کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مسیــــــــــار

Saturday, 25/01/2014, 12:00

1482 بینراوە




ماوەیەكە كۆمەڵێك بەناوى راوێژكار و شارەزا كۆبوونەتەوە و خەریكى گەڵالە كردنى پرۆژەیاسایەكن تا لە پەرمان بخرێتە بەرباس و بریاردان. ئەویش یاساى دەست واڵاكردنى پیاوە بۆ گەیشتن بە هەوەسەكانى بەناوى (هاوسەرگیرى مسیار).
لەو جۆرە هاوسەرگیریەدا ئافرەت دەبێت لە زۆربەى مافەكانى خۆى دەست بەرداربێت لەبەرمبەر گەیشتنى بە باوەشى پیاو.ئەویش بۆى هەیە پاش ئەوەى هەوەسى هێنا دەست بەردارى بێت بەبێ هیچ گرفتێك. ئەوجۆرە پێكەوەژیانەى كە بۆ نەریت و رەسەنایەتى كورد زۆر نامۆیە بۆچى دەخرێتە بەرباس پرسیارێكە و وەڵامى دارێژەرانى یاساكەش ئەوەیە كە لە زەمەنى ئەمرۆدا پیاو كەمترە لە ئافرەت. ئەگەر هەمووشیان هاوسەرگیرى بكەن هێشتا چەندین كچ بێ پیاو دەمێننەوە.خۆ ئەگەر بە ووردى رایەكان بخوێنینەوە راستیەكى حاشاهەڵنەگرمان دەست دەكەوێت. هیچ پێویست بە ماندووبونى دەستەى ئامار و سەرژمێرى ناكات، چونكە ئەگەر بە هەقیقەت پیاو كەم نەبا،بەرێوبەرێكى گشتى ماوەى 20 ساڵ بە كورسیەكەى وەنەدەنوسا. بریكارێكى وەزارەت مۆمى 25 سالەى دەسەڵاتى پێنەدەكرد. ئەگەر پیاو كەمتر نەبا،وەزارەتێك لەسەر ناوى كەس تاپۆ نەدەكرا. ئەگەر بەو جۆرە نەبا كە باسى لێوەدەكەن تەنها پیاوێك 3 ئەركى مەزنى ووڵاتەكەى پێكەوە رایى نەدەكرد.پەرلەمانتارێك بەیانیان لە مەكتەب سیاسى و نیوەرۆیان لە پەرلەمان و ئێواران لە كۆمپانیا نەدەبوو.. مەلا نەدەچووە رێكخراوى حیزبى و مێژووى حیزب و پالەوانیەتیەكانى لە چیاتى قورئان بۆ خەڵك نەدەخوێندەوە. مامۆستاى زانكۆ لەبەردەركى لق و مەڵبەندەكان نەدەبینران. ئەفسەرى سەربازى رۆژنامەنوس نەبوو.بازرگان سیاسەتى ووڵاتى بەرێوەنەدەبرد..ئەگەر پیاو بەرێژەى خۆى هەبا مۆسیقاژەن بەرێوبەرى ناحیە نەدەبوو.نەخوێندەوار نەدەبوو بە شارەزا و راوێژكار.
راگەیاندن نەدەبووە بوكەشووشەى دەست بەرپرسان.ئەگەر پیاو هەبا نەدەچوون بە موچەى هەشت ملیۆن دینارى مانگانە گرێبەست لەگەڵ عەرەبێك بكەن بۆ كارێكى سادە و ساكار,مامۆستا ماركێتى بەڕێوە نەدەبرد. نەدەچوون ووڵات پركەن لە كرێكار و موچە خۆرى بیانى.میزخواردن نەدەبووە دەواى سەردەم. بەنگلادیشى و هیندى نەدەبوونە دەستى كارى ووڵات. دكتۆر نەدەبوون بە بازرگان. دیپلۆمات نەدەبوون بە قۆنتەراتچى.جوتیار نەدەبووە پۆلیس. شوان بە پسپۆرى پەروەردەیى..بە هەقیقەت كەمن پیاو.بۆیە باشترە پالپشتبین بۆ یاساى مسیار





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)