گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژئاوایی ووڵات دژیی ئیراده‌ی کوردی ئازاده که په‌که‌که پێشه‌نگایه‌تی ده‌کات - به‌شی یه‌که‌م
Saturday, 10/08/2013, 12:00
دوای گۆڕانکاریه‌کانی باکووری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین، تێک چوون ده‌وڵه‌ته دهستپۆتهکان و ده‌سته‌وه‌ردانی هێزی هه‌ژموونگه‌رای سه‌رمایه‌داری بووه هۆکاری زیاتر قووڵ بوونه‌وه‌ی کیشه‌کان، شۆڕشی گه‌له‌ری کۆمه‌ڵگا به هاوکێشه‌یی شه‌ڕ و کوشتارگه‌ی گه‌لان نۆرمی پێدرا، ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆره‌کان و هێزه دژبه‌ره‌کانی وابه‌سته به هه‌ژموونگه‌رایی جیهانی ڕێچکه‌یی شۆڕشی دیموکراتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیان قۆسته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هاوکێشه‌ی سیاسی به پێی مهترۆکهکانی خۆیان دارشت و هێزه کۆنه‌په‌رست و فهناتیکیه مه‌زهه‌بی و ئایینه‌کانیان فۆرمیلهکرد و پۆشاکی شۆڕشی ساخته‌یان کردهبهریان بۆچاوهشهکردنی خه‌ڵک، شێواندنی داخوازییه‌کانی خه‌ڵک که له‌سه‌ر بنه‌مایی شۆڕشی دادیی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیموکراتیک به شێوازیی گه‌له‌ری ڕه‌نگی خۆی داڕشت بوو. ئه‌و شۆڕشه‌ی به به‌هاری عه‌ره‌ب ده‌ستی پێ‌کرد وه‌رچه‌رخا بۆ کوشتارگه‌یه‌کی بێبنه‌ما و هه‌موو هیواکانی خه‌ڵکیان تێکشکاند، به هۆیی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ده‌سه‌ڵات ناچاریی وازهێنانی له‌ده‌سه‌ڵات قبووڵکرد، خه‌ڵک ڕیفۆرمێکی ناوخۆی گۆڕانێکی ته‌جریدی کرده بنه‌مایی هه‌نگاونان بۆ سیسته‌می دیموکراتی و دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وڵدان بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی هه‌موو تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئازاد، ترووسکی ڕووناکی ئه‌م شۆڕشه بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ترسناک بوو بۆیه له ڕێگایی ده‌ستوه‌ردانێکی کاولکاری و سیاسه‌تی ساخته‌کاری و پاراستنی داخوازیی شۆڕشی به‌هاریی عه‌ره‌بی ده‌ستوه‌ردانی کاولکاریان پێشخست. له لیبیاوه فۆرمیله و مۆدێله‌که‌یان گۆڕی بۆ شه‌ڕێکی خوێناوی کاولکاری و زه‌مینه‌ی شه‌ڕیی شه‌ته‌ک بوونی ناوخۆیان کرده بنه‌مایی سیاسه‌تی ده‌ستوه‌ردان له ناوچه‌که. بۆئه‌وه‌ی هیواکانی دیموکراتی خۆجێ تێک بشکێنن که له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا وه‌رچه‌رخانێکی خێرایی له‌ناوچه‌که‌دا کرده ئه‌مری واقع و هه‌ر ڕۆژ به خێرایی گه‌شه‌یی ده‌کرد.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌م گۆڕانکاریانه‌دا و تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان به پێشه‌نگایه‌تی په‌که‌که بۆ سیسته‌مێکی ژیانی و چاره‌سه‌ری مایینده پشت به‌ستوو به بنه‌ما و پێوه‌ری دیموکراتی کۆمیناڵ و ده‌سته‌به‌رکردنی له ڕۆژئاوایی کوردستان بووه واقعێکی سیاسی و ژیانی، له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێکه‌وته‌وه و وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ سیسته‌م پشت به‌ستوو به سیاسه‌تی دیموکراتیک و دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که مۆرکی خۆی له مێژوویدا، کاردانه‌وه‌ی شۆڕشی ئاشتیخوازانه دوور له هه‌موو پێوه‌ره‌کانی به‌کارهێنانی هێز و جڵه‌وگیرکردنی هێز له چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی ڕاوا و کردنی به مووڵکی هه‌موو گه‌ل و به‌ره‌و پێش بردنی پێوه‌ره‌کانی دیالۆگ و داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می ئیداری له‌سه‌ربنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و بڕیاردانی گه‌ل بۆ پێشهاتی سیاسی و ئیداری ئابووری و به‌ڕێوه‌بردن، وه‌ک پارادگمایهکی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌موو کهمووکوورتیهکانیش هاوکێشه‌یی سیاسی و هزراندنی هه‌موو ده‌سکه‌وتێک له ڕێگایی دیالۆگ و سیاسه‌تی گه‌لاری دوور له هه‌موو پێوه‌رێکی سه‌ربازیی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌وه هه‌نگاوی سه‌رکه‌وتنی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، پێشخستنی چه‌مکی پاراستنی ڕه‌وای وه‌ک بنه‌مای فکروڕامان و خاوه‌نداری کردن له‌ده‌سکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک کرده مووڵکی گه‌ل.
له دوایی پرۆسه‌یی شۆڕشی ڕۆژئاوایی کوردستان و به‌ڕێوه‌بردنی دامووده‌زگاکان له‌لایه‌ن کورد وه‌ک سیسته‌مێکی خۆسه‌ری دیموکراتیک له‌ناو شهرتوومهرجی شه‌ڕێکی به‌رفراوان له سوریا کورد هه‌ڵبژارده‌ی سیاسه‌تی خۆیی به بنه‌ماگرت و هه‌وڵدانی له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری ناوخۆی و دیالۆگ و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ناو سوریادا به‌بنه‌ما گرت، نه‌ک کێشه‌کان ده‌رهاویشته‌ی ده‌ره‌وه بکات و پشتبه‌ستن به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌وه، به‌ڵکوو پشت به‌ستن به هێزی خۆی وه‌ک بنه‌مایه‌کی فکری فهراهمکرد. هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتخواز به‌ناو ئۆپزسیۆن و سوپایی ئازاد و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، شه‌رێکیان خوڵقاند نزیک سه‌دهه‌زار کوژاو کۆچبه‌ری ملیۆن که‌سی له‌گه‌ڵ خۆیداهێنا و به‌رده‌وام ده‌کات، ڕۆژئاوای ووڵات له‌سه‌روبه‌ندی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی هزری و سیاسی ئیداریی گۆرانکاری له زهندا وه‌ک بنه‌مای تێکۆشان و شۆڕشێکی نۆژه‌ن ده‌رکه‌وته گۆڕه‌پان و له نێوان هه‌ردوو ههیمانهیی ده‌سه‌ڵاتخوازی دهستپۆت و موحافهزاکار و هه‌ژموونگه‌رایی سه‌رمایه‌داری، وه‌ک گۆڕاپانی سێهه‌مین و پشت به‌ستوو به هێزوبیرو فکروڕامانی خۆی سه‌نتێزێکی نوێ سیاسه‌ت و میکانیزمهیهکی نوێ وه‌ک بنه‌مایه‌کی سیاسی ده‌سته‌به‌ر کرد و له ژیانی کۆمه‌ڵگا ره‌نگیدایه‌وه.
هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تایی ئاڵۆزییه‌کانی سوریا هه‌وڵیاندا کورد له‌سه‌ر بێ پره‌نسیپ و سیاسه‌تێکی نادیار ببێته پارچه‌یه‌ک له هێزی به‌رهه‌ڵسکاری دژ به‌ده‌وڵه‌ت و ڕۆژئاوا بکه‌نه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له دژیی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، بێئه‌وه‌ی هیچ ئیهتمایهک بۆ کێشه‌یی نه‌ته‌وه‌ی و سیسته‌می داهاتوو کورد ڕاچاوبکرێت و ڕوانگه‌یه‌کی ڕوونیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و سیسته‌می سیاسی سوریا جێگای کورد له‌ناو سوریایی نوێ‌دا، هه‌وڵیاندا له ڕێگه‌ی چه‌ند پارتیهکهوه که نۆکه‌ری داگیرکاری و له دوایی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیانن کورد بکه‌نه مقاشیک و خۆشکردنی ئاگریی شه‌ڕیی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و داگیرکه‌ران، هه‌وڵیاندا نوێنه‌ری ڕاستی کورد قبووڵ نه‌که‌ن و له هاوكێشه‌ی سیاسی په‌راوێزی بخه‌ن و فۆرمیله‌ی پێشه‌نگی ساخته پێش بخه‌ن و هه‌ستی خه‌ڵک بۆ شه‌ڕێکی کاولکاری و بێئه‌نجام په‌لکێش بکه‌ن، به‌ڵام نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کورد به پێشه‌نگایه‌تی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ئاماده‌یی ئه‌م سیاسه‌ته تاریک و بێبنه‌مایه نه‌بوو له گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگیه‌کان بوو لهپمهڕ و ڕێگر له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی نۆکه‌ران و خزمه‌تکاره‌کانی ئه‌نقه‌ره، لێره‌وه ئه‌م پارتجاشانه هه‌وڵی دوژمنکارانه و ره‌شکردن و گرێدانیان په‌یه‌ده یان به ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د کرده سهرمانشێتی ڕۆژنامه‌کان و سیاسه‌تی ئه‌ساسی خۆیان. ڕه‌شکردن و خراپکاریی دوژمنایه‌تی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن دژیی (په‌یه‌ده و کورد) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌یی کورد نه‌بووه لیستکی ئه‌وان و نه‌بووه سووته‌مه‌نی مه‌رامه‌کانیان، بنه‌مایی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆ و گرێ‌دراو به پارادگمای کوردی ئازاد و بژارده‌ی گه‌لان و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی به ئه‌ساس گرت، ئه‌مه‌ش بۆ ئاغاکانیان جێگایی قبووڵ نه‌بوو. بێگومان هه‌ندێک پارت و هێزیی کوردی له داڕشتنی ئه‌م سیاسه‌ته گڵاوه‌دا له‌سه‌ره‌تاوه جێگای خۆیان ده‌گرن و هه‌موو هه‌وڵدانیان بۆ تێکشکاندی ئیراده‌ی کوردی ئازاده که په‌یه‌ده پێشه‌نگایه‌تی ده‌کات چونکه به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه و سیاسه‌تی به‌کرێگیراویان بێ بڕشت و مایه‌پووچ ده‌بێت و چیتر ناتوانن خۆیان وه‌ک نوێنه‌ری کورد به‌ناو بکه‌ن و گه‌ل بخه‌نه خزمه‌ت ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
بۆیه پلانگێڕی ئه‌مڕۆ له دژیی رۆژئاوایی ووڵات شه‌ڕێکی ستراتیژیک و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ پێگه‌یی کوردی ئازاد له‌سه‌ده‌یی بیست و یه‌که‌مدا، ههزمنهکردنی پێگه‌یی کوردێکی ئازاد و خاوه‌ن ئیراده‌یی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، بێگومان زۆرده‌مێکه شۆڕشی ئازادیخوازیی گه‌لان به پێشه‌نگایه‌تی په‌که‌که بنه‌مایی فکری و ئایدۆلۆژی خۆی ده‌سته‌به‌ر کردووه و خاوه‌ن پارادگمایی هه‌رێمی و جیهانییه، له ده‌ره‌وه‌یی ئه‌قڵیه‌تی به‌رژوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و پیرۆزکردنی تاکره‌وی ده‌سه‌لات و سیاسه‌ت قۆرخکردنی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ژێر چهتریی نه‌ته‌وه‌ی و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌لاوه‌ناوه و هه‌وڵدانه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای دونیا بینی نوێ مودێرنیته‌ی دیموکراتی خۆی به‌ڕێکخستن کردووه، له بیروباوه‌ڕی پاشکۆی و بێئیراده‌ی و خۆبه‌ستنه‌وه به هێزی ده‌ره‌کی و ئه‌قڵیه‌تی دۆگماکان وه‌رچه‌رخانی فکری و هزریی ده‌سته‌به‌رکردووه و له گۆڕه‌پانی سیاسی بۆته خاوه‌ن سیسته‌م و مۆدێلێکی نوێی ژیان بۆ کۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی، چونکه شۆڕشی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایی پارادگمای ژیانی ئازاد، نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک، بژارده‌ی گه‌لان بنه‌مایی فه‌لسه‌فی خۆی داڕشتووه و سیاسه‌تی دیموکراتیکی بۆ چاره‌نووسی گه‌لان له‌خۆی گرتووه. له‌گه‌ڵ گه‌وره بوون و پێشکه‌وتنی ئه‌م شۆڕه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش زۆر لایه‌ن و ڕێکخراوههن تووشی شۆک و په‌تاو سه‌رما ده‌بن و وه‌ک کێچ له کهوڵیاندا بێت ئوقره‌یان لێده‌بڕێت سه‌ر به هه‌زار کوون و کهلهبهردهکهن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕێگا له‌سه‌رکه‌وتن و گه‌وره بوونی ئه‌م شۆڕشه بگرن، چونکه ڕاستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره به گه‌وره بوون سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه مردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دێته به‌رچاو، هه‌موو کاتێک به دژبه‌ری خۆیانی ده‌زانن له کاتێکدا له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م شۆڕشه‌دا شتێکی وابهدیی ناکرێت و خاوه‌ن هیچ مه‌یلێکی وا نییه که دژبه‌ریی بۆخۆی په‌یدا بکات، به‌ڵکوو هه‌وڵده‌دات له ژێر چه‌تری خزمه‌تکردن و پێکه‌وه کارکردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل به هه‌موو ڕه‌هه‌ندوو فکریی جیاواز بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا بهگهربخرێت و بکه‌وێته خزمه‌تی ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادیی گه‌ل و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی.
هه‌رچه‌ند ئه‌م شۆڕشه ئه‌لته‌رناتیڤی سیسته‌مێکه که سه‌د ساڵه داگیرکاری و نکۆڵی و دیکتاتۆری ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و کاولکاری کۆمه‌ڵکوژی سه‌پاندووه، به‌لاوه‌ده‌نێت و سه‌رله‌نوێ ژیانی ئازاد و خاوه‌ن ئیراده پشت به‌ستوو به ئیراده‌یی گه‌ل ئاوا و ده‌سته‌به‌ر بکات. خاوه‌ن فکری دیموکراتیک و ئازادیی خوازه، بۆیه ئه‌مڕۆ هێزی هه‌ژموونگه‌راو ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌وه و هێزه‌کانی به‌ناو دژیی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا، سه‌نگه‌ری دژه ئازادیان وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاو هه‌ڵبژاردووه و له جێگایی هاوکاری پشتگیری بۆ مافه سروشتیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوا هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رکووت و کۆمه‌ڵکوژیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، له به‌کگراوه‌ندی هاوته‌ریب دژیی گه‌لی ئازادیخواز و دیموکراتیکی گه‌لان له‌ناو پلانگێرێیهکی وهحشیهتگهراییدا به هه‌موو شێوه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی هێرشی وه‌حشیگه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و کۆمه‌ڵکوژی وه‌ک هه‌ڵبجه و ساڵی نه‌وه‌ده‌کانی باکوور له ژێر ده‌مامکی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، چۆن به‌ناو حزبووڵڵه که ناسنامه‌ی ڕاستینه‌ی ژیته‌م و هێزه شاره‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک بوون کۆمه‌ڵکوژی و بکه‌ری نادیاریان دژیی ووڵاتۆپارێزان و ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و کاولکردنی گونده‌کانیان به ئامانج گرت بوو، هه‌مان ده‌مامک و هه‌مان ده‌وڵه‌تی شاره‌وه ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاوا به پشتگیری هێزه تاریکه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ژێر ده‌مامکی ئهلقایدهی نه‌خوازرای سه‌ربه‌خۆیان شه‌ڕیان له دژی کوردی ئازاد ئیلانکردووه و به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له کاتێکدا سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر سیاسه‌تی دژه تیرۆر و ئه‌لقایده هه‌موو شێوازێک بۆ له‌ناوبردنیان په‌یره‌وده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بێده‌نگن له‌وه‌ی له رۆژئاوا ڕووده‌دات ئه‌م بابه‌ت زۆر پرسیار له‌خۆی ده‌گرێت بۆچی بێده‌نگی پلانه‌کانی پشتی په‌رده چین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن گوزارشته له ئه‌قڵه‌یه‌تی داگیرکاری هه‌ژموونگه‌رای سه‌رمایه‌داری له کوردستان که هیچ کاتێک ئیراده‌ی ئازادی گه‌لانیان بۆ هه‌زم ناکرێت و پێوه‌ریی دیموکراتیک که خۆی بسپێرێته سه‌رجه‌م پیکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وان ترسناک و زیان به‌خش سه‌یری ده‌که‌ن، له کاتێکدا هه‌موو گۆڕانکاریه‌کانی ڕووده‌دات وه‌ک داخوازیی گه‌لان فۆرمیله‌ی ده‌که‌ن تاکوو ئه‌و کاته‌یی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابووریه‌کانیان کۆک بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه یان خزمه‌تکاریان نه‌بێت بێ هیچ دوودڵیه‌ک پشتگیری دوژمنه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی جڵه‌وی سیاسه‌تی خۆیان له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت،.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست