درەختێکی گول ئەرخەوان
Wednesday, 03/10/2012, 12:00
دره‌ختێکی گوڵ ئەرخەوان
له‌په‌نجه‌ره ی ژووره‌که‌مدا
وشک بووه
ده‌رگا‌م تۆزی
غه‌ریبی لێ نیشتووە
ئاسمان لەهەوری ڕەشە
تاریک بووە
ئه‌ڕۆم و دێم
له‌سه‌ر تاقمێکی خۆڵەمێشی
دائەنیشم
لە کۆنەوە
ڕەنگی یەکترمان
گرتووه
که‌دێمه‌وه لێی ئه‌پرسم
کێ بوو هاتە سەردانت؟
بەم کاتە ناوه‌خته‌دا
غوربه‌ته
رێی وون کردووە
که‌ی بێ سه‌رم ؟
سەرینی
ژورسەرت بێت
کەی بێت یادم؟
لە یادتە بژێتەوە
منم بێ خاک
زه‌منیک
لە خاك ئەنێم
ته‌مه‌ن
هەر لە ژوانە
دەژێتەوە
کات بەسەر چوو
دوور لە نیگات
کاتی پشودانم
لێم زویر بوو
به‌جێی هێشتم
هه لێکت بۆ نەڕەخساندم
باسی خەمت بۆ بڵێم
ته‌مه‌ن سه‌ودای شەرابێک بوو
جامێکت نۆش نەکردم
راستییه‌کان زۆرانبازی
ڕۆژگارێک بوون
له‌ناخمدا دێن و دەڕۆن
هه‌وڵه‌کانم
درەختی یادێک بوو
گەڵای وەری
لە ئاستی من
گه‌ڕام به‌دوای ماڵی خەونە
چه‌نده‌ها شارانم بڕیی
بووم به‌سۆفی
چاوم کردە نزای تۆ
فرمێسکت لە چاو نەسڕی
ئه‌ستێره‌کان
بێچوی مه‌له‌وه‌ری شەوان
ده‌رباز ده‌که‌ن
گه‌رێلا‌ی مەرگ
لە سێبەری چیاکان‌دا
لە گەڵ رۆحە
تێ دەپەڕن
هه‌رچه‌ند ه‌سۆراغیان بووم
هەر نەهاتن
مه‌له‌وه‌ری کەنار ڕووبار
باڵی گرت و
له‌هێلانه‌ی کۆت
هاته‌ده‌ر
من هێشتا یه‌خسیری تۆم
خاکم بەسەر
تۆ بڵێت ئه‌و دیوی دونیا
ئاوڕم لێ باتەوە
یان سزا بڕیارێکه
ئاوڕ لە کەس ناداتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست