با سنورێک دابنێێن بۆ سوکایه‌تیکردن به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان!؟
Tuesday, 03/03/2009, 12:00
ره‌خنه‌یه‌ک له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان /هه‌ولێر .
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خه‌مه‌کانی نیشتمان قوڵتر و ئازاره‌کان به‌رفراوانتر ده‌بێت ،بێ ئه‌وه‌ی هیوا یان تروسکا‌یه‌ک له‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه ببینین . ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و یاسای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌رده‌چێت ، به مانشێتی له‌ڕۆژنامه‌که‌ی ده‌نوسێت (800 ملیۆن دۆلار) له‌پشکنینی ده‌رهێنانی نه‌وت یه‌کێتی وه‌رده‌گرێت !!. وه‌مانشیتی ژماره 158 ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌نوسێت ، سه‌رۆکی حکومه‌ت 60 هه‌زار مه‌ترزه‌وی له‌سه‌ر پارته‌که‌ی تاپۆ ده‌کات . بێ ئه‌وه‌ی نه‌فی دزینی پاره‌که‌ی یه‌کێتی و زه‌وی تاپۆکردنه‌که‌ی پارتی به‌وشه‌ش بکرێته‌وه !!؟ که‌چی له‌وڵاتی سوێد ساڵی 1995 سه‌رۆک وه‌زیرانێک(مۆنا سالین) له‌سه‌ر کڕینی ته‌نیا یه‌ک ده‌ق جل وبه‌رگ به‌پاره‌ی حکومه‌ت (میلله‌ت) ده‌ستیان پێ کێشاوه (ئه‌گه‌ر چی دوایی پاره‌که‌شی گه‌راندبۆوه ناو بانقی حکومه‌ت) . به‌رپرسانی ئه‌م ولاته به‌رده‌وام ده‌ڵین رۆژنامه‌نوسان بابه به‌ڵگه قسه بکه‌ن ، تو خوێنی شه‌هیدان، ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ناڕاست و ئێمه‌ش به‌دروست ده‌یخۆین ، به‌ڵگه و کاره‌ساتی له‌مه زیاتر هه‌یه ؟؟. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه نمونه‌ی مشتێک له‌خه‌رواری 18ساله‌ی ده‌سه‌ڵاتتانه.
ئه‌م کارانه‌ش واده‌کات زۆرینه‌ی تاکی کورد بیرکردنه‌وه‌ی له‌وه بخولێته‌وه ،که چۆن به‌پێ ی بواره‌کانی بۆی ده‌سوڕێ ،بڕێك پاره‌ی ئه‌م گه‌له بۆ خۆی تاڵان بکات . بۆیه ده‌توانین بلێین ئه‌م 2 پارته ، نه‌ک دام و ده‌زگا سیاسیه‌کانی وڵات به‌ڵکو خودی کۆمه‌ڵگاشیان ، به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد وتێكچونی شیرازه‌ی کۆمه‌لایه‌تی بردوه وده‌به‌ن .
خه‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌ر ته‌شه‌نه‌پێکردنی گه‌نده‌ڵی له‌ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌لگا و سه‌رهه‌ڵدانی و توێژێکی مافیایی و نه‌بونی یاسا له‌سه‌ر به‌رپرسان و داگیرکردنی حزب بۆ داروبه‌ردی کۆمه‌لگا و به بنه‌ماله‌کردنی ده‌سه‌لات زه‌لیل کردنی تاکی کورد نیه . هه‌ڵه و تاوانه‌کان یه‌کجار زۆرن زۆر، که پێویسته قه‌ڵه‌مه به‌ره‌وشت و نیشتمان په‌وره‌ره‌کان به‌وشه‌کانیان به‌رده‌وام سزا‌و رسوایان بکه‌ن ، تا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له‌مێژودا لاپه‌ره‌ی ڕه‌شی خۆیان بۆ تۆمار بکرێت .
یه‌کێک له‌و تاوانانه‌ی تریان ، سوکایه‌تی کردنه به خوێنی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ، ئه‌م تاوانه‌یان 18 ساڵه،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی وئیداریه‌کانیان درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له هه‌ستی قوربانیده‌رترین تاکی کورد بگرن .
دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕیارێکی به‌ره‌ی کوردستانی ، لێبوردنی گشتی بۆ سه‌رجه‌م تاوانبار و ناپاکانی ئه‌م گه‌له ده‌رچوو ،که ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره وه‌ک تاکتیک خراپ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت بیکه‌یته ستراتیژ و ده‌رگای ده‌سه‌لات و حزبیان بۆ بکه‌نه سه‌رپشت و ڕێز گرتنیان شوێنی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بگرێته‌وه و ده‌رگای دادگاکان له‌به‌رامبه‌ر مافی بنه‌ماله‌ی قوربانیان دابخه‌ن .
پێم وایه که‌م سه‌رکرده ی ئه‌م 2 حزبه هه‌یه که ئاخافتن نه‌کات و نه‌ڵێت به (خوێنی شه‌هیدان) ، له‌کاتێکا له‌بواری پڕاکتیک ، له‌درۆیه‌کی زل به‌م لاوه چیتر نیه ، چونکه له‌ژێر سایه‌یان ، قوربانیان و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان له‌موچه وه‌رگرتن ڕێز به‌ند کران ، جه‌لادان و تاو‌انبارانیان به‌ره‌و هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات بردران و ژیانێکی به‌هه‌شت ئاسایان بۆ دابین کردون پێچه‌وانه‌ی دۆزه‌خ ئاسای بنه‌ماله‌ی قوربانیان .
شه‌وی 21/22 مانگی فێبروه‌ری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان /هه‌ولێر ، یادی تاوانبار‌و ناپاک ، (جه‌وهه‌ر خدرشوان) جێگر فه‌وجی 135کرده‌وه ، ئه‌م تاوانباره نه‌ک بکوژی برا شه‌هیدێکی منه که ئه‌ندامی خوێندکارانی یه‌کێتی بوو ، هاوکات ئه‌م فه‌وجه ، ناوی له‌لیستی پڕ له‌تاوانی ئه‌نفالی 2 و3 دا هه‌یه ، که‌به به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دا هه‌یه . بێ ڕێزیه‌که‌ی ئه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی یه‌کێتی ، هه‌رله‌مه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکو به‌هۆی زیندانی کردنی ئه‌م تاوانباره ، به‌هۆکاری شه‌هیدکردنی براکه‌م وبریندارکردنی 5 له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م ، به 34 ساڵ زیندانی کرا ، که‌چی به (شه‌هیدی زیندان) ناونراو وه گوایه به‌ده‌ستی (ناپاک و سیخوڕانی رژێم) زیندانی کراوه . ئه‌مه‌ش به‌مانای ئێمه و زۆر له‌و دادوه‌رو پۆلیسه نیشتمانیانه‌ی له‌م سه‌رده‌مدا بوێرانه ، ڕیزیان له پیشه‌که‌یان گرت، ناپاک و سیخوڕی ڕژێمین . دوای په‌یوه‌ندی کردن به‌به‌رپرسانی راگه‌یاندنی ئه‌م شاره و سه‌روی خۆیان ، سه‌رجه‌میان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که‌راسته هه‌له و سوکایه‌تیه‌ک به‌رامبه‌رتان کراوه ، وه به‌ته‌له‌فۆن داوای لێبوردنیان کردوه وه‌پێمانیان ڕاگه‌یاندوه ،که‌بۆتان قه‌ره‌بو ده‌که‌ینه‌وه ، به‌لام تائێستا یه‌کێکیان ،داوای لێ بوردنیان نه‌کردوه . ئه‌گه‌رنا له‌کام پڕه‌نسیبی راگه‌یاندن و نیشتمانی دا کاری له‌م جۆره رویداوه ،له‌به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌یه‌ک به قه‌د توکی سه‌ریان له‌گه‌ل خه‌مه‌کانی نیشتمان ژیا بێت و قوربانی دابێت و ئاواش ، بێ ڕێزی به‌شه‌هیدێکی خوێندکارانی خۆیان بکه‌ن !؟ . 9 سال له‌مه‌و به‌ر هه‌ر که‌گه‌یشتمه ولاتی سوێد له فڕۆکه خانه له‌یه‌که‌م کاتژمێره‌وه دۆستان و خزمان ، پێیان راگه‌یاندم ، هه‌رهاریکاریه‌ک چه‌نده بچوکیش بوو بلێ سوپاس ، وه بۆ هه‌ڵه کردنیش ، داوای لێبوردن بکه .به‌راده‌یه‌ک له‌م وڵاته ،داوای لێبوردن هه‌ر له‌مناڵیه‌وه په‌روه‌رده‌ی پێ ده‌کرێت و بۆته یه‌کێک له سیما که‌لتوریه‌کانیان . که‌چی له‌نیشتمانی ئێمه، هه‌رچی تاوان و سوکایه‌تی هه‌یه به‌رامبه‌رمان ده‌یکه‌ن و پێشیان نه‌نگیه ، دان به‌هه‌له وداوای لێ بوردن بکه‌ن ،وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان ، له نه‌وه‌ی فه‌رعون و ئه‌غریقه کۆنه‌کان بن ، ئێمه‌ش کۆیله و پله دو و سێی مرۆڤه‌کان بین ، بێ ئه‌وه‌ی له‌یادیان بچێت پێچه‌وانه‌که‌ین له‌بواری ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی دا .
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌که‌ی ئێمه کراوه ،هیج نیه له‌چاو ڕیز گرتن له میری ئه‌نفالچی گه‌رمیان (فه‌تاح به‌گی جاف) که ڕۆژی ئه‌نفال به‌ناوی ئه‌و جه‌لاده ناونراوه ،وه له‌دوای روخانی رژێمه‌وه له ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،له‌ناو جه‌رگه‌ی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال شاهانه ژیان ده‌گوزه‌رێنێ و موچه‌ی پاساوانه‌کانی چه‌ندین به‌رامبه‌ری موچه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه . یان (عه‌باس بایز ئاغا) که‌له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌لات (47) داوای یاسایی له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی قوربانیانی (قه‌لادزی و رانیه) له‌سه‌ر تۆمارکراوه و که‌چی له‌بڕی زیندان پارتی دیموکراتی کوردستان ،له‌ناوبنه‌ماله‌ی قوربانیان کۆشک وته‌لاری وا بۆدروست ده‌که‌ن .
ئه‌مه باس له دانی پارچه زه‌وی له‌لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانئ) سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ گه‌وره‌جه‌لادانی ئه‌نفال له‌هاوشیوه‌ی (ته‌حسین شاوێس) و وپێشوازی کردنی مه‌سعود بارزانی)سه‌رۆکی هه‌رێم له بنه‌ماله‌ی (دارای حه‌مه‌خان) ناپاک له‌ساڵ‌یادی ئه‌نفال و دانی پله‌ی ڕاوێژکاری به‌داڕیژه‌ری بیری ئه‌نفال(وه‌فیق سامه‌ڕائی) له‌لایه‌ن تاله‌بانی و به ئه‌ستیره ناساندنی ئه‌فسه‌ری پایابه‌رزی عێراق سزا نه‌دانی (سولتان هاشم) و پاکانه کردنی (پارتی ویه‌کێتی وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) بۆ گه‌وره تاوانباری کۆمه‌لکوژی کورد (نزر خه‌زره‌جی) ....سه‌دان نمونه‌ی هاوشیوه هه‌یه که ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌م ولاته پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وحکومه‌ت وگه‌لانه ی که‌روبه‌روی کۆمه‌لکوژی بونه‌ته‌و ره‌فتار ده‌کات ، بۆیه‌مافی خۆمانه پێیان بڵیین ، که‌ئایا ئه‌مه داڕمانی ئاکار ونیشتمانیتان نیه ، له‌به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌ی قوربانیان !!؟؟ .ئاخر گرنگی دان به‌وانه لوتکه‌ی سوکایه‌تی وبریندارکردنمانه.
سێ سال له‌مه‌وبه‌ر(مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره) ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده بزانم ،وه‌ک یه‌که‌م بنه‌ماله‌ی قوربانی ،سکاڵای یاسایی ، له‌سه‌ر بکوژی براکانی (عه‌باسی بایز ئاغا) تۆمار کرد و ده‌ستی به‌که‌مپینێک کرد ،ئه‌مه‌ش شانازیه‌کی گه‌وره‌ی میژویی بۆخۆی برده‌وه ،چونکه خه‌باتی یه‌که‌مه‌کان ده‌چێته ناو مێژوو . هه‌ر له‌چرکه‌ی یه‌که‌م عه‌لی سیاسیم ئاگادارکرده‌وه ، ئه‌مه جولانه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگه که‌بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بێنه مه‌یدان و داکۆکی له‌مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن ، پێویسته به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ک پشتگیری بکه‌ین و بیکه‌ینه ئه‌ندامی چاک . خۆشبه‌ختانه وتی ئه‌ندامه و سه‌ره‌تای کاره‌کانێتی . بۆیه ڕێره‌و گرتنی ئه‌م دیارده‌یه و هاتنه مه‌یدانی بنه‌ماله‌ی قوربانیان و سکاڵا تۆمارکردن له‌سه‌ر بکوژی باوک وبراکانمان یان داکۆکی له مافه‌کانیان کارێکی یه‌کجار پیرۆزه و پێویسته ته‌کانی زیاتری پێ بده‌ین و سنورێک بۆ ئه‌و بێ ره‌وشتیه سیاسیه پۆلێ به‌رپرسانی هه‌مه‌ره‌نگی ئه‌م نیشتمانه وێرانه دابنێین ، که 18ساله ڕۆژانه ،نمونه‌ی هاوشێوه‌ی ئێمه، له‌سوکایه‌تی و بریندارکردنی هه‌ستی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دوباره ده‌کرێته‌وه. ئامانجی ئه‌م نوسینه‌ش هه‌رله‌م چوارچێوه‌یه ده‌خولێته‌وه . ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه کراوه ، قه‌تره‌یه‌که له‌و ده‌ریایه‌ی به‌رامبه‌ر قوربانیانی کومه‌لکوژی کورد کراوه‌و ده‌کرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست