له سه‌ر گومرگى فڕۆكەخانەى سلێمانى نێودەوڵەتى
Sunday, 05/07/2009, 12:00
کوردستانپۆست ئه‌م نووسینه‌ی سانسۆر کرد.
ئه‌و که‌سه‌ی که ماوه‌یه‌که له سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و گومرگ و به‌شه‌کانی تری ده‌نووسێت، به بێ به‌ڵگه کۆمه‌ڵیک تۆمه‌ت ده‌پێچێته‌وه، هه‌ر چه‌نده ئێمه داوای به‌ڵگه‌مان لێکرد، بۆیه لێره‌وه پێی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ی به‌رده‌وام بێت و له خۆیه‌وه ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه‌دروست بکات، هه‌روه‌ها نووسینه‌که به‌سه‌ر ئێمه‌دا تێبپه‌ڕێنێت، ئه‌وا ناچار ده‌بین ئه‌و کۆمپیوته‌ری که نووسینه‌که‌ی لێوه‌ده‌نێرێت، له گه‌ڵ کات و ساته‌کاندا، ئێمه ئاشکرای بکه‌ین، داواش له به‌ڕیوه‌به‌رانی گومرگی فرۆکه‌خانه و شوێنه‌کانی دیکه‌یان ده‌که‌ین ئه‌و که‌سه‌ی گومانتان لێیه‌تی چاوی بخه‌نه سه‌ری، بزانن له چ کاتێکدا کۆمپیوته‌ر به کار ده‌هێنێ، چونکه دیاره ئه‌و که‌سه ده‌یه‌وێت کاری ڕاگه‌یاندنی ئێمه‌ش ناشرین بکات، به داوای لێبوردنه‌وه له‌و که‌سه‌ش ده‌که‌ین که به‌ڕیوه‌به‌ری ئیدارییه، که ئه‌و که‌سه‌ی بابه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر نووسیوه و ده‌ستی بۆ ڕاکێشاوه، پێی ده‌ڵێین ئه‌مه کاری ئێمه نییه که‌سێکی نزیکی خۆی له ڕێگه‌ی نووسینێکه‌وه به مه‌به‌ست له‌که‌داری کردووه. ئێمه بۆیه ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌مان به‌م شێوه‌یه نووسی، چونکه ئه‌و که‌سه ئێمه‌شی بێتاقه‌ت کردووه، دیاره بۆ خۆی کێشه‌یه‌کی ده‌روونی هه‌یه و به‌و شیوه‌یه ده‌یه‌وێت ده‌ریببڕێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست