‌کرێت و ڕاپۆرتیان بۆ نه‌چێت؟ ‌هه‌شت ساله له‌ ده‌سه‌لاتی به‌غداو بیست ساله‌ له‌ ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌گوزه‌رێت‌ ئه‌و وولاتانه‌ ئاگایان له‌وه‌ نه‌بێت چ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا ڕووده‌دات؟ هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وان کاته‌. تائه‌و کاته‌ بۆ ئه‌و وولاتانه‌ نه‌ڕه‌خسێت قسه‌ی لێناکه ن ئه‌گه‌ر کۆمه‌لکوژیش ڕووبدات بگره‌ هه‌تا ده‌گاته‌ فرۆشتنی کوشه‌نده‌ترین چه‌کی کیمیایان پێ ده‌فرۆشن. کات واته‌ دۆزینه‌وه‌ی دوو فاکته‌ر :
1. به‌رژه‌وه‌ندی وولاتانی ڕۆژاوا.
2. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه‌ پارازیت و مشه‌خۆره‌ که‌ بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژاوایه‌کان له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی وولاتی خۆی دابنێت و خۆی ببێته‌ مۆره‌یه‌کی بێناوه‌ڕۆک.
شه‌ڕی جه‌نگاوه‌رانی لیبیا له‌دژی قه‌زافی بۆته‌ بگره‌ و بکێش له‌ده‌ست ڕۆژیاوایه‌کان و به‌هه‌ر بیانوویه‌ک ناتۆ و ڕۆژئاوا ده‌یانه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه‌ وه‌ک لاستیک درێژه‌ی پێبده‌ن وده‌سه‌لاتی جه‌نگاوه‌ران زۆر سنووردار کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری وولاته‌ ڕۆژاوایه‌کان تیا جێی بێته‌وه‌.
بۆ دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی ئیسرائیل یه‌که‌م جار به‌ پالپشتی ئینگلستان هاته‌ پیلان داڕشتن له‌ دژی ده‌سه‌لاتی عوسمانی پیری په‌ککه‌وتوو. دوایی هه‌مان ئینگلستان له‌دژی ئیسرائیل له‌شکه‌رکێشی کرد و به‌ دۆڕاوی ده‌رچوو. ئیسرائیل له‌و فرسه‌ته‌دا به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی وولاتانی ڕۆژاوا دانا. به‌لام به‌داخه‌وه‌ له‌ وولاتانی عه‌ره‌بی گشت ئه‌وانه‌ی وا ملهوڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یین ته‌نیا خه‌ریکی گیرفان پڕکردنن و چه‌وسانه‌وه‌ ی خه‌لکی خۆیان پێ سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ ڕووی دلخوازی ڕۆژاوا گه‌یشتوون به‌ده‌سه‌لات و ئه‌مڕۆکه‌ش رۆژاوا کاریان پێ نه‌ماوه‌ و ئاقیبه‌ت هه‌ر ده‌بێ به‌ ڕووره‌ش و زه‌لیلی لابچن به‌لام که‌ی؟.

3جۆزه‌ردان 2011 ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە