کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنەماڵەی بارزانیی شەرمەزاری مێژوون، نەوشیروان مستەفاش ئارەقی شەرمەزارییان بۆ دەسڕێتەوە

Saturday, 28/01/2012, 12:00


نێچیر که‌سێکه‌ له‌ جیهانه‌ هه‌نوکه‌یه‌که‌ی خۆیدا ده‌ژی، نه‌وشیروان مسته‌فا چۆن به‌پلانێک له‌ هه‌وڵی ئاشتکردنه‌وه‌ی مه‌سعود دابوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سلێمانی دا، ئه‌مڕۆش ده‌یه‌وێت نێچیر نمایش بکات و بڵێ خه‌ڵکی سلێمانی ئێمه‌ ده‌ڵێین،نێچیر جودایه‌ له‌ پیاوکوژەکانی لقی چوار، که‌ سلێمانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد.
له‌ ڕۆژه‌کانی دوای 17ی شوباتدا نێچیر هه‌ڕه‌شە ئامێز ده‌یووت پارتی له‌ سڵێمانی غه‌دری لێکراوه‌ .. غه‌در!

*******************

*******************

ماوه‌یه‌که‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ حکومه‌ته‌ پڕمه‌هزه‌له‌که‌ی به‌رهه‌م دوای دزیی، بەڵێنی درۆ، گه‌نده‌ڵیی، فه‌سادیی، تیرۆر و خه‌ڵتانکردنی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، ده‌ڕابه‌ی دوکانه‌که‌یان داده‌خه‌ن، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م نوکتەیەکی خۆشی دروستکرد، کاتێک ووتی ئه‌و به‌رپرسه‌ سیاسییه‌ی بازرگانی ده‌کات (گه‌نده‌ڵه‌) هاهاهاهاها.. ئای کە چەند ناشرینه‌ پیاو درۆزن بێت، ئاخر بازرگانی و دزیی له‌ ئێوه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردوه‌. هه‌زاران نموونه‌ی زیندومان لە سەرتان بڵاوکردۆته‌وه‌، ئێوه‌ نه‌ک بازرگانن، به‌ڵکو خائینن به‌کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، شه‌رم بکه‌ن، چونکه‌ له‌ نیشتمانی ئێمه‌دا قسه‌ی ئه‌م جانه‌وه‌رانه‌ باجی ناوێت، هه‌میشه‌ ده‌ڵین و ده‌ڵێن، وه‌ک به‌رزه‌کی بانانیش بۆی ده‌ر ده‌چن.
نێچیر ده‌یه‌وێت چ مه‌ته‌ڵێک له‌ خه‌ڵکی سلێمانی دابهێنێت؟ ئه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، بۆ وا ئاسودانه‌ له ‌ژووره‌ داخراوه‌کاندا، ده‌مژمێرێک له‌گه‌ڵ مه‌سعود و ئیستاش له‌گه‌ڵ برازا و زاواکه‌ی مه‌سعوددا کۆ ده‌بێته‌وه‌؟
نێچیر که‌سێکه‌ زیاتر مه‌یلی بازرگانی هه‌یه‌، ئه‌و هیچ ئینتمایه‌کی بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد نییه‌، قه‌تیش ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ئینتمایی نیشتمانیان نه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌موو کاتی ڕووداوه‌کاندا خۆیان به‌ر له‌ خەڵکیی قوتارکردووه‌، مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌، هه‌ر له‌ مه‌لا مسته‌فاوه‌ تا نه‌وه‌کانی ئەمرٶ، کە وەکو غەزەب بۆ کوردی خستۆنەتەوە، له‌کاتێکدا ڕاپه‌رین بوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بڕوایان نه‌بوو، بۆیه‌ به‌ زۆر ئێرانییەکان ناردیانه‌وه‌، نه‌وشیروان ده‌بێ خۆی شاهیدی قسه‌مان بۆ بدات که‌ چه‌ند جار له ‌قاسمه‌ ڕه‌شه‌وه‌ چووه‌ ڕاژه‌ن تا مه‌سعودی رازیکرد بگه‌ڕێتەوه‌؟
ئه‌وان هه‌تنه‌ سه‌ر حازری، ئیستا نێچیر ده‌یه‌وێت کابینه‌ی 7 ئاوه‌دان بکات، ده‌یه‌وێت خۆی واده‌ر بخات پیاوێکی شه‌ریفه ‌و ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بکات، نازانێ ئێمه‌ ماسی نین له‌ قولاپ به‌ر بووبووبین، ئیتر ڕابردوومان بیردەچێته‌وه‌، بۆ به‌ر له‌ دووساڵ ئه‌م که‌سایه‌تییه‌، تێک شکاوه‌ ئه‌م موراهیقه‌ خۆپه‌رسته‌ حاکم نه‌بوو حوکمه‌تی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو، ئه‌ی چی کرد؟ ئه‌ی ئیستا ده‌یه‌وێت چیمان بۆ بکات؟
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ لای زۆربه‌مان، به‌ناو ئۆپۆسیسیۆن و مێدیای ئه‌هلییه‌ (هاوڵاتی و ئاوێنه‌ و لڤین) ... نێچیر هات...  نێچیر ڕۆی... نێچیر گه‌ڕایه‌وه‌... نێچیر ناگه‌ڕێته‌وه‌.. نێچیر قبوڵی کرد.. نێچیر مه‌رجی هه‌یه‌، چ شه‌رمه‌زاریه‌که‌ ئه‌م مێدیایه‌ به‌ناوی ئازادییەوه‌ ئاوا دوای که‌سێکی موراهیق که‌وتوون و ده‌یانه‌وێت بۆ گه‌لێکی سته‌م دیده‌ی نمایش بکه‌ن.
ئێمه‌ ده‌ڵێین نێچیر بۆیه‌ چووه‌ گرده‌که‌، تا به‌سه‌رانی گۆڕان و نه‌وشیروان بڵێت، ئامان قسه‌ له‌سه‌ر 17ی شوبات و یادی 17ی شوبات مه‌که‌نه‌وه‌، چونکه‌ هه‌مووی یه‌ک دووساڵه‌، وه‌ک 31 ئاب، وه‌ک ئاشبه‌تاڵ، وه‌ک هێنانی تورک، وه‌ک به‌خشینی نیشتمان و زه‌وی به‌ تورک و بەعه‌ره‌ب، وه‌ک کردنه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنی سه‌ربازگا بۆ جه‌ندرمه‌کانی تورک، وه‌ک جاشپێشمه‌رگه‌ و نمونه‌کانی ته‌حسین شاوه‌یس و قاله‌ فه‌ره‌ج، وه‌ک داگیرکردنی گومرگی برایم خه‌ڵیل، وه‌ک بازرگانیکردن به‌ نه‌وت و جگه‌ره‌، وه‌ک زیندانیکردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی نوێژ ده‌که‌ن و دوعامان بۆ ناکه‌ن، وه‌ک شه‌هید کردنی گه‌ریلاکانی هه‌ولێر، وه‌ک ئه‌نفالکردنی دیله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ، وه‌ک دزینی سه‌روه‌تی هه‌موو کوردستان، وه‌ک ڕێکه‌وتنه‌ جه‌هه‌نه‌مییەکان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا، وه‌ک شه‌هید کردنی سۆران، شێخ ستار و سه‌رده‌شت، وەک هه‌موو ئه‌و شتانه‌ که‌ ئێوه‌ جارێ نازیانن و لە لای بنەماڵەکەمان شاردراوەتەوە ، وەکو هەموو ئەمانە بیر ده‌چێته‌وه‌، وه‌رن یه‌که‌ یه‌که‌ وێنه‌م له‌گه‌ڵدا بگرن. من پێده‌که‌نم به‌عه‌قڵی ئێوه‌، ئێوەش تەوقەی گەرمم لەگەڵدا بکەن، من لە دوورەوە دەوەستم و لەشم لێتان نزیک ناکەمەوە، ئیوە بێنە پێشەوە، تا وا ببینرێت کە لەبەر دەمما نووشتاونەتەوە و سوجدەم بۆ دەبەن، دوای ئەوە وێنه‌کانم له‌ فه‌یس بوک دابنێن و لە سبەی و لە کەی ئێن ئێندا نە باسی بکەن، نە خۆتان لە قەرەی هاتن و چوونەکەم بە دوور و دریژی بدەن، با هەموومان سیاسەت بکەین دژی ئەو میللەتە و پێیان رابوێرین، بەڵام من لێرەوە بە نێچیر دەڵێم و بزانێت، کە کوردستانپۆست به‌سه‌ بۆ ڕیسوا کردنی هه‌مووتان و به‌ ده‌سه‌لات و به ‌ئۆپۆسیسۆنه‌وه‌، بە دز و درۆزنەکانتانەوە، چونکه ئێره‌ مینبه‌رێکه‌ به‌جدی ده‌یه‌وێت ئێوه‌ نه‌مێنن و ده‌بێ سه‌ری به‌تاڵیشتان بخرێته‌ زبڵدانی مێژۆوه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ش نزیکه‌.



ئه‌وه‌ی من تێیناگه‌م له ‌نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وه‌یه‌، کە ئه‌م به‌ڕێزه‌ له‌ماوه‌ی 50 ساڵدا هه‌زارانی وه‌ک ئێمه‌ی گۆش دەکرد به ‌ئه‌ده‌بیاتێک، که‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌، شێرپه‌نجه‌ن بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و ده‌یان کتێبی نووسیوه‌، دواجار له‌ کۆڕێدا له ‌له‌نده‌ن ووتی به ‌مه‌سعودم ووتوه‌ بڕۆن سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ شێخ مه‌حمود، ئه‌وه‌ به‌درخانییەکان، ئیتر ئێوه‌ش بڕۆن، که‌چی ئیستا ته‌له‌فیزیۆنی (که‌ی ئه‌ی ئێن) تاکه‌ که‌ناڵه‌ مه‌سعود پیرۆزبایی لێده‌کات، هاکا به‌جامانه‌ی سوره‌وه‌ دیمان هوشیار و ئه‌وانی تریش به‌رنامه‌یان په‌خشدەکەن‌، قه‌یدی چییه‌ وا ده‌زانین له‌حه‌ویجه‌ین، یان لە سه‌ری ڕه‌ش!
ئیستا کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی جدی به‌رامبه‌ر ئۆپۆسیسیۆن وه‌ربگرین و پێیان بڵێین، ئێمه‌ ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ ڕیسوایانه‌ی ئێوه‌ نازانین و ناشمانه‌وێت بیزانین، چونکه‌ حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌مان نییه‌ دووساڵی تر خۆمان بده‌ینه‌ ده‌ست، هەرزەکار و موراهیقێک، که‌ کاتێک ئه‌ردۆغان هاته‌ هه‌ولێر خه‌ریک بوو له‌ خۆشیدا له‌گه‌ڵ مامیا له ‌سه‌ر کورسییەکان ده‌که‌وته‌ خواره‌وه‌، کاتێک به‌ سێتاره‌که‌ تورکه‌که‌ گۆرانی بۆ جاشي کورده‌کانی تورک ده‌وت، نێچیر دەتریقایەوە، گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاریی بوو، لام سه‌یره‌ نه‌وشیروانی ڕادیکاڵ بۆ وای لێ به‌سه‌ر هاتووه‌؟ جارێک له‌ ئاوه‌ژێ بووین دوا نیوه‌ڕۆیه‌ک به‌ لیڤڵه‌که سه‌یری پایگای سه‌ر چیای سارامان ده‌کرد‌ له‌گه‌ڵ شه‌هید (که‌ریمی ناله‌ باخیدا) و گوێمان له‌ ڕادیۆی پارتی ده‌گرت، کاتی گفتوگۆی یه‌کێتی بوو له‌گه‌ڵ به‌عسدا نه‌وشیروانیش هات، من میوان بووم لایان، پارتی له ‌ئیستگەکەیەوە جوێنی به‌نه‌وشیروان ده‌دا، نەوشیروان سه‌یری کردین و ووتی:  ئه‌م سه‌گبابانه‌، واز له‌و شه‌ڕه‌ جوێنه‌ ناهێنن؟ ئیستا به‌ئه‌رشیفی نه‌وشیرواندا بڕۆیته‌وه‌، به‌س باسی مه‌لاسته‌فاو بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کات (هه‌ر له‌ بناری دانوبه‌وه‌ بۆ خڕەی ناوزه‌نگ، په‌نجه‌کان یه‌کتر ده‌شکێنن، کاره‌ساتی هه‌کاری، شه‌ڕی پارتی و یه‌کێتی ..هتد). که‌چی ئه‌م پیاوه‌ ڕادیکاڵه‌ ئیستا له‌ ئاستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا وا نه‌رم بووه‌ ده‌ڵێی لۆکه‌یه ، ده‌ڵێ تازه‌ ده‌ستی بە سیاسەت کردووە و لێی نازانێت؟
من ده‌زانم ته‌مه‌ن، توانا ناهێڵێت، لێ به‌ڵێ وازهێنان جوانترین شتێکه‌، که‌ ئیتر مرۆڤه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌هێڵێته‌وه‌، زۆر دەبیستین کە دەڵێن  نه‌وشیروان جودایه‌ له‌وانی تر، لێ پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌، چونکه‌ گۆڕان له‌ خه‌م ڕه‌خسابوو، ئه‌و ده‌یتوانی سه‌دان مرۆڤی ڕادیکاڵ و مه‌یدانیی بۆ گۆڕان فه‌راهه‌م بکات، به‌ڵام نەوشیروان هه‌رخۆی شته ‌و ده‌یه‌وێت هه‌رخۆشی شت بێت، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ی با ده‌ستیش له‌وان بشۆین و ئیتر خۆمان نه‌قه‌پێنین، چونکه‌ پێناچێ نێتی ئه‌مانیش سالم بێت. ئاخر ئه‌مانیش هه‌ر له‌ منداڵدانی پارتییەوه‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ گیرفانه‌ شڕه‌کانی یه‌کێتییەوه‌ تروکاون، گۆڕان هێنده‌ی دژی یه‌کێتییه‌، کوانێ له‌ کوێدا شه‌ڕی پارتی کردووه‌؟ یان ڕه‌خنه‌ی له‌ پارتی گرتووه‌؟ ئه‌گه‌ر چی برای هێژامان کاکه‌ ناسیح له دواهه‌مین ووتاریدا له‌سه‌ر (که‌ی ئه‌ی ئێن) زۆری باس کردوه‌، پێویست ناکات ئێمه‌ بچینه‌وه‌ سه‌ری و قسەی لەسەر بکەین.
ئێمه‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی دروست بوونی گۆڕانه‌وه،‌ له‌ کوردستانپۆست گومانمان هه‌بوو، لێ به‌ڵێ نه‌مان ده‌ویست گومانه‌که‌مان بکه‌ینه‌ یه‌قین، چونکه‌ زۆر سه‌رزەنشت ده‌کراین و ده‌یان ووت ناکرێ هه‌موو شته‌کان به‌ڕه‌ش و سپی ببینن، پار ساڵ له 17 ی شوباتدا ئێمه‌ زوو زانیمان که‌ (نه‌وشیروان مسته‌فا) سلێمانی جێهێشت و چووه‌ سه‌ر سنور ووتمان قسه‌ ناکه‌ین، با خه‌ڵک نه‌ڕووخێت، له‌ نه‌ورۆزی پاردا نه‌وشیروان به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی نادیار نه‌چووه‌ به‌ر سه‌راو له‌ گرده‌که‌وه‌ ووتارێکی لاواز، وه‌ک ئیستای گۆڕانی خوێنده‌وه‌، که‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌و ڕۆژانه‌وه‌ نه‌بوو، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی پێشتریش به‌ به‌رد هاوێژه‌کانی ووتبوو ئاژاوه‌گێڕ، ئێمه‌ هه‌ر قسه‌مان نه‌کرد، موڕاعاتی هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکمان کرد، ووتمان له‌ شۆڕشداین هه‌موو قسەیەک، نسکۆ نمایش ده‌کات، چاک ده‌مانزانی سه‌رانی گرده‌که‌ هیچ نین، جگه‌ له ‌یه‌کێتیه‌کی تۆراو، چونکه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵیاندا گه‌وره‌بووین و هاوڕێی سه‌فه‌ر بووین له‌گه‌ڵیاندا.
بۆ یه‌که‌مین جار جامانه‌ی سوری شەرمەزاریی‌ له‌ ته‌له‌فیزۆنه‌که‌ی گۆڕانه‌وه‌ نمایش کرا دوای خه‌ڵتان کردنی شه‌قامه‌کانی سلێمانی، ئه‌وه‌ ئیتر گومانی بۆ نه‌هێشتین، ئیستاش ئێمه‌، به‌ یه‌قینه‌وه‌ ده‌ڵێن گۆڕان و نه‌وشیروان هه‌مان بەرنامەیان هه‌یه،‌ ده‌یانه‌وێت جه‌لالییەکان و مه‌لایییەکان به‌رۆکی ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ر نه‌دەن، چونکه‌ مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی کار کردنیان پێمان ده‌ڵێت: به‌ڵێ هیچیان نه‌کرد له‌وه‌ی ده‌بوو بکرایه‌.
دوا نامه‌ی نەوشیروان مستەفا جگه‌ لە نامەیەکی تایبەت بۆ ئەو چوار کەسەی په‌رله‌مانتاره‌کان هیچی تر نییه‌، چونکه‌ به‌س ته‌نها یاری کردنه‌ به‌سۆزی خه‌ڵک، بۆ خه‌ڵک نازانێ چه‌ند بازرگان له‌ ده‌وری گرده‌که‌ کۆبۆته‌وه‌؟ پار له‌ کوردستانی نوێدا هه‌واڵی کۆمپانیای بیمه‌ بڵاو بۆوه‌، که‌ چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندێک پێوه‌ی خه‌ریکن (ئاواتی شێخ جه‌ناب) 7% پاره‌که‌ی ئه‌و بوو، ئاوات ئیستا گۆڕانخوازە.
ئه‌ی پێمان نالێت ئاوات ئه‌م پاره‌یەی له‌کوێ بوو؟ من ماوه‌یه‌ک له گوندی مێوڵی ئاواتم ده‌ناسی نازانم له ‌ئێمه‌ زیاتری نه‌بوو دوای جیابوونه‌وه‌ی ئاش ئه‌ویش دانیشت چووینه‌ ئێران و ئه‌وان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یان کرد، کاتێکیش هاتنه‌وه‌ چەند دۆلارێکی وردەیان لە گیرفاندا بوو، ئیستا ئەو دزێکی ملیاردێر و ئێمه‌ش ئۆپزیسیۆنێک کە لەلای گۆڕان چارەرەشیین، نابووتین و پارەمان نییە و هه‌ر وه‌ک خۆمانین، چوار په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆران ناشرین ترین شتیان کردووه‌، به‌ڵام له‌گرده‌که‌ له‌وان دزتر هه‌یه‌، فەرموو نامه‌ و به‌یانێکیش بۆ ئه‌وان ده‌ربکه‌ن.


نێچیروان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌لێنیان خسته‌ ناو گۆڕانەوە، کە ئۆپۆسیسیۆنه‌کان لێی تەرەکینەوە‌، جابه‌راستی ده‌بێ بڵێن ئه‌م ژێرپه‌نجانه‌ی نه‌وشیروان ناوی نابوون بۆ حاڵی خۆیان ئیش ده‌که‌ن، بزانین چۆن ده‌بێ تا دوای 17ی شوبات نێچیر مۆر و مشه‌ماکه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح وه‌رناگرێت. خۆزگه‌ نه‌وشیروان ڕوونکردنه‌وه‌ی ده‌دا له‌سه‌ر ئه‌و کاژمێره‌ی به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ مه‌سعود دانیشت و ئه‌و 20ده‌قیقه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیر جگه‌ره‌ی کێشا و لەگەڵ ئەدهەمیش چای خواردەوە، کە بە نهێنی چییان باس دەکرد!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە