وته‌ی هیدایه‌تی مه‌لا عه‌لی، نوێنه‌ری سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان له کۆڕی ماته‌مینی سه‌رده‌شت عوسمان له دانیمارک 26/6/2010
Saturday, 10/07/2010, 12:00
به‌ڕێزان : پێشه‌کی به‌ناوی سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان به‌خێرهاتنی هه‌مووتان ده‌که‌م ، وه زۆر سوپاسی که‌مپینی به‌رگری له ئازادی له دانیمارک ده‌که‌م بۆ سازدانی ئه‌م کۆڕی ماته‌مینییه.
بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر تیرۆری سه‌ره‌دشت عوسمان بکه‌ین ، به بۆچوونی من وه‌ک نوێنه‌ری سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان له دانمارک ده‌بێ له سێ گۆشه‌وه ئه‌م کاره تیرۆریسته هه‌ڵبسه‌نگێنین،
گۆشه‌ی یه‌که‌م : تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، دیارده‌ی تیرۆرکردنی له قۆناغێکه‌وه برده قۆناغێکی تر، ئه‌م جاره‌یان تیرۆر له کۆڵانه باریک و شه‌وه تاریکه‌کاندا ئه‌نجام نه‌درا، ئه‌م جاره‌یان رفاندن و تیرۆر به ڕۆژی ڕوناک و له‌به‌رده‌م ده‌زگایه‌کی په‌روه‌رده‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک زانکۆ و له‌به‌رچاوی ده‌زگا ئه‌منیه‌کاندا ئه‌نجامدرا ، ئه‌م رفاندن و تیرۆره زه‌نگیکی ترساناکه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان، په‌یامی تیرۆریستان له‌م کرده‌وه قیزه‌وه‌ندا، په‌یامێکی تازه‌یه‌و ده‌کرێت حیساباتی جدی له‌سه‌ر بکرێت. ئه‌م تیرۆره په‌یامێکی پڕمه‌ترسییه بۆ هه‌موو قه‌ڵه‌مه ئازاده‌کان، بۆ سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ئینساندۆستان.
گۆشه‌ی دووه‌م : به بۆچونی من ئه‌م تیرۆره جۆرێکه له سێداره‌دان، ئه‌گه‌ر به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان و فه‌زای ئاوه‌ڵای کوردستان، وه به‌هۆی بوونی هێزێکی ڕادیکاڵ و ڕاوه‌ستاو له کۆمه‌ڵگادا، ناتوانرێت له ڕێگای دادگا‌و یاساوه ئینسانه ئازادیخوازه‌کان و هه‌ڵسوڕاوه سیاسیه‌کان بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، ئه‌وا له‌بری له سێداره‌دانی ئاشکرا و یاسایی، به‌م جۆره تیرۆر ده‌کرێن و به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز و به‌هه‌مان ناوڕۆکه‌وه له سێداره ده‌درێن .
گۆشه‌ی سێیه‌م : پێموایه که بۆ یه‌که‌م جاره له کوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه‌ی ئێستا و له به‌رانبه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان به‌رانبه‌ر یه‌کتر ڕابوه‌ستن، یه‌که‌م جاره ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌م شوه‌یه به‌رانبه‌ر نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵکی کوردستان خۆیان ببینه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان خه‌ڵکیان واڕاهێناوه که ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یه‌کتر وه‌ستاون یان شه‌ڕ ده‌که‌ن حیزب و تاقم و گورپهکانن، شه‌ڕه‌کان شه‌ڕی یه‌کێتی و پارتیه، شه‌ڕی قه‌ومی و ئیسلامیه‌کانه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شه‌ڕه‌که له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بوو. له‌م ڕووبهربونهوه و ململانێیه کۆمه‌ڵگای کوردستان بوون به دوو به‌شه‌وه یان بوون به دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌ی ئازادیخوازان و ئینساندۆستان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی تیرۆریستان و ئینسان کوژان .
ئێمه له‌سه‌نته‌ری دژی له سیداره‌دان ، هه‌موو توانا‌مان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردوستان کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد بێت، هه‌وڵده‌ده‌ین که ئازادی بهرقهرابیت. ئازادی و له‌سێداره‌دان دوو حاڵه‌تن که په‌یوه‌ندیه‌کی لازم و مهلزومیان له نێواندایه، کۆمه‌ڵگایه‌ک ئازادی تێدا به‌رقه‌رار بێت کار کردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان ئاسانتر و به‌رجه‌سته‌تره، کۆمه‌ڵگایه‌ک سزای له سێداره‌دانی تێدا نه‌بێت ئازادیه‌کانی خه‌ڵک پارێزراوتره، ئێمه خه‌بات ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کار بکه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان .
ئێمه پێمانوایه به‌بێ بوونی ئازادی بێقهیدوشهرتی سیاسی ناتوانرێت ماف و ئازادیه‌کانی تاک و خه‌ڵکی کوردستان بپارێزرێت، نابێت ڕێگا بده‌ین که ئازادی به‌ده‌یان هێڵ و سنوری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ده‌یان پیرۆزی و موقه‌ده‌سات ته‌لبه‌ند بکرێت، ده‌بێت ئازادی بێقهیدوشهرتی سیاسی ببێته یاسا‌و له کۆمه‌ڵگادا بچه‌سپێت .
من پێموایه که ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که بۆ لێکۆڵینه‌وه له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه دروست کراوه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌م لیژنه‌یه له‌بری ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه بکات ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا نیه‌تی کاره‌کانی خۆی پیشانی خه‌ڵکی کوردستاندا، ڕونکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بانگهێشت کردنی سه‌رنوسه‌ری ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامانه‌ی که له‌کاتی ڕفاندن و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌رگریان له ئازادی کرد بۆ به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه هیچ ئومێدێکی بۆ خه‌ڵک نه هێشته‌وه، له‌جێگای ئه‌م لیژنه‌یه ده‌بێت لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن له ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی و نیهاد و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستان، پارێزه‌ره خۆبه‌خشه‌کانی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان، نوێنه‌ری خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان، که‌سایه‌تیه سیاسی و ڕۆشنبیریه‌کان پێکبهێنرێت، ئه‌مه ته‌نها زامنی به سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی ڕووی ڕاستی ئه‌م که‌یسه‌یه.
بژی ئازدی بێقهیدوشهرتی سیاسی
نه‌مری بۆ شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست