سه‌رنج بۆ وتاره‌که‌ی به‌ڕێز دکتۆر قه‌ره‌داغی
Monday, 02/08/2010, 12:00
هه‌مو لایه‌ک ده‌ست خۆشیت لێ ده‌کات که له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌و هه‌مو یارمه‌تییه‌ی کوردت داوه به‌ڵام ئه‌مڕۆ خه‌ڵک وشیاره و به‌و وه‌ڵامه‌ی تۆ دڵی ئاو ناخواته‌وه له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه:
به‌ڕێز سه‌ردار پشده‌ری له نامه‌که‌یدا پرسیاری ئه‌وه ده‌کات که بۆچی به هه‌مان گوڕ و تینه‌وه ناچیت به ده‌نگ ئاواره‌کانی قه‌ندیل و ئه‌و کورده هه‌ژار و داماوانه‌ی که به هۆی تۆپ بارانی ئێران و تورکیاوه ئاواره بون؟
ده‌زانین که له ڕابردودا هه‌زاران دۆلاری سعودی و خهلیجیت وه‌رگرتوه بۆ دروست کردنی مزگه‌وت و باره‌گا بۆ حیزبه ئیسلامییه کوردیه‌کان به‌ڵام ئه‌و نانه نانه که ئه‌مڕۆ له خوانه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ره‌وه که چیت کردوه بۆ ئاواره و هه‌ژاره داماوه‌کانی کوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان؟
له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌می ئاواره‌کانی فه‌له‌ستینت بێت که هه‌مو دنیا یارمه‌تیان ده‌دات بۆچی ناچیت منداڵانی کورد له زیندانه‌کانی تورکیا ده‌ربێنیت که حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان بێ به‌زه‌ییانه سوکایه‌تیان پێ ده‌کات؟
مێژووی کورد پڕه له سه‌لاحه‌دین و مه‌لای خه‌تێ که له زیان زیاتر سودێکی وه‌هایان بۆ کورد نه‌بوه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و مێژوهت له‌بیر چوه ئه‌وه نه‌وه‌ی تازه‌ی کورد هه‌رگیز له‌بریان ناچێت؟
ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاواره و په‌ڕاگه‌نده‌کانی کوردستانی ئێران له‌سه‌ر سنوری ئه‌رده‌ن گیریان خواردبو ته‌نانه‌ت یه‌ک موسڵمان بێزی نه‌ده‌هات بچێت چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵدا بکات هه‌تاوه‌کو به قه‌ولی خۆتان کافره‌کانی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئه‌وروپا فریایان که‌وتن و گوێزرانه‌وه بۆ سوید و نه‌رویج و ئیرله‌ندا و که‌نه‌دا پێم ناڵێیت ئه‌م ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌ی ئێوه له کوێ بوو؟
تکایه ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت دایه‌وه زانیاری ده‌قیق ترمان بده‌رێ له‌سه‌ر ئه‌و ملیۆنه دۆلاره‌ی که له سعودییه وه‌رت گرت بۆ به مزگه‌وت رێژکردنی کوردستان؟
من داوای لێبوردن ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه وه‌ڕست ده‌که‌ن؟ به‌ڵام به نیازێکی پاکه‌وه ده‌یکه‌م و خه‌می من ته‌نها و ته‌نها ئه‌و ئاواره و بێ که‌سانه‌یه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان که ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته لێیان قه‌وما هه‌زار حاریس زاڕی و قه‌ره‌زاوی سودی پولێکیان نابێت؟
زۆر سوپاس ئه‌گه‌ر کاتت هه‌بو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست