کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وه‌ڵامێك‌ بۆ‌ حاكم‌ ئه‌له‌ند!!

Tuesday, 19/05/2009, 12:00

1453 بینراوە


 له‌ ماڵه خه‌زورانی‌ ده‌ڵێن‌ پێش‌ ئه‌وه‌ی‌ ولید‌معروف ‌له‌ هۆڵه‌نداوه‌ بێته‌وه‌ هه‌ولێر‌ له‌ كافرتیایه‌ك‌ كاری‌ ‌ ده‌كرد‌‌ سه‌فقه‌كی‌ له‌ بانقی‌ هۆلاند‌دا‌ داوه پاره‌كی‌ زۆری‌ لێ ‌دزی‌و ‌شوێن‌ بزر‌ی كرد‌و دواتر‌ پێ‌ی‌ گوتن‌ له‌ قومار‌ دوڕاندیتم‌و ئیفلاسم‌ كردوه‌ ! وه‌لید‌‌مه‌عروف‌ له‌خۆشی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌وتۆته‌ ناو‌ پاره‌‌‌سێ‌دانه‌ساڵه‌‌ماڵ‌و‌منداڵی‌‌له‌‌هۆڵه‌ندا‌‌جێ‌ هێشتوه! ‌‌ئه‌رێ‌ جه‌نابی‌ وه‌زیر‌ ئه‌و كه‌سانه‌ شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌ن‌ بكرێن‌ به‌ به‌رپرس‌و مه‌لایین‌ دیناریان‌ له‌ بن‌ ده‌ست‌ دا‌ بنرێت‌ ئه‌رێ‌ رۆژێك‌ پێت‌ گوتوون‌‌ كوا‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و سه‌فه‌رانه‌تان‌ به‌چی‌ گه‌یشت؟‌! تێچوی‌ ئه‌و‌ گه‌شته مێبازییانه‌تان‌ چه‌ند‌ ده‌فته‌ر‌ بوو!؟ ‌ فه‌له‌ك‌ خه‌ریكه‌ لێت‌ ده‌كه‌ومه‌ شك‌ وگومان ‌داوای‌ ئاشته‌وایی‌ له‌ گه‌ڵ‌ كۆنه‌ به‌عسییه‌كان‌ ده‌كه‌ی‌ ! ئه‌وه‌ تۆی‌ ده‌مێكه‌ كۆنه‌ به‌عسییه‌كانت‌ كردۆته‌ كه‌ڵه‌گا‌ به‌سه‌ر‌ خه‌ڵكی‌ رۆشنبیری‌ وڵاته‌كه‌م، زۆرن‌ ئه‌وانه‌ی‌ پله‌و‌ پایه‌‌یان‌ له ‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ت‌ پێدراوه تا‌ دوێنێ پیا‌و‌و نۆكه‌ری‌ به‌عس بوون، نامه‌وێ‌ نامه‌كه‌م‌ به‌ناو‌ی‌ ئه‌وان‌ پڕ‌ بكه‌مه‌وه‌ ته‌نها‌‌و ته‌نها‌ بۆ‌ ئه‌وه‌ی‌ گومانه‌كانت‌ بره‌وێنمه‌وه‌ و به‌ ناحه‌ز‌و غه‌یره‌ لێم‌ تێ‌ نه‌گه‌ی ‌خۆت‌ سه‌رپشك‌ به‌ له‌ته‌واوی‌ ئه‌دیب‌و هونه‌رمه‌ند‌و رۆشنبیرانی‌ هه‌ولێر ‌بپرسه‌ ، له‌ پیره‌ قه‌ڵا‌‌ مه‌هجوره‌كه‌م‌ بپرسه‌ (شێرزاد‌ عبدولره‌حمان‌-حه‌یده‌ر‌ عبدولره‌حمانی‌ برای‌ - وه‌لید‌ مه‌عروف‌ - به‌كر‌ مه‌عروف - شێرزاد‌ سه‌رسپی‌‌- زاهیر‌ عه‌بدوڵڵا هتد.. ئه‌وانه‌ ڕابردوویان‌ چی‌ بووه‌و ئێستا‌ له‌ ناو‌ وه‌زاره‌تخانه‌كه‌ت خه‌ریكی‌ چین‌!؟ به‌ر‌ له‌ ڕاپه‌ڕین‌ چی‌یان‌ هه‌بوو‌ ئێستا‌ چه‌ندیان‌ هه‌یه‌؟ شێرزاد‌عه‌بدولره‌حما‌ن تا‌ هه‌فته‌یه‌كیش‌ به‌ر‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی‌‌خه‌لكی‌‌كوردستان له‌ رۆژنامه‌ ڕوو‌زه‌رده‌كانی‌ به‌عس به‌تایبه‌تی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوكاری‌و العراق‌و الجمهوریه‌ و ئاسۆ‌‌و گۆڤاری‌ به‌یان‌ ،‌ به‌ باڵای‌ سه‌رۆكی‌ فه‌رمانده‌و قائیدی‌ زه‌روره‌تی‌ هه‌ڵده‌دا‌و ،عملیه‌الانفال‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مه‌زن‌ ناو‌ ده‌بر‌دو ، شه‌وی‌ ده‌خسته‌ سه‌ر‌ رۆژ‌ تا‌ وتاره ‌ڕوو‌ ڕه‌شه‌كانی‌ بنوسێت‌ و‌ بۆ‌ رۆژی‌ دواتر زوو‌ ده‌چووه‌ لای‌ یه‌حیا‌ جاف‌و برایم‌ زه‌نگه‌نه‌‌ی‌ كۆنه‌ پارێزگار تا مكافه‌ئه‌كه‌ی‌ وه‌رگرێت‌! ئه‌و‌ جاش قه‌ڵه‌مه‌ برسییه‌ له‌ سایه‌ی‌ سه‌ری‌ ئێوه‌ له‌ جاران‌ باشتر بۆی‌ چۆته‌ سه‌ر ،له‌ شاشه‌ی‌ نه‌ورۆز‌ بێژه‌ره‌ كۆڕ‌و بابه‌ت‌ له‌ سه‌ر‌ یادی‌ ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌‌ ده‌گێڕێت وه‌ك‌ ده‌ڵین‌ ڕاوێژكاری‌ ئیعلامی‌ جه‌نابتانه‌و سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ هه‌رێمه‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی‌ (باسی‌ هه‌فته‌یه‌)و ڕاتبه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ دوو‌ ملیۆن‌ ده‌دات ! مانگانه ‌نزیكه‌ی ملیۆنێك‌ له‌‌ نه‌ورۆز‌‌ تیڤی‌‌ وه‌ك‌ پاداشت وه‌رده‌گرێت‌و په‌نجا‌ تا‌ شه‌ست‌ ملیۆنیش‌ مانگانه‌ نه‌سریه‌ی‌ گۆڤاری‌ هه‌رێمی ‌پێده‌درێت خوا نه‌ی‌ بڕێت‌ كۆشك‌و ته‌لاره‌كه‌شی‌ له‌كڕین‌ نایه‌ت‌ جۆره‌ها شه‌تڵ‌و‌گوڵ‌و نه‌مامی‌ گران‌ به‌های‌ له‌حه‌وشی‌ماڵ‌و‌ باڵكۆن‌و محه‌جه‌ره‌كانی‌ خانوه‌كه‌ی‌ چاندوه‌و جگه‌ له‌وه‌ی‌ خاوه‌نی‌ چه‌ندین‌ دوكانه‌! شه‌وانه‌ش له‌ یانه‌ گران ‌به‌هاكانی‌ هه‌ولێر‌ له‌سه‌ر مێز‌و گه‌عده‌ له‌ گه‌ڵ‌ دۆست‌و ئه‌حبابه‌كانی ده‌له‌وه‌ڕێت‌‌ وا‌ تێ‌ نه‌گه‌ی‌ ئیره‌یی‌ پێ‌ ده‌به‌م نا‌ به‌رێز قه‌ت‌ وا‌بیر‌ نه‌كه‌یته‌وه،‌ راسته‌ من‌ له‌به‌شه‌ ‌میراتی‌ماڵه‌باب له‌ گه‌ڕه‌كێكی‌‌ میللی‌ ئه‌و‌شاره داگیر‌كراوه‌م‌دا ته‌نها دوو‌ ژوور‌و هه‌یوانێك‌ شك ده‌به‌م ‌به‌ڵام‌ ویژدان‌ ئاسوده‌و سه‌ر‌ فرازم‌. له‌ هه‌مووشیان‌ خۆشتر‌ كاكه‌ شێرزاد به‌و‌ روح ‌سوكی‌‌و ره‌زا‌ شیرینه‌ی‌ هه‌فتانه‌ به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ له‌ رێگای‌ به‌رنامه‌كه‌یدا‌ خۆی‌ ده‌كات به‌ماڵه‌كانمان!! نازانم‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ نه‌ورۆز‌ بۆ‌ جورئه‌ت‌ ناداته‌ خۆی‌ بڵێت‌ كاكی‌ بێژه‌ر‌ ئه‌گه‌ر‌ خۆشت‌ ناته‌وێت‌ ئه‌وشاشه‌ یه‌ جێبهێڵی وا‌ ئێمه‌ ئیدی‌ بایكۆتی‌ به‌رنامه‌كه‌ت‌ ده‌كه‌ین‌و به‌دوای‌ كه‌سێكی‌ ڕابردوو‌ پاك‌و شكلێكی‌ مه‌قبول‌ دا‌ ده‌گه‌رێین‌ ئاخر‌ تیڤی‌ وه‌ك‌ هیچ‌ ده‌زگایه‌كی‌ دیكه‌ نیه‌ شكڵی‌ ناحه‌ز‌ خه‌ڵك‌ بۆی‌ ناكرێت‌ به‌دیارییه‌وه‌ دابنیشێت‌چجای ئه‌و كه‌سه‌ش ڕابردوه‌كی‌ ره‌شی‌ هه‌بێت‌و له‌ شار‌له‌ نێو‌ خه‌لكی‌دا ناسراو‌ بێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا‌ پتر‌ له‌ پانزه‌ كه‌ناڵی‌ دیكه‌ی‌ كوردی‌ هه‌ن‌و جگه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ جیهانییه‌كان‌ !‌ كاك‌ شێرزاد بۆ‌ خۆ‌ هه‌ڵكێشانیش‌ خۆی‌ به‌خزمی‌ زه‌عیم‌ عه‌لی‌‌ ده‌ناسێنێ‌و به‌ بۆنه‌و‌ بێ‌ بۆنه‌ ده‌ڵێت كاكه‌ زه‌عیم‌ له‌ گه‌ڵ‌ بابم‌ باب‌ برا ئامۆزایه‌‌و عه‌شیره‌تمان نانه‌‌كه‌لی‌یه!! له‌و میزانیه‌ چه‌وره‌ی وه‌ری‌ ده‌گرێت ژێرا‌ به‌ژێر به‌شێكی‌ چاكیشی‌ بۆ‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوان‌و فه‌رهادی‌ یاسای‌و به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ یاسایی‌ مه‌سعودی‌ یاسای‌ داناوه‌ چونكه‌ هه‌ر‌ مه‌سئول‌ هۆبه‌و به‌ڕیوه‌به‌رێك‌ به‌ ته‌زكیه‌و نه‌خشه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ كه‌سه دا‌ ده‌نرێن‌ وه‌ك‌ برا‌ ده‌سكه‌وته‌كان‌ دا به‌ش‌ ده‌كه‌ن! هه‌ڵبه‌ت‌ هه‌ڵبژاردن‌ به‌ڕێوه‌یه‌ وه‌ك‌ زانراویشه ‌ئه‌م‌ جاره‌ پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ بۆ‌ پارتی‌ نیه‌بۆیه‌ كاتی‌ئه‌وه‌ هاتوه‌به‌ر له‌ دوا‌ ساته‌كانی‌ ماڵئاوایی‌ له‌ پۆسته‌كه‌تاا‌ لاپه‌ره‌یه‌كی‌ سپی‌ بۆ‌ مێژوو‌ی خۆت‌‌ تۆمار‌ بكه‌ی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ت‌ له‌ دز‌و گه‌نده‌ڵ پاك‌بكه‌یته‌وه‌،ئه‌م‌ داواكاریه‌ كارێكی‌ ئه‌سته‌م‌ نیه‌وداوای‌ هه‌موودلسۆز‌و وڵات‌ پارێزێكه ،‌به‌م كاره‌ ده‌نگێكی‌ زۆر‌ بۆ‌ خۆت‌و بۆ‌ حزبه‌كه‌شت‌ كۆ‌ ده‌كه‌یته‌وه‌. ‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نج‌و ماندو‌ بونی‌ ده‌یان‌ ساڵت‌له‌ زبڵدانی‌ مێژوو‌دا‌ خۆی‌ ده‌گرێته‌وه‌!


فه‌رموون‌ ئه‌مه‌ش‌ لینكی‌ گۆڤاری‌ هه‌رێم
* www.heremikurdistan.com



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)