کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داخی دڵ

Wednesday, 23/10/2013, 12:00

1569 بینراوە






كوردستان چیبكه‌م
وێنه‌ت زۆر كه‌مه‌
خاوه‌نت نیه‌ ؟
یاخود بێخه‌مه‌
***
كانیاوی ساردی
بن به‌ردوو چیا
هه‌رگیز پێی ناگا
تاڤگه‌ی نیگارا
***
ڕه‌زی نێو هه‌ردت
بێستانی ده‌شتت
به‌هه‌شتی خوایه‌
گه‌ر بمابایه‌
****
میوه‌ی نازدارت
به‌رهه‌می دارت
واله‌بیر ده‌چێت
نه‌ما به‌هارت
***
قه‌زوان و گۆیژ
به‌رهه‌می كوردن
كه‌چی وا ئێستا
له‌بیرمان كردن
***
داره‌ به‌ن ،مازوو
هه‌نجیرو ،به‌ڕوو
هه‌رمێ كێویله‌ و
به‌ڵالوكو، توو
***
كه‌نگر و پیشۆك
كارگ ، هاله‌كۆك
دومه‌ڵان ، كاردوو
بۆخواردن زۆر كۆك
***
هه‌ر باسی ناكرێت
ڕێواسی قه‌ندیل
ده‌ستت ناكه‌وێ
مه‌گه‌ر وه‌‌به‌ر‌تیل

***
چه‌ند جۆری هه‌یه‌
ترێی كوێستانت
یان سێوه‌ سووره‌ی
نێو باخه‌كانت
***
قوڕاڵه‌ی پێده‌شت
ناو كانیاوت
كوزه‌ڵه‌ی نازدار
له‌بیر كراوت
***
شمشاڵی شوانی
بێناز شكاوت
باڕه‌ی كارو به‌رخ
له‌كۆز كراوت
***
كه‌پری دامه‌زراو
له‌داری به‌ڕوو
تازه‌ بۆ ئێمه‌
چووه‌ ناو مێژوو
***

به‌رهه‌می شیرت
ماست و په‌نیرت
مه‌شكۆله‌ دۆی سارد
چۆن چوو له‌ بیرت
***
كه‌لانه‌ی به‌هار
به‌ ڕۆنی كوردی
له‌به‌ر سێبه‌ری
چنار یاخود بی

***
كیژۆله‌ی ناسك
به‌رگی كوردی پۆش
ووشكه‌ ێۆفیان
ئه‌هێنایه‌ جۆش
***
مامه‌ی ریش سپی
به‌شێواز دانا
له‌گه‌ڵ داپیره‌ی
به‌فه‌ڕ وه‌ك زانا
***
راییان ده‌كرد
كاری ئاوایی
پووره‌ هه‌نگ ئاسا
هه‌ربه‌ سانایی
***
له‌ پاش ئه‌مانه‌
مرۆڤت ئه‌دی
سینه‌ ێاف هه‌روه‌ك
ئاوینه‌ی خۆدی
***
هه‌موو لێك ڕازی
خواش له‌وان رازی
بۆیه‌ سه‌د خۆزگه‌
به‌وان ئه‌خوازی





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)