کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد ده‌یه‌وێت خه‌ڵک بگەوجێنێ؟

Monday, 25/02/2013, 12:00


ژمارە (998) رۆژنامەى هاوڵاتی، چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ عیماد ئەحمەد، جێگرى سەرۆكى حكومەت و، ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى ئەنجامداوە،كۆمەڵێك پرسیارى ئاراستە كردوە ،ئەویش بەپێى عەقڵ و بیركردنەوەى خۆى، وەڵامى داونەتەوە، بەڵام چ وەڵامێك،كەجگە لەخۆىو ئەندامانى حیزبەكەى، هیچ كەسى دیكە باوەڕى پێ ناكات و، لەگاڵتەجارى و چەواشەكارى زیاتر هیچ بایەخێكى پێ نادات
جێى خۆیەتى لێرەدا لەو بەڕێزە بپرسم و بڵێم، بەڕێز ئەگەر خۆت غەشیم نەكەیت و بەویژدانەوە لەمەسەلەكان بڕوانیت ئەوا تێدەگەیت كە، گەندەڵى و ناعەدالەتى و ناهەقى و، تەداخولاتى حزب لە حكومەت و، كوشتن و نائارامى و، بێ سەروشوێن كردنى خەڵك ،نەبوونى یاساو سیستەم ،درێژكراوەى حكومەتەكەت و سەرجەم كابینەكانە، كابینە پاش كابینە ،خراپ و خراپتر بووە، لەو هەموو پرۆژە و خێرو بێرەى وڵات ئەو زوڵم ستەمەتان پێ بەخشیوین.!
لەشوێنێكدا جەنابتان دەڵێن :-حیزب كارى بەسەر حكومەتەوە نیە و،دەست ناخاتە ئیش و كاریەوە،منیش پێتان دەڵێم كە پێچەوانەكەى زۆر راستە،چونكە تا ئیسَتاش مەڵبەند و بەرپرسەكەى بەسەر حكومەتەكەتدا زاڵ وباڵادەستە، ئەگەر خۆتان چەواشە نەكەن، ئەوە لەمن باشتر دەزانن،فەرموو بزانە،كام بەڕێوەبەر هەیە لەشارى سلێمانى ،كەبەشێكى زۆریان خاوەن پاشینەى ناشیرینن و هەندێكیان پیاوى بەعس بوون، لەرێگەى مەڵبەندەوە دانەنرابن؟ بۆناچیت پرسیار بكەیت؟ لەهەریەك لەو بەڕێوەبەرانە،كە چۆن بونەتە كۆیلەو داردەستى حیزب، هەموو رێنمایى و فەرمایشتێك لەوانەوە وەردەگرن ، یان بۆئێوارەیەك ناچیت سەرێك لە مەڵبەند بدەیت،بزانیت ئەو بەڕێوەبەرانە ئیش وكاریان چیە لەمەڵبەند؟ئامادەبون و حزوریان بە فەرمانى كێیە،رەنگبێت ماوەیكى دیكە دەفتەرى ئیمزاشیان بۆدابنرێت.هەموویان دادوبێدادیانە لە تەدەخولاتى حزب لەئیش و كاریان ،جۆرەها كارى ناشیاو نایاساییان پێدەكرێت،لەسەرو هەموشیانەوە بەرپرسى مەڵبەند كول فى كولە و، حساب بۆهیچ كەس ناكات، لەدانان ولابردنى ئەو بەڕێوەبەرانەدا ،پرسە گورگانەش بە تۆ و ئەندامانى مەكتەب سیاسیەكەشت ناكات.گەر جەنابتان راست دەكەن و بەفیعلى جێگرى سەرۆكى حكومەتن، ئەتانەوێت ئەو شەقڵ و نەریتە بشكێنن و دەسەڵاتى خۆتان پیادەبكەن،لەكارێك یان دانانى كەسێك بۆ پۆستێك ناڕازى و نەیاربن، یان تەكەتولێك و دۆست و باوەڕپێكراوێكى ئەو خانمە لەسەركار لابەرن بزانم چارەنووستان چى دەبێت؟
هەرچى تایبەتە بە مەسەلەى نەوت و داهاتى، لەنێوان یەكێتى و پارتى دا،پێم خۆشە وەكو هاوڵاتیەكى سادە وساكار، كەهیچ لەگرێبەستى نەوت داهات و پرۆتۆكۆڵ نازانم. بەڵام وەكو هەر كەسێكى ئەم وڵاتە دەزانم كەنەوت وخێرو بێركەى چۆن وەكو برا لەنێوان خۆتاندا بەش كردوە، ئەوەش دەزانم كە یەكێتى هیچ ئاگاو خەبەرێكى لەچارەنوسى داهات و پرۆتۆكۆلەكان نیە، بۆشى نیە بیزانێت، ئەوەتا لەناو خودى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان، ئاشتى هەورامى هەموشتێكە ،ئەوەى گرنگى پێنەدات و،لاى بێ بایەخ بێت بشكى یەكێتیە و ، لەو وەزارەتە گەورە و زلەدا تاكوتەرا فەرمانبەر و بەڕێوەبەرى سەربەیەكێتى دەبینیت. جوداى ئەوەش بەدزى وقاچاغ و ناشەرعى هەریەك لە بەرپرسانى یەكێتى وپارتى خاوەنى كۆمپانیاى گواستنەوەى نەوت و بیرەنەوتن، وەكو شەمعەى ئاو،نەوت دەیكەنە ناو تانكەرەوە و ،بەدزى قاچاغ بەرەو دەرەوەى هەرێم بەڕێدەكرێت. لەوەش زیاتر من ئاگادارم كە كوڕە هەرزەكارەكەى تۆش سەرقاڵى ئەو بازرگانیەیە،بەڵام چونكە تازە دەستى پێكردوە و سەرەتاى كاركردنێتى تەنها دە دوانزە تانكەرى هەیە. بۆئەوەشى دڵى لەخۆى دانەمێنێت و خەفەت نەخوات كەوەكو كوڕانى بەپرسەكانى دیكە ناتوانێت بژى ،سەرۆكى حكومەتەكەت.
بۆ مەسەلەى تاوانبارانى 17ى شوبات وپیاوكوژانى و تەسلیم كردنیان بەدادگا وەلاِمێكى زۆر كرچ و كاڵ و مناڵانەت داوەتەوە و دەڵێت(هەركەس داوابكرێت دەبێت بچێتە بەردەم دادگا)بەڕێزەكەم لەم وڵاتەدا ئەوەى نرخ و سەنگ وقیمەتى نیە یاسا و دەستور دادگایە،ئەوەتا هەرهەموو پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و، دەزگاى زانیارى و دژە تیرۆر و، پارتى و لقەكانى،لەو خوێن رشتن و تاوانەدا بەشدارن، ئایا بێ خەبەریت یان خۆت لەخەتى گێلى دەدەیت، باوكى شەهیدان سوركێو و رێژوان وبیلال، بەعالەمى ئاشكرا دەیان سكاڵایان لەسەر پیاوكوژان و تەقەكەران تۆماركردوە،كێ وەڵامى داونەتەوە؟یاساو قانونى حكومەتەكەت یەخەى كامیانى گرت و ،بردنیە بەردەم دادوەر؟گرفتەكە ئەوە نیە كە كێ تەقەى كردوە و، كێ ئەوانەى شەهید برینداركردوە؟ئەسڵى مەسەلەكە ئەوەیە، كێ فەرمانى داوە بە لقى چوار و هێزى چەكدار تا تەقە بكەن وخەڵكى ناڕازى بكوژن؟؟ تاوانبارانیش وەكو رۆژى رون مەعلومن. رەنگبێت بۆ پەردەپۆشكردنى ئەو تاوانەو پاراستنى گیانى پیاو كوژەكانتان، هەمان شێوەى كەیسەكەى سەردەشت عوسمان، سیناریۆ و فێڵێك بكەن و،بچن یەك دوو عەرەبى زیندانى یان یەك دووپیاو كوژ ودز بهێنن و، ئیعترافیان پێ بكەن و، لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنەكان بڵێن ئەوەتا ئەوانە بكوژى رۆڵەكانتانن، بەو مەهزەلەیە خۆتان لە خوێنى بەناهەق رژاویان بدزنەوە.
ئەوەى كەتایبەتیشە بەدەستەواژەى براگەورەیى و هەوڵ و تەماعى كۆسرەت، تا ببێتە بەدیلى تاڵەبانى و، سكرتێرى یەكێتى،بەڵى بەدڵنیایەوە دەڵێم وهەروا ناوتان دەهێنا،هەمووتان سەردەمى باڵادەستىكۆسرەت و حكومەتەكەیدا ، وەك كوێخاو برا گەورەبۆى دەچەمانەوە.تا ئەم ماوەى پێشتریش كۆسرەت چاوى لەشوێنەكەى تاڵەبانى بوو،خەونى پێوە دەبینى،هەرئێوە بوون بونە كۆیلە و پیاو و دەربارى ئەو كەسە،لێتان كردین بەوەحشى شاشە، دەست لەسەر سنگ بون بۆىـ برادەرتان هەبوو دەیوت: ئەگەر كۆسرەت ئەمربكات،دەچم تاڵەبانى وەكو.... بەدەست و قاچ بەستراوى دەهێنم . تۆش بەڕێزەكەم لە ئەستێرەیەكى دیكەوە نەهاتویت ،نیوەى تەمەنت لەگەڵ ئەو حیزبە بەسەر بردوە، بیرتان ماوە سەردەمى ئاڵاى شۆڕش ،چ بێ رێزى و سوكایەتى نەهامەتیەكتان لەسەردەستى یەكێتى چێشت؟ ئێستاش پارەو پۆست هەموو شتێكى لەبیر بردویتەوەو، لەژێر سایەى یەكێتى وپارتى باسى مافى مرۆڤ وشەفافیەتمان بۆدەكەیت؟! واباشترە لەبرى ئەوەى رەنگ و روخسار وناشیرینەیەكانى ئەو دوحیزبە میكیاژ بكەیت و بەشێوەیەكى جوان حكومەتەكەتمان پیشان بدەیت،چاكترە رەنگ و روخسار و هەست و ناخى خۆتان جوان و پاك بكەنەوە.

لەكۆتایدا بەدڵنیایەو پێتان دەڵێم پاش نەمانى تاڵەبانى ئەوەى دێتە كایەكەوە بەچەشنى پارتى و بنەماڵە دەسەڵات دەگرێتە دەست و بۆهەتایە پاوانى دەكات، هێرو كوڕەكانیەتى،ئەوەش نەك هەواڵى تازە و نەبیستراونەزانراو بێت و من یەكەم كەس بم درك بەوە كردبێت ،بەڵكو دەمێكە بڕیارى لێدراوە كۆتایشى پێ هاتوە،ئەوەى كە مەسەلەكەى بەهەڵواسراى هێشتۆتەوە جارێ بڕیارى لەسەر نەدراوە مان و مردنى تاڵەبانى یە. چوونى شاندەكانى یەكێتى بۆ هەریەك لەوڵاتانى دوژمنى كورد (توركیاو ئێران) بەسەرۆكایەتى كۆسرەت. دیدارو باس وكۆبونەوەیان، هەر بۆ ئەو مەسەلەو تەوەرەیە بوو،،ئەوانیش ئەوەیان پێ خۆشە، ئەگەر نا مەعلومى جەنابتانە كە یەكێتى هەرگیز ئەو حیزبە سەركەش و یاخى وكۆڵنەدەرە نیە ،بتوانێنت لەدیاریكردنى سیاسەتى ناوخۆ و چارەنوس و ئایندەى خۆیدا، رۆڵ وئەرك و پرس و راوێژى ئەوان فەرامۆشبكات.
هیوادارم پاش نەمانى تاڵەبانى و دەركەوتنى هێرۆ و كوڕەكانى، دەنگى ناڕەزایت بەرزبكەیتەوە و ئەو كارە رەد بكەیتەوە، داوا لە ئەندامانى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى بكەیت ،با پۆستى سكرتیرى یەكێتى لەرێگەى هەڵبژاردن و دەنگدان بێت،خۆ ئەگەر بەقسەشیان نەكردیت ،ئەوا ئەمجارەش ئاڵاى شۆڕشێكى نوێ بە هاوكارى و چاوساغى پارتى و بەرزبكەرەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە