راپه‌ڕینه‌کانی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
2009 بینراوە
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
له‌م راڤه (ته‌حلیل) ه کورته دا ، ده‌مه‌وێ به چه‌شنی سه‌رپۆرت ئاماژه‌یه‌ک به راپه‌رین (سه‌رهه‌ڵدان)ه کانی سه‌د ساڵه‌ی پێشوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌م و هۆی پێک هاتنی راسته‌قینه و تێک شکانی سه‌رزاره‌کی ئه‌و راپه‌ڕینانه بناسێنم :
- ره‌نگه هه‌وه‌ڵین سه‌رهه‌ڵدانی گرنگی سه‌د ساڵی پێشوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، راپه‌رینی سه‌رۆک سمایل ئاغای (سمکۆ) بێ،که هاوکات بوه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری جه‌نگی جیهانی هه‌وه‌ڵ و کز بوونی ده‌سته‌ڵاتی نێوه‌ندی تاران . له‌و کاته دا ، هه‌م میری (ده‌وڵه‌ت)ی رووسیا و هه‌م ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی ، زوربه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان داگیر کردبو . بۆ وێنه میری (ده‌وڵه‌ت) ی عوسمانی هێنده هاتبوه پێشه‌وه ، که سه‌رۆکه کورده‌کانی بۆکان ، سه‌قز و بانه‌ی برد ، له شاری مه‌راغه له سێ داره‌ی دان و هیچ عه‌جه‌مێک له تاران نه‌یتوانی بڵێ له‌ل . له‌م پشێونی و لاوازیه‌ی ده‌سته‌ڵاتی تاران دا ، راپه‌ڕینی به‌رێز سمکۆ سه‌ری هه‌ڵ دا و سه‌رۆکی نه‌مری کورد سمکۆ ، ویستی له‌و هه‌له که‌لک وه‌ربگرێ ، تا راده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، به‌ڵام کاتێک میری ئێران به رێبه‌ری ره‌زا شا هێز و وزه‌ی به‌تینی هاته‌وه به‌ر ، به فێڵ و درۆ و ده‌له‌سه ، سه‌رۆک سمکۆیان کوشت و سه‌رهه‌ڵ دانه‌که ، وه‌ک ئاوری ژێر خۆله‌میش هێندێک دامرد و ره‌زا شا به بیانوی سه‌رکوتی باوی هۆزسالاری (مه‌لیکوته‌وایفی) ، به ده‌ستی ئه‌حمه‌د ئاغا خانی ئه‌میر ئه‌حمه‌دی (ئه‌حمه‌د قه‌سساب) ،زوربه‌ی کوردگه‌لی مافخوازی رۆژهه‌ڵاتی قه‌لاچۆ و سه‌رکوت کرد .
- به ناوبانگه ده‌ڵێن " له سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی ره‌زا شا دا، فیلێک به مویه‌ک به‌ند بوه" ، یانی هێنده دیکتاتۆر ، زۆروێژ و سته‌مگه‌ر بوه ، که زوربه‌ی مافخوازانی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان و بگره ئێرانیشی پاکتاو کردوه . له‌م کاته‌ش دا ، دیسان بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک ئاوری ژێر بۆله‌مڕ و ئارامی پێش بۆران وا بوه ، تا کاتیك که له جه‌نگی جیهانی دووهه‌م دا ، به هاتنی زل هێزه‌کان و ده‌رکردنی ره‌زا شا ، دیسان ئاوره‌که گه‌شاوه‌ته‌وه و بۆ وێنه له رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان، له شاری مه‌هاباد رێکخراوه‌ی"ژیانه‌وه‌ی کورد "(ژ. ک = ژ . کاف) ، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان پێک هاتوون ، که به رۆینی زل هێزه‌کان له ئێران ، به هێز کردنه‌وه‌ی میری نێوه‌ندی تاران ، هاتنه سه‌ر ته‌ختی حه‌مه‌ره‌زاشای په‌هله‌وی و رێ دان (ئیجازه دان) ی زل هێزه‌کان ، هێرشیان هێناوه بۆ مه‌هاباد ، کۆمار رووخاوه ، خه‌ڵکی کورد و ئازربایجانیان سه‌رکوت کردوه و دیسان پشکۆی ئاوره‌که یان خستوه‌ته‌وه ژێر خۆڵه‌یمێش و کوردستان به رواڵه‌ت ئارام بوه‌ته‌وه .
ئه‌م ئاوره هه‌ر له بن خۆڵه‌مێش دا بوه ، تا له ساڵی 1357 ی هه‌تاوی دا ، حه‌مه‌ره‌زاشا - به هه‌ر هۆیه‌ک بو - ، له ئێران ده‌رکراو و بۆشاییه‌کی زه‌مه‌ن له هێزی نێوه‌ندی تاران دا پێک هات . له کاتی ئه‌م بۆشاییه‌ش دا ، دیسان کورد به چه‌شنی شێلگر راپه‌ڕیوه و چون زوربه‌ی هه‌موو مان پاشماوه‌ی رووداوه‌کان به باشی ده‌زانین و ئاگادارین ، پێویستی به‌و نیه به گێڕانه‌وه‌ی سه‌رتان بیه‌شێنم .
له هاوردنه‌وی ئه‌و سێ وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ زۆرتر له سه‌ده‌می رابوردو دا ، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،کاتێک کورد هه‌ستی به لاواز بوون و بۆشایی ده‌سته‌ڵاتی نێوه‌ندی کردوه راپه‌رێوه ، مه‌گه‌ر له ساڵه کانی 47 و 48 ی هه‌تاوی دا ، که نه‌مران مه‌لا ئاواره ، سوله‌یمان موعینی و هاورێیانیان دژ به ده‌سته‌ڵاتی به هێزی ئه‌و کاته‌ی حه‌مه ره‌زا شا شۆرشێان کرد ، که کاره‌ساتی ئه‌و نه‌مره خۆشه‌وستانه‌ش شرۆڤه (راڤه) ی زۆر جیاواز ، به‌ربڵاو و تایبه‌تی ده‌وێ .
کاکڵ : به له پێش گرتن و چه‌ند پاته کردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه رێکاره‌ی که له سه‌ره‌وه دا باسم کرد ، کورد هه‌ر وه‌ک حولله‌سێ دیسان هه‌ر دێته‌وه سه‌ر سێ . به پێی یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی ، کوردیش وه‌ک هه‌مو گه‌لیک له گشت جێگه‌یکی جیهان ، خاوه‌نی مافی دیاری کراوه و ئه‌و مافه نابێ هه‌ر له کات گه‌لی پشێونی و تایبه‌ت دا داوا بکرێ و بدرێ و دو باره بسه‌ندرێته‌وه و وسکوت بکرێ !!! .
هه‌مو ده‌زانین گه‌لی کورد خوازه‌ری رزگاری و ئازادیه‌که ، که له چوار چێوه‌ی ئاشتی ، دۆستی و یه‌کسانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی گه‌لانی جیهان دا بهێته دی ، به تایبه‌ت ئاشتی و دۆستی له‌گه‌ڵ هاوسێ یانی ڕێزداری فارس ، عاره‌ب ، تورک ، ئه‌رمه‌نی و ته‌واوی گوند نشینانی دیکه‌ی باژاڕۆکی چکۆله‌ی جیهانی دا . به‌س ئه‌م داواکاریه ره‌وا و ئاشتی خوازانه‌یه ، نابێ له سه‌ر بناغه‌ی هه‌وڵێکی کاتی و له‌رزۆک دابنرێ .
[email protected] تاران 30/1/ 2709