له غیابی تاڵەبانییدا یەکێتی و گۆڕان چارهنووسیان بهرهو کوێ دهڕوات!؟
Wednesday, 23/01/2013, 12:00
گۆڕانخوازان خۆیان بۆ ئهو ئامادهکردبوو که ئەندامانی یەکێتی له دوای نهمانی تالهبانی ههڵدهوهشێتهوه و بە لێشاو دهچنە ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە....کەچی لەم رۆژانەدا تووشی شٶک کران!
سێگۆشەی ناڕەزاییەکان، گۆڕان بەرەو کوێ دەبات، بێگومان بەحیزبیکردنی بزوتنەوەی گۆڕان هۆكارەی سەرەکی ئەو بارودۆخەی ئێستا ناو بزوتنەوەکەیە.
ئەڵبەت دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێز نەوشیروان مستەفایە و کەسیش ناتوانێت نکولی لەوە بکات، چوار ساڵ لەمەوبەر به هۆی دروستکردنی بزووتنهوهی گۆڕانهوه، که ژمارهیهکی زۆر له کادێر و ئهندامانی یهکێتیی له دهوری کۆبوونهوه، توانی ئهو بزووتنهوهیه له ناو دهسهڵاتی یهکێتییدا بههێز بکات.
کەواتە نەشیروان یەکەم گۆشەی سێکوچکەکەیە، ئەو بەڕێزانەی کە وازیان لە یەکێتی هێنا بون بە گۆشەی دووهەم و.ئەو بەڕێزانەی کە بە بێلایەن ناودەبران بون بە گۆشەی سیهەمی سیکوچکەکە.. بەم جۆرو سێگۆشەی گردی زەرگەتە پێکهێنراو... بزوتنەوەی گۆڕان بو بەجێیی هیواو و ئامانجی دهنگی ناڕازیی و ئۆپۆزیسیۆن، ئهمیش بۆ کۆتاییهێنان بە دهسەڵاتی بنەماڵە گەندەڵ و خائینهکانەکانی کوردستان.
لە یەک دوو ساڵ لەمەو بەر ، یاخود لە سەرهتاوە باس لە ناتەبایی نێوان ئەو دوو گٶشەی ناو بزوتنەوەی گۆرانە کرا واتە برادەرنی کۆنە یەکیتیەکان وچینی گەنجان. یا روشنبیران....کاک نەشیروانیش وەک گۆشە بێلایەنەکەی نێوان ئەو دوو گۆشە تەماشا دەکرا... تەنانەت باس لە دروستبونی باڵ وباڵباڵێنەش دەکرا بەڵام هیچی وادەرنەچوو..
لێرەدا زۆر پێویستە چەند پرسیارێک ئاراستەی کاک نەشیروان بکرێت:
١/ کاک نەوشیروان بۆ وا بە پەلە ئەو بڕیارەیدا و ئەو بەڕێزانەی لە هۆڵێکدا کۆکردەوە ووتی ئێوە جڤاتن.. با گٶڕانخوازان خۆیان ئەم..حوکمە بدەن ئەمە بۆ؟
٢/ جەلال جەوهەر ئیستا بەرپرسی ژوور سیاسی نییە..دکتۆر محمد حاجی له هەولێر بەرپرسی ژووری سیاسییە، بۆچی کرا بە ئەندامی جڤات؟
٣/ ماموستا جەمال بەرپرسی کام ژوورە__؟ بەرپرسی چ فراکسێونێکە
٤/ عمری سەید عەلیی بە حساب بەرپرسی / کۆکاری گشت فراکسێۆنەکانە... بۆ نەکرا بە ئەندامی جڤات؟
٥/ قادری حاجی عەلی لە سەرهتاوە بەرپرسی راگایاندن بوو.. دواجار کرا بە کۆکار.. یان بەرپرسی گشت ژورەکان؟
٦/ بابەکر دڕەیی لە ئیستادا بەرپرسی ژووری راگەیاندنە.. کە بەرپرسی سایتی سبەی و کەی ئێن ئێنە. بۆ رۆڵی لهناو جڤاتدا پێ نهدرا؟
٧/ ئایا گشت ئەو بەڕێزانە لە سەر ئاستی ئەو توانایەدان کار بکەن بۆ ئەم مەلەفانە: عێراق/بەغدا/ هەرێم/ وڵاتانی ناوچە کە و ئیقلیم... ئایا ئەو بەڕیزانە دەتوانن کار بۆ ئەو هەموو ململانێ وکێشانە بەکەن... ئایا ئەو ئەندامانە هەموو لە سەر ئەو ئاستەدان که ئهو رۆڵانهیان پێ بسپێرێت؟
لە کۆتایدا دەگەڕێمەوە بۆ لای سێگۆشە پێکهێنەرەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ودەڵیم بۆ ئەوەی سێگۆشکە بە کراوەی نەمێنێتەوە .. با کاک نەوشیروان هەردوو لای سیگۆشەکە جارێکیتر پێکەوە گرێداتەوە .چونکە رەخنەکان. گلەیەکان چەند لە لایەن سەرکردەکانی جارانی یەکێتیەوەیە، ئەوەندەش لە لایەن ، برادەرانی گەنجانەوەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست